1

بابه‌ت: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

[size=16][center]http://www.bextewery.net/kurdi/data/upimages/129613_1206823309.jpg
دوو هاوسه‌ر خۆشه‌ویستی‌و ڕاستگۆیی هاوڕێی هه‌میشه‌ییان بوو، ئه‌و ساتانه‌ی دوور له‌یه‌ك بوون به‌ ساتێكی ناخۆش بۆیان ده‌گوزه‌را، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو هه‌ردووكیان سروشتێكی زۆر جیاوازیان هه‌بوو، پیاوه‌كه‌ زۆر ئارام‌و له‌سه‌ر خۆ‌و له‌ خراپترین بارودۆخدا ڕووی گرژ نه‌ده‌بوو، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌که‌ زۆر توندو به‌ ساناترین حاڵه‌ت توڕه‌ ده‌بوو!


ڕۆژێ پێكه‌وه‌ بۆ گه‌شتێك به‌ ناو ئاودا به‌ڕێ كه‌وتن، چه‌ند ڕۆژ له‌ناو كه‌شتی دا بوون پاش ماوه‌یه‌ك بای به‌هێزو زریان و هه‌ڵچوونی ده‌ریاكه‌ هه‌ڵی كردوو خه‌ریك بوو نوقمی ناو ده‌ریاكه‌یان بكات، به‌هۆی شه‌پۆله‌كانه‌وه‌ ئاوێكی زۆر ده‌هاته‌ ناو كه‌شتی یه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ی ترس و دڵه‌ ڕاوكێ ی سه‌رنشینه‌كان و ڕزگار بونیان ئه‌سته‌م بوو...
له‌م كاته‌یا ئافره‌ته‌كه‌ خۆی بۆ نه‌گیراو ده‌ستی با هاوار كردو نه‌یده‌زانی چی بكات، به‌خێرایی به‌ره‌و لای هاوسه‌ره‌كه‌ی چوو به‌ڵكو چاره‌سه‌رێك بۆ ڕزگار بوون بدۆزێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا هه‌موو سه‌رنشینه‌كان له‌و په‌ڕی ترس و ناڕه‌حه‌تی و ده‌نگه‌ ده‌نگ و هاوار كردندا بوون، هاوسه‌ره‌كه‌ی بینی زۆر به‌ ئارامی و بێ ده‌نگی دانیشتبوو! ئه‌وه‌ زۆر تووره‌ی كرد، چوه‌ لای و به‌ ساردی و گوێ نه‌دان به‌ بارودۆخه‌ تۆمه‌تباری كرد.
هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌ ڕوویه‌کی گرژ و مۆن و توڕه‌ییه‌وه‌ سه‌یرێكی خێزانه‌كه‌ی کردوو چه‌قۆیه‌كی هێنا خستیه‌ سه‌ر سنگی ئافره‌تكه‌و به‌ ده‌نگێكی پر جدی تووڕه‌ییه‌وه‌ پێی وت: له‌و چه‌قۆیه‌ ناترسی؟
ئه‌ویش سه‌یرێكی كردوو وتی نه‌خێر، لێی پرسی بۆ چی ناترسی له‌ كاتێكدا من ده‌مه‌وێ بتكوژم! ئافره‌ته‌كه‌ش وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌قۆیه‌ به‌ده‌ست كه‌سێكه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر متمانه‌ی پی ده‌كه‌م و زۆرم خۆش ده‌وێت!
پیاوه‌كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردوو وتی: به‌ڵێ من ئاوام، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌پۆلانه‌ش به‌ده‌ست زاتێكه‌وه‌یه‌ كه‌ من خۆشم ده‌وێ و متمانه‌ی پی ده‌كه‌م، ئیتر ترس بۆچی؟!
كه‌ئه‌و به‌سه‌ر هه‌موو بارودۆخه‌كان دا زاڵ و باڵا ده‌سته‌!

ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌م به‌سه‌رهاته‌ بكه‌ین، ده‌بینین زۆربه‌مان شه‌پۆله‌كانی ژیان ناڕه‌حه‌تی ده‌كات و ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك ده‌بات پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌یه‌وێ، بێ هیوا مه‌به‌ ... مه‌ترسه‌!
خوای گه‌وره‌ خۆشی ده‌وێیت ... ئه‌و به‌ توانایه‌ به‌سه‌ر هه‌ر كاره‌سات و بارێك ڕووبه‌ڕووت ده‌بیته‌وه‌.
مه‌ترسه‌! خوای گه‌وره‌ زیاتر له‌ خۆت ده‌تناسێت، داهاتویه‌ك كه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ هیج نازانی بۆت ده‌رده‌خات، زانایه‌ به‌ په‌نهان و نهێنی!
ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێ به‌ ته‌واوی متمانه‌ی پێ بكه‌ و كاروباره‌كانت بۆ ئه‌و به‌جێ بهێڵه‌و هه‌وڵ و كۆششی خۆت بكه‌ ...

ســــــایه‌ فارس
له‌ گۆڤاری په‌یام بڵاو کراوه‌ته‌وه‌[/center][/size]

2

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

dast xosh kaka aras ba rasty kary gar bo la haman kat zor swd baxsh bo

xway gawra padashty xeru chakat bdatawa  aswda bet brakam smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

دةستت خوش بيت سةركةوتوبيت لة كارة جوانةكانت كاكة ئاراس

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

4

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

dast xosh harbzhet zor ba sudbu

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

ده‌ستت خۆشبێت به‌ڕاستی وایه‌

6

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

پشت به‌ستن و دڵنیایی له‌ به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌، گه‌شتنه‌ به‌ لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن ..


ده‌ست خۆش ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

7

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

[center][size=16]خۆشحــاڵبوم به‌به‌ژداریه‌ جوانه‌كــانتان سوپاستان ئه‌كــه‌م..[/size][/center]

8

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

ده‌ستت خۆش كاك ئاراس گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ بژیت برام .....................

9

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه‌

[center][size=16]سوپاس ئاسۆ گیان بژیت..[/size][/center]