بابه‌ت: سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات له جامی ئاسیا
وابڕیاره ڕۆژی چوارشه‌مه كاتژمێر ( 6 ) به‌كاتی كوردستان له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی " شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری " له درێژه‌ی یاریه‌كانی جامی یانه‌كانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ له قۆناغی یه‌كه‌م گه‌ڕی دووه‌م یانه‌ی هه‌ولێر كه ئێستا له پێشه‌نگی گروپی پێنجه‌م دێت به كۆكردنه‌وه‌ی ( 8 ) خاڵ میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌كات كه به كۆكردنه‌وه‌ی ( 3 ) خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێت ، سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌هه‌موو پێوه‌رێك زۆر نزیك ده‌بێته‌وه له مسۆگه‌ركردنی پێشه‌نگی گروپه‌كه‌ی له كاتێكدا ته‌نها یه‌ك یاری ده‌مینێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رامه‌ی سوری له ووڵاتی سوریا ، كه تاكو ئێستا یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن له یاریگای خۆی به‌ده‌ست بهێنێت له دوو یاری ڕابردوو به‌رامبه‌ر به یانه‌كانی ( كه‌رامه‌ی سوری و عروبه‌ی عومانی ) .
شایه‌نی باسه یانه‌ی هه‌ولێر له یاری ڕابردوو توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات دژ به یانه‌ی عروبه دوای ئه‌وه‌ی توانی به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ربكه‌وێت و هه‌روه‌ها له یاری یه‌كه‌می ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیك له یاریگای عه‌هد له خاكی لوبنان .
ڕیزبه‌ندی گروپی پێنجه‌م
1 - هه‌ولێری عێراقی 8 خاڵ
2 - كه‌رامه‌ی سوری 5 خاڵ
3 - عروبه‌ی عومانی 5 خاڵ
4 - عه‌هدی لوبنانی 3 خاڵ
له‌كۆتایی هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌خوازین ئامانجمان ئه‌وه‌یه بتوانێت ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر به‌ڕووی هانده‌رانیه‌وه ببه‌خشێت