بابه‌ت: شێخ مه‌نصور سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی
شێخ مه‌نصور بن زاید ئهلنهیانی سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ كه یانه‌كه‌ی بكاته یه‌كێك له به‌هێزترین یانه‌كانی جیهان.
له‌و نامه‌یه‌دا شێخ مه‌نصور نوسیویه‌تی، كاتێك دو ساڵ به‌ر له ئێستا یانه‌ی مانچستهرسیتیمان كڕی به‌و نیازه‌وه كڕیمان كه به باشی بیبوژێنینهوهو بیگه‌ینینه ئاستی یانه به‌هێزه‌كانی جیهان، له ئێستاشدا به‌ڵێن به هانده‌رانی یانه‌كه‌م ده‌ده‌م كه سوربین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و به‌رده‌وام بین له به‌ره‌و پێشبردن و به‌هێزكردنی یانه‌كه‌ماندا، شێخ مه‌نصور ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هه‌رگیز ساردنابێته‌وه له پشتگیری كردنی یانه‌كه‌ی و هه‌میشه كار بۆ به‌ره‌و پێشبردن و گه‌شه‌سه‌ندنی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
له كۆتایی نامه‌كه‌شیدا شێخ مه‌نصور سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كردوه كه له كاتی یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ یاریگای یانه‌كه‌ی لێیان كردوه‌و سوپاسیشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ی كردووه