1

بابه‌ت: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له‌ جامی ئاسیا

وابڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ كاتژمێر ( 6 ) به‌كاتی كوردستان له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی " شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری " له‌ درێژه‌ی یاریه‌كانی جامی یانه‌كانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ له‌ قۆناغی یه‌كه‌م گه‌ڕی دووه‌م یانه‌ی هه‌ولێر كه‌ ئێستا له‌ پێشه‌نگی گروپی پێنجه‌م دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ( 8 ) خاڵ میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات كه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ( 3 ) خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌م دێت ، سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌هه‌موو پێوه‌رێك زۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ مسۆگه‌ركردنی پێشه‌نگی گروپه‌كه‌ی له‌ كاتێكدا ته‌نها یه‌ك یاری ده‌مینێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رامه‌ی سوری له‌ ووڵاتی سوریا ، كه‌ تاكو ئێستا یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ یاریگای خۆی به‌ده‌ست بهێنێت له‌ دوو یاری ڕابردوو به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌كانی ( كه‌رامه‌ی سوری و عروبه‌ی عومانی ) .

شایه‌نی باسه‌ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاری ڕابردوو توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات دژ به‌ یانه‌ی عروبه‌ دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌ پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ربكه‌وێت و هه‌روه‌ها له‌ یاری یه‌كه‌می ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیك له‌ یاریگای عه‌هد له‌ خاكی لوبنان .

http://www.sarhangmuhsin.com/filelib/images/1235865.jpg

ڕیزبه‌ندی گروپی پێنجه‌م

1 - هه‌ولێری عێراقی   8   خاڵ
2 - كه‌رامه‌ی سوری    5   خاڵ
3 - عروبه‌ی عومانی    5   خاڵ
4 - عه‌هدی لوبنانی    3   خاڵ


له‌كۆتایی هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌خوازین ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ بتوانێت ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر به‌ڕووی هانده‌رانیه‌وه‌ ببه‌خشێت

2

وه‌ڵام: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له‌ جامی ئاسیا

ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاسۆ گیان ،
به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له‌ جامی ئاسیا

سه‌هه‌ند نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاسۆ گیان ،
به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر.

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

4

وه‌ڵام: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له‌ جامی ئاسیا

یاریەکی زۆر قورسە بۆ هەولێر ،بەهۆی ئەوەی هەولێر لەیاریگای خۆی ناباتەوە ،هیوادارم ئەم ئابلوقە بشکێنی ..سەردەکەوین آنشاءاللە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له‌ جامی ئاسیا

Jaw Zard نووسی:

یاریەکی زۆر قورسە بۆ هەولێر ،بەهۆی ئەوەی هەولێر لەیاریگای خۆی ناباتەوە ،هیوادارم ئەم ئابلوقە بشکێنی ..سەردەکەوین آنشاءاللە

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له‌ جامی ئاسیا

زۆر سوپاس بۆ ته‌واوی وه‌ڵامه‌كانتان
انشاللهه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له‌ یاریگای خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات .

7

وه‌ڵام: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له‌ جامی ئاسیا

سه‌هه‌ند نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاسۆ گیان ،
به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر.

ءنشالله‌

8

وه‌ڵام: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له‌ جامی ئاسیا

لا يلا ان الله/دةبةينةوة انشاءالله
سةركةوتن بو هةولير

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]