بابه‌ت: كورد دژوژمنی كورده.
رۆژانه چه‌ندین زنجیره دراما‌و فیلم له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان و توركیه‌كان ده‌بینن
كه هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی كورد به‌رهه‌م هاتوون له‌و درامایانه كورد وه‌كو
گه‌لێكی نه‌زانن و نه خوێنده‌وار و تیرۆرست و دوژمنی مرۆڤایه‌تی و دار‌و
ده‌سته‌ی ئیسرائیل ناوده‌بات
بێجگه له‌وه‌ی كه له فیلمه‌كان ئه‌م كرده‌وه خراپانه ده‌داته پاڵ ئه‌ستۆی كورد
به‌لكو له فیلمه‌كان سوكایتی به كورد ده‌كه‌ن جنێوی زۆر ناشیرین به كورد ده‌ده‌ن،
نمونه‌یه‌كی باشیش زنجیره درامای (پۆلات)ه كه هاورێیه‌كم توركی ئه‌زانێت
ده‌یووت جنێوی ئه‌وها ناشرین به كورد ده‌ده‌ن كه هی ئه‌وه نیه باسی بكه‌ی،
ئینجا من خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌خۆم كه ئه‌و فیلمانه جمهورێكی زۆریان له كوردستان
هه‌یه ئێستا ئاوای لێهاتووه بازرگانه‌كان جلیان به رادان داوه كه وێنه‌ی پۆلاتی
له‌سه‌ره كه ئه‌م پیاوه سوكایه‌تی به كورد ده‌كات كه‌چی ئێمه وێنه‌ی له‌سه‌ر جلمان
داده‌نێن،من له‌و رۆژانه‌ی دوایی چه‌ند كه‌سێكم بینی ئه‌و جله‌یان له‌به‌ر بوو
به‌راستی زۆر خه‌مم خوارد،ده‌بوایه ئه‌م بینه‌ری ئه‌م درامایانه خۆپیشاندانیان كردبا
بۆ راگرتنی ئه‌م فیلمه به‌لام به‌داخه‌وه هه‌ر حه‌زیان لێنیه فیلمه‌كه هه‌ر راوه‌ستی،
ئینجا هیوادارم كورد هیچی كه دوژمنی خۆی نه‌بێـت و پشتیگیری له
دوژمنه‌كانمان نه‌كه‌ین.
وه نمونه‌یه‌كی ترم به‌رچاو كه‌وت هه‌ر له‌و یانه‌یه كه ئه‌ندامێك
وێنه‌ی پۆلاتی له وێنه‌چكۆله‌ی داناوه،من لێره له‌م ئه‌ندامه به‌رێزه
ده‌پرسم وێنه‌ی ئاڵایه‌كی كوردستانی دانابایه باشتر نه‌بوو
یان هه‌ر وێنه‌یه‌كی تر؟؟؟، هیوادارم ئه‌م ئه‌ندامه به‌رێزه لێم تووره
نه‌بێـت چونكه حه‌قیقه‌تم ووتوه،وه هیوادارم ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران
ئه‌م وێنه‌چكۆله‌ی ئه‌م به‌رێزه لابده‌ن.