بابه‌ت: ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕاسینگ
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید توانی پله‌ی یه‌که‌می خولی لا لیگا ـی ئیسپانی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕکابه‌ری وه‌ربگرێته‌وه کاتێک که له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ میوانداری یانه‌ی ڕاسینگ سانتاندێر ـی پله‌ی شانزه‌یه‌می خوله‌که‌ی کرد و توانی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ستبهێنێت .
سه‌ره‌تا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به ئاستێکی به‌رز ده‌ستیان به یاری کرد و له خوله‌کی 10 گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی یه‌که‌می تۆمار کرد ، وه دوای تێپه‌ڕبوونی5 خوله‌ک به تۆپێکی جوانی هیگواین یاریزانی به‌توانا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یانه‌که‌ی کرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م .
دواتر هه‌مان یاریزان واته ڕۆناڵدۆ له خوله‌کی 27 به تۆمارکردنی گۆڵی سێیه‌م ووره‌ی یاریزانانی یانه‌ی ڕاسینگ ـی ڕووخاندو کۆتایی به نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که هێنا .
نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌که ده‌ستی پێکردوو ئه‌ستێره‌ی یاریه‌که کریستیانۆ رۆناڵدۆ به تۆمارکردنی هاتریک له خوله‌کی 48 کۆی گۆڵه‌کانی یانه‌که‌ی کرده چوار گۆڵ ، هه‌وڵه‌کانی یانه‌ی مه‌درید درێژه‌ی هه‌بوو له خوله‌کی 55 ڕۆناڵدۆ توانی له‌ڕێی لێدانی سزاوه سوپه‌ر هاتریک تۆمار بکات و ڕیزبه‌ندی گۆڵکه‌رانی به تۆمارکردنی 10 گۆڵ له لیۆنێل مێسی وه‌رگرت.
یانه‌ی لۆس بلانکۆس به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوو ، مه‌سعوت ئۆزیل به شێوازێکی ته‌کنیکی و به لێهاتووی خۆی توانی کۆی گۆڵه‌کانی یانه‌که‌ی بکاته نیو ده‌رزه‌ن کاتێک که له خوله‌کی 66 گۆڵی شه‌شه‌می تۆمار کرد ، دواتر یانه‌ی میوان توانی گۆڵێک له خوله‌کی 74 له‌ڕێگه‌ی پاپی کۆلی دیۆپ تۆمار بکات .
به‌م ئه‌نجامه‌ش ڕیاڵ مه‌درید به کۆکردنه‌وه‌ی 20 خاڵ خۆی گه‌یانده پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی.
ياريگا