1

بابه‌ت: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ

http://cache.daylife.com/imageserve/01mx1sw2tv2n9/610x.jpg
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید توانی پله‌ی یه‌که‌می خولی لا لیگا ـی ئیسپانی له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕکابه‌ری وه‌ربگرێته‌وه‌ کاتێک که‌ له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ میوانداری یانه‌ی ڕاسینگ سانتاندێر ـی پله‌ی شانزه‌یه‌می خوله‌که‌ی کرد و توانی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ستبهێنێت .

سه‌ره‌تا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ئاستێکی به‌رز ده‌ستیان به‌ یاری کرد و له‌ خوله‌کی 10 گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی یه‌که‌می تۆمار کرد ، وه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی5 خوله‌ک به‌ تۆپێکی جوانی هیگواین یاریزانی به‌توانا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یانه‌که‌ی کرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م .

دواتر هه‌مان یاریزان واته‌ ڕۆناڵدۆ له‌ خوله‌کی 27 به‌ تۆمارکردنی گۆڵی سێیه‌م ووره‌ی یاریزانانی یانه‌ی ڕاسینگ ـی ڕووخاندو کۆتایی به‌ نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که‌ هێنا .

نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌که‌ ده‌ستی پێکردوو ئه‌ستێره‌ی یاریه‌که‌ کریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ تۆمارکردنی هاتریک له‌ خوله‌کی 48  کۆی گۆڵه‌کانی یانه‌که‌ی کرده‌ چوار گۆڵ  ، هه‌وڵه‌کانی یانه‌ی مه‌درید درێژه‌ی هه‌بوو له‌ خوله‌کی 55 ڕۆناڵدۆ توانی له‌ڕێی لێدانی سزاوه‌ سوپه‌ر هاتریک تۆمار بکات و ڕیزبه‌ندی گۆڵکه‌رانی به‌ تۆمارکردنی 10 گۆڵ له‌ لیۆنێل مێسی وه‌رگرت.

یانه‌ی لۆس بلانکۆس به‌م ئه‌نجامه‌ ڕازی نه‌بوو ، مه‌سعوت ئۆزیل به‌ شێوازێکی ته‌کنیکی و به‌ لێهاتووی خۆی توانی کۆی گۆڵه‌کانی یانه‌که‌ی بکاته‌ نیو ده‌رزه‌ن کاتێک که‌ له‌ خوله‌کی 66 گۆڵی شه‌شه‌می تۆمار کرد ، دواتر یانه‌ی میوان توانی گۆڵێک له‌ خوله‌کی 74 له‌ڕێگه‌ی پاپی کۆلی دیۆپ تۆمار بکات .

به‌م ئه‌نجامه‌ش ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 20 خاڵ خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی.

ياريگا

2

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ

پیرۆزه‌ ..به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی تر

قل بما شئت في مسبة عرضي      فسكوتي عن اللئيم جــــــــواب
مــــــــا أنا عـــــادم الجواب ولكن       ما على الأسد أن تجاب الكلاب

3

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ

سوپاس ڕووباری زانست.

4

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ

پیرۆزه‌ هه‌زار جار پیرۆزه‌ له‌ریال هیوادارم سه‌ركه‌وتنی تریشی به‌دووابیت

5

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ

ئينشالله ئێمه‌ش چاوه‌ڕێن..

6

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ

DIYAR MUHSIN نووسی:

پیرۆزه‌ هه‌زار جار پیرۆزه‌ له‌ریال هیوادارم سه‌ركه‌وتنی تریشی به‌دووابیت

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-027317947e.gif

7

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ

پـــــــــیـــــــرۆزه‌ له‌ هانده‌رانی ریـــــــــــــال
هیوادارم ئه‌مه‌ دواین سه‌ركه‌وتنی ریال بێت و  6 دۆرانی به‌ دواوه‌ بێت.

8

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ

قه‌ت ئه‌م بڕوايه‌ به‌مێشکی هيچ که‌سێك ناێت.