1

بابه‌ت: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

[center][center]مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

ڕۆژێکیان خو‌‌‌ذه‌یفه‌ی کوڕی یه‌مان ده‌چێت بۆ لای (عومه‌ری کوڕی خطاب ) خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌ردووکیان ڕازی بێت، حه‌زره‌تی (عومه‌ر) پێی ده‌لێ حال و ئه‌حوالت چـــۆنه‌ ؟ ئه‌ویش پێێ ده‌لێت : قوربان من فیتنه‌م خۆش ده‌وێت و رقیشم له‌ ڕاستی یه‌و وه‌ نوێژیش ده‌که‌م به‌ بێ ده‌ستنوێژ ، من شتێکم هه‌یه‌ له‌ زه‌وی خوای گه‌وره‌ نییه‌تی له‌ ئاسماندا


حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌م قسانه‌ی زۆر تووڕه‌ ده‌بێت ده‌موو چاوی گرژده‌کات ، له‌م کاته‌دا ( علی کوڕی آبو طالیب ) خوا لێی ڕازی بێت ، دێته‌ ژووره‌وه‌ ده‌بینێت که‌ (حه‌زره‌تی عومه‌ر) زۆر تووڕه‌یه‌ و ، لێی ده‌پرسێت که‌ بۆچی وا تووڕه‌یه‌ ئه‌ویش قسه‌کانی (حوذه‌یفه‌)ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ ، حه‌زره‌تی (علی)یش ده‌لێت : ڕاستی کردووه‌ له‌ قسه‌کانیدا حه‌زره‌تی عومه‌ریش ده‌لێ چۆن ؟   حه‌زره‌تی (علی)یش ده‌لێ حوذه‌یفه‌ فیتنه‌ی خۆش ده‌وێت به‌ پێی وته‌ی خوای گه‌وره‌ ( إنما أموالکم وأولادکم فتنة ) واته‌ ئه‌و "  ماڵ و منداڵه‌که‌ی خۆش ده‌وێت " وه‌ کاتێک ده‌لێت ڕقم له‌ حه‌ق و ڕاستییه‌ واته‌ ڕقی له‌ مردنه‌ به‌ ( واعبد ربك حتی یأتیك الیقین ) ، وه‌ کاتێک ده‌لێ نوێژ به‌بێ ده‌ستنوێژ ده‌که‌م ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ صه‌لاوات دانه‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر "نه‌ك نوێژ کردن" وه‌ کاتێک ده‌لێت من شتێکم هه‌یه‌ له‌سه‌ر زه‌وی خوای گه‌وره‌ له‌ئاسماندا نییه‌تی ، قسه‌یه‌کی زۆر ڕاسته‌ وا حوذه‌یفه‌ ژن و منداڵی هه‌یه‌ به‌ڵام خوای گه‌وره‌ نیه‌تی تاك و ته‌نیایه‌ ( لم یلد ولم یولد ولم یکن له‌ کفوا أحد ) پاشان حه‌زره‌تی عومه‌ر قسه‌کانی زۆر به‌ دڵ بوو به‌ حه‌زره‌تی علی وت : به‌ڕاستی قسه‌کانت زۆر ڕاستن به‌جێن که‌واته‌ من هه‌ڵه‌ بووم که‌ له‌ حوذه‌یفه‌ تووڕه‌ بووم .

http://img818.imageshack.us/img818/4543/q011tt8.jpg

[/center][/center]

2

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

[size=16] مرؤف خةوى هةية خوداى تعالى نيــةتى[/size]

[center][size=26]I ALWAYS TELL THE TRUTH EVEN WHEN I LIE[/center]
[/size][center]http://s9.postimg.org/4ssfgcxsv/cover.jpg[/center]

3 (دەستکاری کراوە: Jaw Zard 2010-08-20 02:15:19)

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

Ricardo نووسی:

[size=16] مرؤف خةوى هةية خوداى تعالى نيــةتى[/size]

وایه‌......

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

سڵاو

سوپاس کاک ڕیکاردۆ بۆ ده‌وله‌مه‌ند کردنی بابه‌ته‌که‌ به‌ڵام له‌ گفتوگۆیه‌که‌ نه‌هاتووه‌ ، بژین

5

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

[size=16]قسه‌کان زۆر راست پێرێ شه‌و ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ برا بچوکه‌که‌م کرد براکه‌م باش بوو زانی:)

ده‌ستت خۆشبێت کاک رۆژ، به‌رده‌وام بی، به‌ڵام برام ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نیه‌ ئاماژه‌ به‌ ناوی سه‌رچاوه‌که‌ی بده‌:)[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

6

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

بێگومان قسه‌كه‌ و گفوتوگۆیه‌كه‌ ڕاسته‌.وه‌به‌شێكه‌ له‌وكۆمه‌ڵه‌شته‌ كه‌مرۆڤه‌كان هه‌یانه‌و خوانییه‌تی..ده‌ستی هه‌ردوولاتان خۆش بێت.

7

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

ده ست خؤش كاكه رؤز بؤ ئه ك بابه ته جوانه

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

8

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک.

ئایه‌ ، سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که‌ په‌رتووکی (سومای دیده‌) له‌ نووسینی عادل شاسواری . دووباره‌ زۆر سوپاس

9

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

گفتوگۆیه‌كی زۆر جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ ڕۆژگیان

10

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

ده‌ستخۆش بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه‌
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

11

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

بابه‌تێكی جوانه‌، منیش كه‌ سه‌ردێرم خوێنده‌وه‌ سه‌رم سوڕما!
سوپاس بۆ خاوه‌ن بابه‌ت و تۆیش كاكه‌ ڕۆژ.

12

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

[size=16]بابه‌تێکی زۆر جوان و ڕاسته‌،،،
ده‌ست خۆشبێت بۆ دانانی.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

13

وه‌ڵام: مــن شـتێکـم هه‌یه‌ خــوا نییه‌تی

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک ته‌مه‌ن درێژ بن