بابه‌ت: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)
[size=16]پێویستی یه‌كانی:-
1 كیلۆ گۆشتی مه‌ڕ، 1 سه‌لكه پیاز، 4 كوپ ئاو، خوێ، به‌هارات (به‌پێی ئاره‌زوو چ جۆر و چه‌ندی تێ ده‌كرێت)، نیو كیلۆ ته‌ماته‌ی سوور و گه‌یوو (گه‌ر نه‌بوو دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ ده‌كرێت)، ترشی (وه‌كو: سماق یان لێموندوزی یان ئاوی لیمۆی ترش)، نان (به‌تایبه‌ت كولێره).
ئاماده‌كردنی:
1- له‌تكردنی گۆشته‌كه و پاشان شۆردنه‌وه‌ی.
2- ئاوی ئاماده‌كراو له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت هه‌تا دێته كوڵ، ئینجا گۆشت و خوێ و سه‌لكه پیازه‌كه (به ساغی) ده‌خرێته ناو ئاوه كوڵاوه‌كه.
2- گۆشته‌كه له‌ناو ئاوی ئاماده‌كراو ده‌كوڵێنرێت.
3- كاتێك گۆشته‌كه نیوه‌كوڵ بوو پیازو به‌هارات و خوێ و لیمه‌ندۆزی تێ ده‌كرێت.
4- پاش ماوه‌یه‌ی تر ته‌ماته‌كه به قاژی گه‌وره گه‌وره تێ ده‌كرێت، خۆ گه‌ر ته‌ماته نه‌بوو ویسترا دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ بكرێت ئه‌وا دۆشاوه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ پیاز و به‌هاراته‌كه تێی ده‌كرێت. به‌جێ ده‌هێڵرێت تاكو ته‌واو ده‌كوڵێت.
5- نانه‌كه یان (كولێره‌كه) پارچه پارچه ده‌كرێت له‌ناو كاسه‌یه‌كی قوڵ، گۆشته‌كه و ئاوی گۆشته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كرێت.
6- ده‌شێ سیر و ماست یاخود سركه و سیری به‌سه‌ردا بكرێت و به گه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێ.
تێبینی:
- له‌كاتی خواردنی تشریب دا سه‌وزی و زه‌ڵاته‌و خواردنه‌وه به گوێره‌ی ئاره‌زوو به‌كار ده‌هێنرێت.
- گۆشته‌كه تا ناسك بێت زووتر پێ ده‌گات و دێته كوڵ، خۆگه‌ر پیرتر بێت ئه‌وا كاتی زیاتر ده‌وێت، بۆێه ماوه‌ی لێنانی ئاماژه پێ نه‌كراوه، واته ده‌كه‌وێته سه‌ر گۆشته‌كه خۆی.[/size]
ئانادەکردنی ..شنۆ ئەحمەد لە سویسرا
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ