بابه‌ت: پلاستیك ماده‌یه‌کی کوشنده و ترسناك
[size=24]بۆ سه‌لامه‌تی خۆت و ژینگه‌که‌ت پاشماوه‌ی پلاستیك فڕێ مه‌ده سه‌ر زه‌وی چونکه نزیکه‌ی 100 تا 200 ساڵ ده‌خایه‌نێت بۆ شی بوونه‌وه‌ی له‌خاکدا ، دوای شی بوونه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی ئاوی ژێر زه‌وی و له‌ده‌ست دانی به پیتی خاك و ژههراوای بوونی خاکه‌که و له‌ویشه‌وه ژه‌هراوی بوونی رووه‌ك و دره‌خته‌کان .
• خۆت دووربگره له داپۆشینی خۆراك به هۆی چینی نایلۆنی یاخود هه‌ڵگرتنی له ده‌فری پلاستیك له ناو به‌فرگر چونکه ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراك له‌به‌ر ناجێگیری مادده‌ی دیۆکسین ( C12H4Cl4O2) و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراک له پله‌ی گه‌رمی نزم
• به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆراك له ناو ده‌فری پلاستیك مه‌خه ناو فرنی مایکرۆویڤ چونکه ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراك له‌به‌ر ناجێگیری مادده‌ی دیۆکسین و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراك له پله‌ی گه‌رمی به‌رز.
• به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌فر و په‌رداخی پلاستیکی سه‌فه‌ری به‌کارمه‌هێنه بۆ خۆراك و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم چونکه ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراک له به‌ر ناجێگیهی مادده‌ی ( دیۆکسین ) و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراك له پله‌ی گه‌رمی به‌رز
• بۆ سه‌لامه‌تی خۆت و ژینگه‌که‌ت ئاوی کانزایی ( ئاوی ده‌به‌ی پلاستیك ) که‌م به‌کاربێنه ، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ جاری دووه‌م به‌کارمه‌هێنه چونکه ده‌بێته هۆی دزه‌کردنی مادده‌ی کیمیایی زیان به‌خش بۆ ناو ئاوه‌که
• ووریابه له‌کاتی خواردنی ئاوی کانزایی چونکه هه‌ندێکیان دوایی 24 کاتژمێر له کردنه‌وه‌یان بۆ خواردنه‌وه ناشێن
• له کاتی هه‌ڵگرتنی ئاوی کانزایی یاخد گواستنه‌وه‌ی نابێت به‌ر تیشکی خۆر بکه‌وێت و پیوسته هه‌ڵبگیرێ له پله‌ی گه‌رمی سه‌رووی پله‌ی به‌ستن و خوار 40 پله‌ی گه‌رمی
• کیسی پلاستیك ساڵانه بڕی 5000 ملیار کیس له جیهاندا به‌رهه‌م دێت که ده‌کاته یه‌ك ملیۆن کیس له چرکه‌یه‌کدا که ئه‌م بڕه ملیۆنه‌ها باڵنده و هه‌زاره‌ها زینده‌وه‌ری وشکانی و ده‌ریایی و ژماره‌یه‌کی نه‌ژمێردراو ماسی له‌ناوده‌بات،
له به‌ر که‌می کێشی هۆکارێکه بۆ ناشرین کردنی سروشتی ژینگه به هۆی خۆهه‌ڵواسینی به هه‌رشتێك که دته به‌رده‌می بۆیه :
به پێی توێژینه‌وه ده‌رکه‌ووتوه که دووباره به‌کارهێنانی ئه‌م کیسه پلاستیکانه بۆ جاری چواره‌م ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی بڕی کیسانه به‌رێژه‌ی له 18% ، وه ئه‌گه‌ر کیسی قوماش به‌کاربێ که دۆستی ژینگه‌یه و توانیی شی بونه‌وه‌ی له‌خاکدا خێراتره له پلاستیك و ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت بۆ چه‌ندین جار به ته‌واوی له زیانی کیسی پلاستیك به دوور ده‌که‌وینه‌وه.
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!