بابه‌ت: [ قورئان و سوننه‌ت].
* تاقه سه‌رچاوه‌ى متمانه‌پێكراو بۆ وه‌رگرتنى ئیسلام لامان برتییه له :-
[ قورئان و سوننه‌ت].
* وه تاقهپاناگه و شوێنى گهرِانهوهمان بۆ تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ى ماناومهبهستهكانى [قورئان و سوننه‌ت] بریتىیه له :-
[ تێگه‌یشتن ولێكدانه‌وه‌ى صه‌حابه و پێشینى ئوممه‌ت ].
ئه‌مه‌ش رِێگاو رِێبازى [ ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه یه] .
كه‌وابوو ئه‌هلى سوننه :
به‌تێگه‌یشتنى صه‌حابه له [قورئان وسوننه‌ت ] تێده‌گه‌ن و بهتهفسیرى ئه‌وان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و به‌پێی رِێ وشوێنى ئه‌وان پهیرِهوى لێ ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ى ڕێبازى ئه‌وان ده‌عوه و بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ن .
نه‌ك :
تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه و پهیرِهوكردن و گهیاندنێكى هه‌رزه‌كارانه و ناحاڵیانه , یا سیاسى و حزبیانه, یان حه‌ماسى و خهواریجیانه, یاخود ته‌قلیدى كوێرانه.
بۆیه:
هه‌ر كه‌س له تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ى ، وه پهیرِهو كردن و گه‌یاندنى بۆ [قورئان وسوننه‌ت] به‌و شێوازه بێ كه پێشینین وپێشهوایانى ئوممه‌ت له‌سه‌رى بوون له سێ چهرخهكهدا ، ئه‌وا پێى ئهوێژرێ : [شوێن كه‌توانى سه‌له‌فى صاڵح] .
جاله‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن :
قورئان وسوننه‌ت
به‌تێگه‌یشتنى پێشینى ئوممه‌ت
هه‌ر بۆیه بانگه‌وازمان بریتییه له:
1- شارهزاكرنى موسڵمانان و په‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر رِێگا ڕاسته‌كه‌ى ئیسلام : ئه‌مه‌ش ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یڕه‌وه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى ئیسلام كه بریتی یه له قورئانى پیرۆز‌و سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌یان ، وهپهیڕهو كردن و گه‌یاندنیان به‌و شێوازه‌ى كه پێشین و پێشه‌وایانى ئوممه‌ت (سلف صالح) له‌سه‌رى بوون .
2- پاككردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕ و ڕه‌وشتى مسوڵمانان له دیارده‌كانى شیرك و كوفر و تاوان ... وهپاڵاوتن وخاوێن كردنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له بیدعه و بۆچونه داهێنراوه‌كان ... وه وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له شوێنه‌وارى ڕیواته لاواز و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان ..
3- زیندوو كردنه‌وه‌ى بیر‌و هۆشى ڕه‌سه‌نى ئیسلامى له‌ژێر ڕۆشنایى(قورئان و سوننه‌ت)دا و له‌سه‌ر ڕێ وشوێنى پێشینانی چاكى ئه‌م ئوممه‌ته ، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنى برایهتیهكى ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر بناغه فراوانه جێگیرهكهى ئیسلام و نه‌هێشتن و كه‌م كردنه‌وه‌ى ده‌مارگیرى مه‌زهه‌بى و حیزبی كه‌زاڵ بووه بهسهربیرو هۆشى زۆرێك له موسڵمانان و بۆته مایه‌ى پارچه پارچه بوونیان وته‌سك كردنه‌وه‌ى برایه‌تى و هاوكاریان له‌چوار چێوه‌یه‌كى ته‌سكى مه‌زهه‌بى و حیزبی‌دا .
4- دانانى چاره‌سه‌رى ئیسلامیانه بۆ ته‌واوى ئه‌و گیر‌و گرفته هاوچه‌رخانه‌ى كه‌له ئارادان ، وه‌هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنى ژیانێكى ئیسلامیانه له‌سه‌ر ڕێبازى ڕه‌سه‌نى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى و بنیادنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خواویست و چه‌سپاندنى حوكمى خوا له‌زه‌وى دا ، به‌بێ زێده ڕه‌وى كردن و هه‌ڵنانى موسڵمانان لهسهرههڵگیرساندن و نانه‌وه‌ى ئاشوب و فیتنه و یه‌كتر كوژى .
ئه‌مه‌یه بانگه‌واز و هه‌وڵ و كۆششمان :