1

بابه‌ت: شێخ مه‌نصور سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی

شێخ مه‌نصور بن زاید ئه‌لنهیانی سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ كه‌ یانه‌كه‌ی بكاته‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین یانه‌كانی جیهان.
له‌و نامه‌یه‌دا شێخ مه‌نصور نوسیویه‌تی، كاتێك دو ساڵ‌ به‌ر له‌ ئێستا یانه‌ی مانچسته‌رسیتیمان كڕی به‌و نیازه‌وه‌ كڕیمان كه‌ به‌ باشی بیبوژێنینه‌وه‌و بیگه‌ینینه‌ ئاستی یانه‌ به‌هێزه‌كانی جیهان، له‌ ئێستاشدا به‌ڵێن به‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌م ده‌ده‌م كه‌ سوربین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و به‌رده‌وام بین له‌ به‌ره‌و پێشبردن و به‌هێزكردنی یانه‌كه‌ماندا، شێخ مه‌نصور ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌رگیز ساردنابێته‌وه‌ له‌ پشتگیری كردنی یانه‌كه‌ی و هه‌میشه‌ كار بۆ به‌ره‌و پێشبردن و گه‌شه‌سه‌ندنی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌ كۆتایی نامه‌كه‌شیدا شێخ مه‌نصور سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كردوه‌ كه‌ له‌ كاتی یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ یاریگای یانه‌كه‌ی لێیان كردوه‌و سوپاسیشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ی كردووه‌


http://kurdup.com/up/uploads/picture/1203844f64.jpg

2

وه‌ڵام: شێخ مه‌نصور سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی

به‌ پاره‌ ناتوانیت هه‌موو شتێك بكه‌یت،بینیمان پاره‌یه‌كی چه‌ند زۆری دا به‌
كاكا كاكا ویستی بروا به‌لام له‌به‌ر خۆشه‌ویسنی بۆ یانه‌یه‌كه‌ی و
جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ دوا سات پاشگه‌زبۆوه‌ چونكه‌ به‌ پاره‌ ناتوانیـــــــــــت
به‌خته‌وه‌ری بكڕیت، په‌ندێكی چینیش هه‌یه‌ ده‌ڵێ (به‌ پاره‌ی هه‌موو جیهان ناتوانیـــت
پێكه‌نینێك بكڕیت)

ده‌ست خۆش كاك هیوا بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌.

3

وه‌ڵام: شێخ مه‌نصور سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی

Ciutat Esportiva نووسی:

به‌ پاره‌ ناتوانیت به‌خته‌وه‌ری بكڕیت.

smile زۆر ڕاسته‌. .

4

وه‌ڵام: شێخ مه‌نصور سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی

من هانده رى ريالم باره واتا ريال مه دريد نه ك مانجستر ستى

5

وه‌ڵام: شێخ مه‌نصور سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی

mhamadshone نووسی:

من هانده رى ريالم باره واتا ريال مه دريد نه ك مانجستر ستى

كێ باسی ریالی كردووه‌ تۆ ناوی ریالت هێناوه‌؟؟؟

براگیان ریال له‌لایه‌ن حكه‌مه‌تی مركزی ئیسپانیاوه‌
هاوكاری ده‌كرێـت، به‌لام سیتی یانه‌یه‌كی ئه‌هلیه‌
كه‌سێك خاوه‌نیه‌تی كه‌س هاوكاری ناكات.

6

وه‌ڵام: شێخ مه‌نصور سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی

راسته كيان به س جارى مان ستى ده بيت جه ندساليكى تر ياريزان بكريت ئينجا بوى هه يه منافه سه له سه ر نازناوه كان بكات

7

وه‌ڵام: شێخ مه‌نصور سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی

مان سیتی پێویستی به‌ کاته‌ تاوه‌کو ببێته‌ یانه‌یه‌کی به‌ناوبانگ ..بینیمان که‌ یانه‌ی چێلسی ش هه‌ر وابوو له‌ ساڵانی ڕابردوو

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .