1

بابه‌ت: < یادی جاران >

< یادی جاران >

چه‌ند ڕۆژێكه‌ یادی جاران
ده‌مداته‌ ده‌ست
ڕه‌شـه‌بای به‌تینی ترسه‌وه،
غه‌رقى ‌زه‌ریای ته‌نیایم
شه‌قـام شــه‌قام ڕێ ئه‌كه‌م
به‌دڵێكی وه‌ڕسه‌وه‌،
له‌ ڕاوی به‌خته‌وه‌ریدام
وەلێ نه‌ ده‌یبینم
نـه‌یش ‌خـۆی ده‌دا به‌ده‌سته‌وه،
هاكا ڕۆژێ كه‌وتم
چه‌ند خۆشه‌ بێیت و
ده‌ستت بێنی
بڵێی هه‌سته‌وه،

غه‌ریبی ڕابردوومان ده‌كه‌م
چ هێزێ بــۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
شریتی ته‌مه‌ن
دوای دنیـایه‌ك بێ ئومێدی
ده‌مگه‌ڕێنـێـته‌وه‌ نێو پێناسه‌ی
تاكه‌كه‌سیته‌وه‌؟!
چی ده‌مانباته‌‌وه‌ شه‌قامه‌
ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌و
كه‌ تۆ ده‌ناسم میلی كاتژمێر
له پێنج و بیستوویه‌ك و
خـۆر بـه‌ر له‌ ئاوابوون
به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌؟!!

سه‌رهه‌نگ موحسین
18-09-2010، هه‌ولێر.

2

وه‌ڵام: < یادی جاران >

هاكا ڕۆژێ كه‌وتم، ئه‌وسا ده‌بێ كه‌سێ بگرێ ده‌ستم، بڵێ هه‌سته‌وه؟‌

پشت به‌ خوا ناکه‌وی.....آن شالله‌
ماندوونه‌بیت ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رهه‌نگی برام

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: < یادی جاران >

غه‌رقى ‌ده‌ریای ته‌نیایم, شه‌قام شه‌قـام ڕێ ئه‌كه‌م به‌دڵێكی وه‌ڕسه‌وه‌‌,
ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌رهه‌نگ هۆنراوه‌یه‌كی زۆر به‌مانابوو ئه‌م دێره‌م زۆر به‌دل بوو

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

4

وه‌ڵام: < یادی جاران >

سوپاسی هه‌ردووكتان ده‌كه‌م، به‌خته‌وه‌رن ئینشائه‌ڵا.

5

وه‌ڵام: < یادی جاران >

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌رهه‌نگ هۆنراوه‌یه‌كی جـوانه‌

له‌مێژه‌ هـۆنراوه‌كانی تۆم نه‌خوێندۆته‌وه‌
سه‌رقالی هـه‌واڵی وه‌رزشیم

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

6

وه‌ڵام: < یادی جاران >

dastakant  xosh  bn  baraste  bam  bayaniya  bash  dltangt  krdm
har bardawam  bet la nosenn

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

7

وه‌ڵام: < یادی جاران >

ئێوه‌ش به‌خێرهاتن، سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان.

8 (دەستکاری کراوە: - Sirwan - 2010-09-20 03:45:52)

وه‌ڵام: < یادی جاران >

نـه‌یـش ‌خـۆی ده‌دا بـه‌ده‌سته‌وه،

بليى : ( نه خؤشى ده دا به ده سته وه ) جوانتر نيه ؟

ئه‌وسا ده‌بێ بێیت و بگــرێ ده‌ستـم،

ئه و دووه يه كيان زيادن ! له هى دووه م مه به ستم ( 7 )ه كه يه


ده سته كانت خؤش زؤر جوانه smile

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

9

وه‌ڵام: < یادی جاران >

daast xosh zoor xosh buu.

10

وه‌ڵام: < یادی جاران >

S i r w a n نووسی:

نـه‌یـش ‌خـۆی ده‌دا بـه‌ده‌سته‌وه،

بليى : ( نه خؤشى ده دا به ده سته وه ) جوانتر نيه ؟

یه‌كێ له‌ وه‌رگێڕه‌كانی كورد، زۆر جار به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نووسێت كه‌ من له‌ شیعره‌كه‌دا نووسیومه‌، جا بۆیه‌ پێم خۆش بوو وه‌ك ئه‌و ئه‌م وشه‌یه‌ بخه‌مه‌ ڕسته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا ڕه‌زای وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌م كه‌ تۆ نووسیوته‌ smile

11

وه‌ڵام: < یادی جاران >

sad:(:(:(:(:|

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

12

وه‌ڵام: < یادی جاران >

ئه‌گه‌ر نا ڕه‌زای وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌م كه‌ تۆ نووسیوته‌

ئه وه خؤتى ئه توانى ره زا بيت يان نا ره زا
به لام نه بى به شيخ هااااااااااااااا ههههههههههههه

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

13

وه‌ڵام: < یادی جاران >

MARYAM نووسی:

sad:(:(:(:(:|

هاا. . شتێك بووه‌؟

14

وه‌ڵام: < یادی جاران >

S i r w a n نووسی:

ئه‌گه‌ر نا ڕه‌زای وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌م كه‌ تۆ نووسیوته‌

ئه وه خؤتى ئه توانى ره زا بيت يان نا ره زا
به لام نه بى به شيخ هااااااااااااااا ههههههههههههه

smile
هه‌رگیز.

15

وه‌ڵام: < یادی جاران >

دةست خوش زورجوانة شعريكى

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

16

وه‌ڵام: < یادی جاران >

am shaw  hazm  krd am  she3rasht  2bara  kamawa

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

17

وه‌ڵام: < یادی جاران >

له راوى به خته وه ريدام لى نه ده يبينم نه يش خؤى ده دابه ده سته وه
هاكارؤزى كه وتم ئه وساده بيت وبيكرى ده ستم ؟بليى هه سته وه
به شيوه يه كى كشتى شعره زؤر زؤرخؤشه به لام ئه م دووديره واتاكه ى زؤرجوانه ئه كه ربه جوانى ليى تيبكه ين ده ست خؤش ته مه ن دريزبى

حسب معلوماتى ان الحب لايعرف المستحيل
الحب يعرف الكفاح والتظحية والصبرالمزيد....
الحب لاياتى بالسهل؟؟؟؟؟؟؟

18

وه‌ڵام: < یادی جاران >

< یادی جاران >
چه‌ند ڕۆژێكه‌ یادی جاران ده‌مداته‌ ده‌ست ڕه‌شه‌بای به‌تینی ترسه‌وه
غه‌رقى ‌زه‌ریای ته‌نیایم شه‌قام شه‌قام ڕێ ئه‌كه‌م به‌دڵێكی وه‌ڕسه‌وه‌،

له‌ ڕاوی به‌خته‌وه‌ریدام وەلێ نه‌ده‌یبینـم، نه‌ ‌خۆیشی ده‌دا بـه‌ده‌سته‌وه،
هاكا ڕۆژێ كه‌وتم، چه‌ند خۆشه‌ بێیت و ده‌ستت بێنی، بڵێی هه‌سته‌وه،

غه‌ریبی ڕابردوومان ده‌كه‌م، چ هێزێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شریتی ته‌مه‌ن،
دوای دنیـایه‌ك بێ ئومێدی, ده‌مگه‌ڕێنێته‌وه‌ نێو پێناسه‌ی تاكه‌كه‌سیته‌وه‌؟!
چی ده‌مانباته‌‌وه‌ شه‌قامه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌و كه‌ تۆ ده‌ناسم میلی كاتژمێر
له پێنج و بیستوویه‌ك و خۆر به‌ر له‌ ئاوابوون به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌؟!!

سه‌رهه‌نگ موحسین،
18-09-2010، هه‌ولێر.