1

بابه‌ت: پلاستیك ماده‌یه‌کی کوشنده‌ و ترسناك

[size=24]بۆ سه‌لامه‌تی خۆت و ژینگه‌که‌ت پاشماوه‌ی پلاستیك فڕێ مه‌ده‌ سه‌ر زه‌وی چونکه‌ نزیکه‌ی 100 تا 200 ساڵ ده‌خایه‌نێت بۆ شی بوونه‌وه‌ی له‌خاکدا ، دوای شی بوونه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی ئاوی ژێر زه‌وی و له‌ده‌ست دانی به‌ پیتی خاك و ژه‌هراوای بوونی خاکه‌که‌ و له‌ویشه‌وه‌ ژه‌هراوی بوونی رووه‌ك و دره‌خته‌کان .
•    خۆت دووربگره‌ له‌ داپۆشینی خۆراك به‌ هۆی چینی نایلۆنی یاخود هه‌ڵگرتنی له‌ ده‌فری پلاستیك له‌ ناو به‌فرگر چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراك له‌به‌ر ناجێگیری مادده‌ی دیۆکسین ( C12H4Cl4O2) و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراک له‌ پله‌ی گه‌رمی نزم
•    به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆراك له‌ ناو ده‌فری پلاستیك مه‌خه‌ ناو فرنی مایکرۆویڤ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراك له‌به‌ر ناجێگیری مادده‌ی دیۆکسین و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراك له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز.
•    به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌فر و په‌رداخی پلاستیکی سه‌فه‌ری به‌کارمه‌هێنه‌ بۆ خۆراك و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراک له‌ به‌ر ناجێگیه‌ی مادده‌ی ( دیۆکسین ) و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراك له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز
•    بۆ سه‌لامه‌تی خۆت و ژینگه‌که‌ت ئاوی کانزایی ( ئاوی ده‌به‌ی پلاستیك ) که‌م به‌کاربێنه‌ ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ جاری دووه‌م به‌کارمه‌هێنه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی دزه‌کردنی مادده‌ی کیمیایی زیان به‌خش بۆ ناو ئاوه‌که‌
•    ووریابه‌ له‌کاتی خواردنی ئاوی کانزایی چونکه‌ هه‌ندێکیان دوایی 24 کاتژمێر له‌ کردنه‌وه‌یان بۆ خواردنه‌وه‌ ناشێن
•    له‌ کاتی هه‌ڵگرتنی ئاوی کانزایی یاخد گواستنه‌وه‌ی نابێت به‌ر تیشکی خۆر بکه‌وێت و پیوسته‌ هه‌ڵبگیرێ له‌ پله‌ی گه‌رمی سه‌رووی پله‌ی به‌ستن و خوار 40 پله‌ی گه‌رمی
•    کیسی پلاستیك ساڵانه‌ بڕی 5000 ملیار کیس له‌ جیهاندا به‌رهه‌م دێت که‌ ده‌کاته‌ یه‌ك ملیۆن کیس له‌ چرکه‌یه‌کدا که‌ ئه‌م بڕه‌ ملیۆنه‌ها باڵنده‌ و هه‌زاره‌ها زینده‌وه‌ری وشکانی و ده‌ریایی و ژماره‌یه‌کی نه‌ژمێردراو ماسی له‌ناوده‌بات،
له‌ به‌ر که‌می کێشی هۆکارێکه‌ بۆ ناشرین کردنی سروشتی ژینگه‌ به‌ هۆی خۆهه‌ڵواسینی به‌ هه‌رشتێك که‌ دته‌ به‌رده‌می بۆیه‌ :
به‌ پێی توێژینه‌وه‌ ده‌رکه‌ووتوه‌ که‌ دووباره‌ به‌کار‌هێنانی ئه‌م کیسه‌ پلاستیکانه‌ بۆ جاری چواره‌م ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی بڕی کیسانه‌ به‌رێژه‌ی له‌ 18% ، وه‌ ئه‌گه‌ر کیسی قوماش به‌کاربێ که‌ دۆستی ژینگه‌یه‌ و توانیی شی بونه‌وه‌ی له‌خاکدا خێراتره‌ له‌ پلاستیك و ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت بۆ چه‌ندین جار به‌ ته‌واوی له‌ زیانی کیسی پلاستیك به‌ دوور ده‌که‌وینه‌وه‌.
[/size]

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: پلاستیك ماده‌یه‌کی کوشنده‌ و ترسناك

[size=16]بابه‌تێکی به‌ سووده‌ ، ده‌ست خۆش کاک لێزمه‌ به‌رده‌ام بی.......[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

3

وه‌ڵام: پلاستیك ماده‌یه‌کی کوشنده‌ و ترسناك

dast xosh zor babateki swd baxsh bo
sarkawto byt

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg