1

بابه‌ت: [ قورئان و سوننه‌ت].

* تاقه‌ سه‌رچاوه‌ى متمانه‌پێكراو بۆ وه‌رگرتنى ئیسلام لامان برتییه‌ له‌ :-

[ قورئان و سوننه‌ت].

* وه‌ تاقه‌پاناگه‌ و شوێنى گه‌رِانه‌وه‌مان بۆ تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ى ماناومه‌به‌سته‌كانى [قورئان و سوننه‌ت] بریتىیه‌ له‌ :-

‌ [ تێگه‌یشتن ولێكدانه‌وه‌ى صه‌حابه‌ و پێشینى ئوممه‌ت ].

ئه‌مه‌ش رِێگاو رِێبازى [ ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ یه‌] .

كه‌وابوو ئه‌هلى سوننه‌ :

به‌تێگه‌یشتنى صه‌حابه‌ له‌ [قورئان وسوننه‌ت ] تێده‌گه‌ن و به‌ته‌فسیرى ئه‌وان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و به‌پێی رِێ وشوێنى ئه‌وان په‌یرِه‌وى لێ ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ى ڕێبازى ئه‌وان ده‌عوه‌ و بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ن .

نه‌ك :

تێگه‌یشتن  و لێكدانه‌وه‌  و په‌یرِه‌وكردن و گه‌یاندنێكى هه‌رزه‌كارانه‌ و ناحاڵیانه‌ , یا سیاسى و حزبیانه‌, یان حه‌ماسى و خه‌واریجیانه‌, یاخود ته‌قلیدى كوێرانه‌.

بۆیه‌: 

هه‌ر كه‌س له‌ تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ى ، وه‌ په‌یرِه‌و كردن و گه‌یاندنى بۆ [قورئان وسوننه‌ت] به‌و شێوازه‌ بێ كه‌ پێشینین وپێشه‌وایانى ئوممه‌ت له‌سه‌رى بوون له‌ سێ چه‌رخه‌كه‌دا ، ئه‌وا پێى ئه‌وێژرێ : [شوێن كه‌توانى سه‌له‌فى صاڵح] .

جاله‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن :

قورئان وسوننه‌ت

به‌تێگه‌یشتنى پێشینى ئوممه‌ت

هه‌ر بۆیه‌ بانگه‌وازمان بریتییه‌ له‌:

1- شاره‌زاكرنى موسڵمانان و په‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر رِێگا ڕاسته‌كه‌ى ئیسلام : ئه‌مه‌ش ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌وه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى ئیسلام كه‌ بریتی یه‌ له‌ قورئانى پیرۆزو سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌یان ، وه‌په‌یڕه‌و كردن و گه‌یاندنیان به‌و شێوازه‌ى كه‌ پێشین و پێشه‌وایانى ئوممه‌ت (سلف صالح) له‌سه‌رى بوون .

2- پاككردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕ و ڕه‌وشتى مسوڵمانان له‌ دیارده‌كانى شیرك و كوفر و تاوان ... وه‌پاڵاوتن وخاوێن كردنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له‌ بیدعه‌ و بۆچونه‌ داهێنراوه‌كان ... وه‌ وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌ شوێنه‌وارى ڕیواته‌ لاواز و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان ..

3- زیندوو كردنه‌وه‌ى  بیرو هۆشى ڕه‌سه‌نى ئیسلامى له‌ژێر ڕۆشنایى(قورئان و سوننه‌ت)دا و له‌سه‌ر ڕێ وشوێنى پێشینانی چاكى ئه‌م ئوممه‌ته‌ ، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنى برایه‌تیه‌كى  ڕاسته‌قینه‌  له‌سه‌ر بناغه‌ فراوانه‌ جێگیره‌كه‌ى  ئیسلام و نه‌هێشتن و كه‌م كردنه‌وه‌ى  ده‌مارگیرى مه‌زهه‌بى و حیزبی كه‌زاڵ بووه‌ به‌سه‌ربیرو هۆشى زۆرێك له‌ موسڵمانان و بۆته‌ مایه‌ى پارچه‌ پارچه‌ بوونیان  وته‌سك كردنه‌وه‌ى برایه‌تى و هاوكاریان له‌چوار چێوه‌یه‌كى ته‌سكى مه‌زهه‌بى و حیزبیدا .

4- دانانى چاره‌سه‌رى ئیسلامیانه‌ بۆ ته‌واوى ئه‌و گیرو گرفته‌ هاوچه‌رخانه‌ى كه‌له‌ ئارادان ، وه‌هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنى ژیانێكى ئیسلامیانه‌ له‌سه‌ر ڕێبازى ڕه‌سه‌نى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى  و بنیادنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خواویست  و چه‌سپاندنى حوكمى خوا له‌زه‌وى دا ، به‌بێ زێده‌ ڕه‌وى كردن و هه‌ڵنانى  موسڵمانان  له‌سه‌رهه‌ڵگیرساندن و نانه‌وه‌ى ئاشوب و فیتنه‌ و یه‌كتر كوژى .

ئه‌مه‌یه‌ بانگه‌واز و هه‌وڵ و كۆششمان :

2

وه‌ڵام: [ قورئان و سوننه‌ت].

dast xosh

3

وه‌ڵام: [ قورئان و سوننه‌ت].

دةستةكانت خؤش بيت براكةم خواى كةورة تةمةن دريزت بكات

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]