بابه‌ت: ئایه‌بروات به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه‌له یه‌كه‌م نـــــــیگــــــــادا؟؟؟؟؟؟؟؟
ئایا په‌یوه‌ندی نێوان کچ و کوڕه‌که په‌یوه‌ندییه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه بوون و ڕاستگۆی و یان ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کی کاتییه‌و له‌به‌ر مه‌رامی تایبه‌تی به خۆشه‌ویستی ناوده‌برێت ، ئێمه ده‌توانیت به‌و کوڕانه‌ی له سه‌ر شه‌قامه‌کان دوایی کچ ده‌که‌ون و له‌سه‌ر سوچی قوتابخانه‌کان وه‌ستاون و داوای عیلاقه له کچ ده‌که‌ن بڵێن خۆشه‌ویستی ؟ ئایا کچێک له‌یه‌که‌م نیگای بینینی کوڕێک دا ڕازی بوونی خۆی ده‌رده‌بڕێ ده‌بێت چ ناوێکی لێبنرێت ، چونکه خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ندیه‌کی رۆحی و گیانی راستگۆییه ، نه‌ک گۆڕینه‌وه‌ی نامه و ئیشاره‌ت کردن ، خۆشه‌ویستی به‌وه‌فاییه نه‌ک سه‌رف کردنی کارتی مۆبایل . ئه‌وکاته‌ی دووکه‌س خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن و یه‌کتری ناناسن په‌یوه‌ندی یان گه‌رمه و متمانه به‌یه‌کدی ناکه‌ن ، گفتوگۆ پێکه‌وه ده‌که‌ن و گومان له یه‌کتری ده‌که‌ن ده‌بی چۆن گوزارشتی لێبکرێت ، چونکه بیرمان نه‌چێت حه‌ز لێکردن و عاشق بوون و خۆشه‌ویستی لێک جیاوازن ده‌کرێت تۆ حه‌زت له که‌سێک بێت و ئه‌و حه‌زی له تۆ نه‌بێت تۆ عاشقی که‌سێک بیت و ئه‌و نه‌زانێت ، تۆ شێتی که‌سێک بیت و نه‌شی درکێنی ، به‌ڵام مه‌رج نییه خۆشه‌ویستی به هاوسه‌رگیری کۆتایی پێبی زۆر ئاساییه که‌سێکت خۆش بوێی و دواجار قه‌ناعه‌تیان به یه‌کتریش نه‌مێنی و لێک جیا ببنه‌وه چونکه خۆشه‌ویستی له ووڵاتی ئێمه له لای زۆربه‌ی کچان دۆلار‌و سه‌روه‌ته‌و سامان و سه‌یاره و خانووه‌و له‌لای هه‌ندی کوڕیش جوانی ڕوخسار‌و به‌ژن و باڵایه و زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کانی خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کترناسین و ڕاستگۆیی و به‌وه‌فایی دروست نه‌بوون .
ناکرێت به قسه‌کردنی سه‌ر سوچێک و نامه گۆڕینه‌وه‌و ئیشاره‌ت کردن نیگایه‌ک بگوترێت خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ، هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌شێکیش بن له موماره‌سه‌یی خۆشه‌ویستی .
( هاوسه‌رگیری له ووڵاتی ئێمه هێنده بی مانابووه ، له هاوڕێیه‌تی و پێکه‌وه ژیانه‌وه بۆته گواستنه‌وه‌ی کچێک و به خێوکردنی له ئه‌ستۆی ماڵێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر‌و ناسینی ژماره‌یه‌کی تر له مرۆڤ ) ، له کۆمه‌ڵگای ئێمه دوو عاشق به‌یه‌کتری ناگه‌ن ، پێکه‌وه بڕیارده‌رنین ئه‌وه دوو خێزانه یان دوو عه‌شیره‌ته ڕێگه ئه‌ده‌ن و بڕیارده‌رن بۆ پێکه‌وه نانی خێزان .
بیریشمان نه‌چی ( رابله ) ده‌ڵی ( هاوسه‌رگیری هێنده سه‌یره جاری واهه‌یه شێر ده‌کات به ڕێوی و جاری واش هه‌یه ڕێویش ده‌کات به شێر ) لێره ده‌کرێت قسه له وه بکه‌ین ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک خێزان دروست بکرێت که ببێته باشترین هاوڕی و به‌رامبه‌ریش هێنده یارمه‌تی ده‌ری خێزانه‌که‌ی بێت که به‌ڕاستی ڕاگۆڕینه‌وه و گفتوگۆ هه‌بێت چونکه ئافره‌ت که ده‌ست خۆشی خواردنه‌که‌ی لێبکرێت ئاماده‌یه له چێشتخانه‌که‌ی خۆی باته قوربانی . له کۆتایشدا ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت جوانی روخسار چاو تێر ده‌کات و باشی ئه‌خلاق و لێک گه‌یشتن ڕۆح.
hanaskam