بابه‌ت: خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (8)
[size=24]له خه‌وما به‌سواری ئۆتۆمۆبێل (پاص) سه‌فه‌رم ئه‌کرد ، له رێگا پاصه‌که لای دا‌و هه‌موومان چوینه ناو بینایه‌ك ، نهم زانی بیناکه چی یه ، به‌ڵام ئه‌ونده‌ی پێ نه‌چو خۆم بینی له‌ریزی نه‌فه‌ره‌کان راوه‌ستاوم و خۆم بۆ نوێژ کردن ئاماده ئه‌که‌م ، نی یه‌تی دوو رکه‌عه‌ت نوێژی جه‌نازه‌م هێناو پێڵاوهکهشم هه‌ر له‌پێ بوو، نوێژه‌که‌م کرد‌و له‌جێی خۆم دانیشتم و خواردنیان هێناو هه‌موومان نانمان خوارد ، حه‌ز ئه‌که‌م بزانم خه‌وه‌که‌م مانای چی یه ؟
ئازیزم سه‌فه‌ر مانای ده‌ربڕینی ره‌وشتی خه‌ڵکی یه ، ئه‌گه‌ر هه‌ژار بیت ئه‌وه ده‌وله‌مه‌ند ئه‌بیت ،یان له حاله‌تێکه‌وه ئه‌چیته حاڵه‌تێکی تر ، نازانم گه‌رایته‌وه یان نا به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه تۆبه کردنه و دوور که‌وتنه‌وه‌یه له گوناه ، ئه‌و بینایه‌ی چویته ژووره‌وه‌و نوێژت تیا کرد ئه‌وه مزگه‌وته تۆ‌و ئه‌وانی تریش که نوێژتان ئه‌کرد هه‌ر که‌سه‌و به پێی هه‌وڵ و کاره‌که‌ی خۆی قازانج ئه‌کات وحه‌ڵاڵ و حه‌رامی خۆتان ئه‌زانن ، نوێژی جه‌نازه له خه‌ودا پاڕانه‌وه‌یه له‌خوا چونکه تۆ که نوێژ ئه‌که‌یت له هه‌ڵسان و دانیشتن واتا له ژماره‌ی ڕه‌کعه‌ت هه ڵه‌ت هه‌یه به‌م جۆره نوێژه‌که‌ت که‌م و کوڕی تیایه هه‌وڵده خۆت چاك که‌یته‌وه ، نان خواردنه‌که‌شت سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمنان و رزقێکی حه‌ڵاڵه نازانم چیت خواردوه به‌ڵام خواردنی زۆر‌و خۆش و به‌تام ته‌مه‌ن درێژی یه ، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت به پێڵاوه‌وه نوێژت کردوه ، له هاوسه‌ره‌که‌ت جیا نابیته‌وه ههرپێکهوه ئه‌مێننه‌وه ، واتا په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت پته‌وه .
ئێستاش چه‌ند ووشه‌یه‌کی دیکه‌تان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه :
(1): منداڵی ساوا :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه له په‌روه‌رده کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له دایك بوونی منداڵ له ده‌مه‌وه مانای مردنه .
(2): بوك و زاوا :بینینی بوك و زاوا به رازاوه‌یی خۆشی و شادی یه ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایه‌و بوکه‌که‌شی دیار نی یه ناویشی نی یه و ناسراویش نی یه ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ یان یه‌کێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه به پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه کرێته‌وه .
(3):باڵا : کور ت بونه‌وه‌ی باڵای به‌رز له خه‌ودا باش نی یه ، باڵای به‌رز له خه‌ودا فیتنه‌و دوو ڕووی یه ، باڵا له ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر به‌رزبێته‌وه و بگاته ئاسمان یان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نه بێت مانای مردنه ، کورت بونه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونه له پله‌و پایه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته .
(4):دان که‌وتن : دان که‌وتن له خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌گه‌ریه‌کێك له خه‌ودا بینی هه‌مو دانه‌کانی که‌وت ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانه‌کانی که‌وت نه‌یانی بینیه‌وه نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یان نه‌خۆش ئه‌که‌ون، یه‌کێك ببینێ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته ناوده‌ستی ئه‌وه پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته باوه‌شی ئه‌وه کوڕیان ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه کاره‌ساتی مردنه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، که‌وتنی دانه‌کانی خواره‌وه غه‌م و په‌ژاره و ئازاره ،که‌وتنی هه‌موو دانه‌کان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یه‌کێك دانه‌کانی که‌وت و خۆی هه‌ڵیانی گرته‌وه ،مانای ئه‌وه‌یه منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نه‌خورێ ئه‌وه ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانه دانه‌کانی سه‌ره‌وه پیاوه‌کانن له خزم و که‌س و کاری باوك دانه‌کانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یه کێکه له که‌س وکارمان ،به کورتی دان ته‌مه‌ن درێژی و مردن وپاره‌و ژیان و نهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانه‌وه نه‌خۆشی یه ،دانی دروستکراو له زێڕ باشه به‌ڵام له‌وانه‌شه ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له زیو زیان و زه‌ره‌ره ، درێژ بوونی دان مانای شه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه .
(5) : که‌روێشك : که‌روێشك له خه‌ودا ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که سه‌ر ببڕێت ئه‌وه ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له ئافره‌تێکه‌وه هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.
(6) : شه‌یتان : بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه ، له یه‌کێ له پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره دزین و گوناه کردنه ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده ، شه‌یتان له خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردار‌و کافر‌و بێ ئیمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ بۆته شه‌یتان ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه یان به فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ .
(7) : ناو : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه ناوێکی دیکه هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به پێی ئه‌وناوه باری ژیانی ئه‌و که‌سه ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی ببێته (کامه‌ران ) له خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته (صالح) ده‌بێته پیاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته ( چیا ) ئه‌وه شکۆمه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته (گوڵزار) لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ناوی ( شه‌ل و کوێر ) به‌ناوی یه‌کێکه‌وه بنوسێ یان بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به ناوی (چالاکه شه‌ل ) بانگی بکه‌ن له داهاتودا شه‌ل ئه‌بێت یان به‌ناوی (چالاکه کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه له ژیاندا شه‌رمه‌زارو عه‌یبدار ئه‌بێت یان توشی نه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی دێنێ .
(8) : باینجان :له کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه به هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نه‌بێت باش نی یه ، خواردنی باینجان له خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێر‌و خۆشی یه .
(9) :ده‌رگا : ده‌رگای کراوه ده‌رگای رزقه ، چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه مانای ئه‌وه‌یه ئافره‌ته‌که ژنه‌و به ته‌مه‌نیشه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه ، ده‌رچونی ده‌رگا له جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته ، ده‌رگای بچووك له ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه چونکه ده‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه و باری دانیشتوانی ماڵه‌که ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه ئه وه له دونیادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له به‌رده‌م دا بکرێته‌وه کار‌و باری له ژیان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له ژوورێکی ته‌سك و تاریك به رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامه‌رانی یه چونه ژووره‌وه له ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ده‌رگایه‌که‌وه ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه و که‌سه ئه‌مرێ و ئه‌چێته به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله ده‌رگاکه ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی ئه‌وه ئه‌مرێ و ئه‌چێته دۆزه‌خ .(له داهاتودا زیاتر باسی ده‌رگا ده‌که‌ین) .
(10):پاقله : پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مه ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یه ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیه .
(11):گریان :ئه‌گه‌ر گریان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ترسی خوا یان به هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان به هۆی په‌شیمانی له‌کرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بگریه‌ت ئه‌وه مانای خۆشی و شادی یه و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مه‌ن درێژی وخوا په‌رستنه .
(12): سامان : بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیانه ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه ، سامان بۆ نه‌خۆش گۆڕه که‌یه‌تی .
(13):قه‌سپ : له خه‌ودا رزقه ، خواردنی قه‌سپ له خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه وئه‌و رزق و پاره‌یه‌ش کاتی یه و به‌رده‌وام نابێت .
(14): خورما : بینینی خورما له خه‌ودا باران بارینه خواردنیشی ده‌ستکه‌وتێکی حه‌ڵاڵه و به‌ڵام ته‌نها بۆ خۆیه‌تی ، هه‌روه‌ها قورئان خوێندنه ، خورمای شاردراوه پاره‌یکی هه‌ڵگیراوه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خه‌رابترین جۆری خورما بخوات ئه‌وه که‌سێکی باش نی یه ، لێکردنه‌وه‌ی خورما له کاتی خۆی دا ئه‌وه ژن هێنانه‌و ئافره‌ته‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده ، یان ئه‌و که‌سه بێ هه‌وڵدان پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌توانین بلێین خورما له خه‌ودا زانسته ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك خورمایه‌ك بکاته دوو به‌ش و ناوکه‌که‌ی ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه کوڕی ئه‌بێت.(له داهاتودا زیاتر باسی خورما ده‌که‌ین ).
(15) : به‌هه‌شت :ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌هه‌شت ببینێ و نه‌چێته ناوی مژده‌ی خێر‌و خۆشی یه ، هه‌ر چی له دڵ دا بێت به‌دی دێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌وڵی دا بچێته ناو به‌هه‌شت و ڕێگه‌ی لێ گیرا، ئه‌و که‌سه ناتوانێ بچێته حه‌ج و جیهاد ، هه‌روه‌ها ناتوانێ له گوناهێك تۆبه بکات که هێشتا به‌رده‌وه‌مه له‌سه‌ری ، ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌ك له‌ده‌رگاکانی به‌هه‌شت له ڕووی داخرێت باوکی یان دایکی یه‌کێکیان ئه‌مرن ، ئه‌گه‌ر دوو ده‌رگای له ڕوودا داخرا باوك و دایکی هه‌ردووکیان ئه‌مرن ، ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاکانی به‌هه‌شت له ڕووی داخرا مانای ئه‌وه‌یه که باوك و دایکی لێ ی ڕازی نین ، ئه‌گه‌رله‌چ ده‌رگایه‌که‌وه بیه‌وێت بچێته ناو به‌هه‌شت ئه‌وه باوك و دایکی ڕازین لێ ی ،
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا بچێته ناو به‌هه‌شت له دونیا‌و ئاخیره‌دا به خۆشی و کامه‌رانی ئه‌ژێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێت ئه‌ی به‌ن بۆ به‌هه‌شت ئه‌وکه‌سه مردنی نزیك بۆته‌وه یان تۆبه ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ی بیبه‌ن بۆ به‌هه‌شت و خۆی نه‌چێت باری ئایینی باش نی یه ،یه‌كێك له‌خه‌ودا پێ ی بوترێ ئه‌چیته به‌هه‌شت میراتی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا خۆی له ناو به‌هه‌شت دا ببینێ خوا هیدایه‌تی ئه‌دات و زانستی زیاتری پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌وکه‌سه‌ی به زه‌رده‌خه‌نه‌و پیکه‌نین بچێته به‌هه‌شت ئه‌و که‌سه باری ئایینی زۆر باشه‌و به‌رده‌وام عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌کات ، خواردنی میوه‌و به‌روبوومی به‌هه‌شت زانسته ، خواردنه‌وه‌ی ئاو وشیر و ئاره‌قی به‌هه‌شت دانایی و زانست و پاره‌یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له به‌هه‌شته‌وله جێ ی نووستنی خۆی پاڵ که‌وتوه ، ئه‌و که‌سه هاوسه‌ره‌که‌ی داوێن پاکه ، ئه‌گه‌ر نه‌زانێت چۆته به‌هه‌شت له دونیادا خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی ڕێ ی نه‌ده‌نێ میوه‌ی به‌هه‌شت بخوات ئه‌وه باری ئایینی باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی میوه‌ی به‌هه‌شت بۆ یه‌کێکی تر لێ بکاته‌وه ئه‌وه به زانست خزمه‌تی ئه‌و که‌سه ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت بخاته ناو ئاگر ئه‌و که‌سه ڕه‌زو باغ ئه‌فرۆشێت و پاره‌که‌ی ئه‌خوات ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی که‌وثه‌ر له خه‌ودا خۆشی و شادی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌کۆشکێکی به‌هه‌شت دا بێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی جوان دا زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، هه‌موو خه‌وێکی تایبه‌ت به به‌هه‌شت خێر و خۆشی و کامه‌رانی یه .
(16) : نه‌خۆشی :له خه‌ودا نیفاق دوو رووی یه ، خوای گه‌وره له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ (( فی قلوبهم مرض ، فزادهم الله مرضا )) سوڕه‌تی بقره ئایه‌تی ژماره 10 ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه ، ئه‌و که‌سه ته‌ندروستی باشه به‌ڵام باری ئایینی باش نی یه ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌خۆشه ، هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ندروستی باشه و باری ئایینی باش نی یه ، نه‌خۆش له خه‌ودا سواری به‌راز یان حوشتر یان گا بێت له‌وانه‌یه بمرێت ، مندالی نه‌خۆش له‌خه‌ودا چاك بێته‌وه ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنانی و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست ئه‌که‌وێت و به خۆشی و کامه‌رانی ئه‌ژێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له ته‌نگانه‌دا بێت له خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ یه‌کێکی نه ناسراو نه‌خۆشه خۆی نه‌خۆش ئه‌که‌وێت ، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی له‌خه‌ودا تۆبه کردن و دوعا‌و له‌خوا پاڕانه‌وه‌و پاره خه‌رج کردنه ، نه‌خۆشیی عیشقه‌و عیشقیش نه‌خۆشی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه ته‌ندروستی باشتر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دوو کوڕی نه‌خۆشن هه‌ردوو چاوی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ باوکی نه‌خۆشه سه‌رئێشه ئه‌ی گرێت چونکه سه‌ر له‌خه‌ودا باوکه ، هه‌روه‌ها ووتراوه نه‌خۆشی غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ده‌سه‌ڵات دار نه‌خۆشه ، ئه‌وکه‌سه یان باری ئایینی باش نی یه یان له‌و ساڵه‌دا ئه‌مرێ ، جاری واش هه‌یه نه‌خۆشی جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرده ، نه‌خۆشی منداڵ غه‌م و خه‌فه‌ته بۆ باوك و دایك ، ئه‌و که‌سه‌ی حه‌ز ئه‌کات بمرێ له‌خه‌ودا نه‌خۆش که‌وێت ئه‌که‌وێته خێر‌و خۆشی .
(17) : پێ په‌تی :له‌خه‌ودا هیڵاکی و ماندوو بوونه ، ئه‌وکه‌سه‌ی نه‌بینێ پێڵاوه‌که‌ی داکه‌ند و به پێ په‌تی بڕوات پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته یان ته‌ڵاقه یان مردنی هاوسه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی به پێ په‌تی سه‌فه‌ر بکات پاره‌یه‌کی زۆر قه‌رز ئه‌کات و ناتوانێ بیداته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا تاکه پێڵاوێکی له‌پێ بێت له هاوسه‌ره‌که‌ی یان له شه‌ریکه‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه .
(18) : پێست خوراندن :خووراندنی پێست له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و پێداویستی به‌رده‌وامی منداڵانه ، ئه‌گه‌ر له کاتی خووراندن خوێنی لێ بێت ئه‌وه هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خۆی بخورێنێ که‌س و کاری به‌سه‌ر ئه‌کاته‌وه‌و توشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، پیست خورانێکی که‌م پاره‌یه و له‌پاش ماندوو بوون ده‌ست ئه‌که‌وێت .
(19) : سووربوونه‌وه :سووربوونه‌وه‌ی ده‌م و چاو له‌خه‌ودا شکۆمه‌ندی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا دم و چاوی سووروو جوان بێت به‌ناوبانگ ئه‌بێت و به‌کارو کرده‌وه‌ی خێر خوازی ئه‌ناسرێت ، ده‌م و چاوی سوور‌و وسپی خۆشی و کامه‌رانی یه ، ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ك خوێن سوور بێت ئه‌و که‌سه زینا ئه‌کات و ڕیسوا ئه‌بێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ده‌م و چاوی سوور‌و و جوان بێت چاك ئه‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها به مانای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه دێت که دوور که‌وتونه‌ته‌وه .
(20) : حه‌مباڵ :بار هه‌ڵگرتن له‌خه‌ودا غه‌م و خه‌فه‌ته و باره‌که چه‌ند قورس بێت غه‌م و خه‌فه‌ته‌که ئه‌وه‌نده زۆره ، هه‌روه‌ها به مانای غه‌مباری و قه‌بوڵ کردنی زوڵم و ئازاری خه‌ڵکی و ته‌واو کردنی کاروباری ئه‌و خه‌ڵکه دێت .
(21) : حه‌پس بوون :له خه‌ودا سه‌رشۆڕی و مل که‌چی و غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌زیندان دا حه‌پس کراوه کاروباری ئایینی چاك ئه‌بێت ، حه‌پس بوون به ته‌نیا له ژوورێك له ماڵێکی نه‌ناسراودا مردنه وئه‌و ماڵه‌ش گۆڕه‌که‌یه‌تی ، ئافره‌ت له خه‌ودا ببینێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات داری ووڵاته‌وه حه‌پس کراوه ئه‌و ئافره‌ته شوو به پیاوێکی پایه‌به‌رز ئه‌کات .
[/size]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm