1

بابه‌ت: له‌وه‌ته‌ی هه‌م

[center][size=16]له‌وه‌ته‌ی هه‌م



له‌وه‌ته‌ی هه‌م ، دڵم پڕ سوێ و گیان له جه‌سته‌م هه‌راسانه

سیمام وه‌ک گه‌ڵای‌ وه‌ریوی  پایزێکی پر زریانه

له‌وه‌ته‌ی هه‌م ، له باخچه‌مدا نه‌هاتۆته‌به‌ر ، خونچه‌یه‌ک

مانگی بێنوری دییه‌شم نه‌یگرت له‌خۆی ،  تریفه‌یه‌ک

له‌وه‌ته‌ی هه‌م ،  مه‌لی عه‌شقێ له‌ سه‌ر چڵم نه‌یخوێندووه

ئه‌م ئافاته‌ی ته‌مه‌نی من هیچ ئاوازێ نه‌یژه‌ندووه

له‌وه‌ته‌ی هه‌م ،  شیعر ده‌ڵێم بۆ هیوایه‌ک نه‌هاته دی

بۆ چڵی ‌پوشێکی ئاوات ،  به چنگمه‌وه لافاو بردی

چ قه‌ده‌رێکه مۆری خۆی ،  له ته‌ویڵم ناکاته‌وه

که‌ی په‌ڵه‌ی  بارانی حه‌زێ ،  ڕه‌شی به‌ختم ده‌شواته‌وه.


به‌کرحه‌بیب[/size][/center]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

2 (دەستکاری کراوە: سه‌هه‌ند 2010-05-18 09:11:14)

وه‌ڵام: له‌وه‌ته‌ی هه‌م

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ دیلمان ، هۆنراوه‌یه‌کی جوانت هه‌ڵبژاردوه‌.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: له‌وه‌ته‌ی هه‌م

dastt xosh bet  kak dilman shi3reki jwan xamnak bo
hiwam waya aw shi3ranay halyan dabzhery ta3byir la hasty xot nakan
sarkawto byit

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

4

وه‌ڵام: له‌وه‌ته‌ی هه‌م

سه‌هه‌ند نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ دیلمان ، هۆنراوه‌یه‌کی جوانت هه‌ڵبژاردوه‌.

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاكه‌ سه‌هه‌ند گیان ،،بژیت براكه‌م خۆشحاڵ بوو په‌یامی تۆی ئه‌زیز [/size]

zin-89 نووسی:

dastt xosh bet  kak dilman shi3reki jwan xamnak bo
hiwam waya aw shi3ranay halyan dabzhery ta3byir la hasty xot nakan
sarkawto byit

[size=16]
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خاتوو زین ،خۆشحاڵم به‌دڵی به‌رێزتانه‌
سوپاست ئه‌كه‌م ئه‌زیزم ،،،به‌ گشتی نا به‌ڵام زۆری هۆنراوه‌كان له‌گه‌ڵ ناخم نه‌گونجێن بڵاویان ناكه‌مه‌وه‌ ![/size]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif