بابه‌ت: مــن شـتێکـم هه‌یه خــوا نییه‌تی
[center][center]مــن شـتێکـم هه‌یه خــوا نییه‌تی
ڕۆژێکیان خوذهیفهی کوڕی یه‌مان ده‌چێت بۆ لای (عومه‌ری کوڕی خطاب ) خوای گه‌وره له هه‌ردووکیان ڕازی بێت، حه‌زره‌تی (عومه‌ر) پێی ده‌لێ حال و ئه‌حوالت چـــۆنه ؟ ئه‌ویش پێێ ده‌لێت : قوربان من فیتنه‌م خۆش ده‌وێت و رقیشم له ڕاستی یه‌و وه نوێژیش ده‌که‌م به بێ ده‌ستنوێژ ، من شتێکم هه‌یه له زه‌وی خوای گه‌وره نییه‌تی له ئاسماندا
حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌م قسانه‌ی زۆر تووڕه ده‌بێت ده‌موو چاوی گرژده‌کات ، له‌م کاته‌دا ( علی کوڕی آبو طالیب ) خوا لێی ڕازی بێت ، دێته ژووره‌وه ده‌بینێت که (حه‌زره‌تی عومه‌ر) زۆر تووڕه‌یه و ، لێی ده‌پرسێت که بۆچی وا تووڕه‌یه ئه‌ویش قسه‌کانی (حوذه‌یفه)ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، حه‌زره‌تی (علی)یش ده‌لێت : ڕاستی کردووه له قسه‌کانیدا حه‌زره‌تی عومه‌ریش ده‌لێ چۆن ؟ حه‌زره‌تی (علی)یش ده‌لێ حوذه‌یفه فیتنه‌ی خۆش ده‌وێت به پێی وته‌ی خوای گه‌وره ( إنما أموالکم وأولادکم فتنة ) واته ئه‌و " ماڵ و منداڵه‌که‌ی خۆش ده‌وێت " وه کاتێک ده‌لێت ڕقم له حه‌ق و ڕاستییه واته ڕقی له مردنه به ( واعبد ربك حتی یأتیك الیقین ) ، وه کاتێک ده‌لێ نوێژ به‌بێ ده‌ستنوێژ ده‌که‌م ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که صه‌لاوات دانه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر "نه‌ك نوێژ کردن" وه کاتێک ده‌لێت من شتێکم هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی خوای گه‌وره له‌ئاسماندا نییه‌تی ، قسه‌یه‌کی زۆر ڕاسته وا حوذه‌یفه ژن و منداڵی هه‌یه به‌ڵام خوای گه‌وره نیه‌تی تاك و ته‌نیایه ( لم یلد ولم یولد ولم یکن له کفوا أحد ) پاشان حه‌زره‌تی عومه‌ر قسه‌کانی زۆر به دڵ بوو به حه‌زره‌تی علی وت : به‌ڕاستی قسه‌کانت زۆر ڕاستن به‌جێن که‌واته من هه‌ڵه بووم که له حوذه‌یفه تووڕه بووم .
[/center][/center]