1 (دەستکاری کراوە: Jaw Zard 2011-05-25 03:51:03)

بابه‌ت: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

[size=16]پێویستی یه‌كانی:-
1 كیلۆ گۆشتی مه‌ڕ، 1 سه‌لكه‌ پیاز، 4 كوپ ئاو، خوێ، به‌هارات (به‌پێی ئاره‌زوو چ جۆر و چه‌ندی تێ ده‌كرێت)، نیو كیلۆ ته‌ماته‌ی سوور و گه‌یوو (گه‌ر نه‌بوو دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ ده‌كرێت)، ترشی (وه‌كو: سماق یان لێموندوزی یان ئاوی لیمۆی ترش)، نان (به‌تایبه‌ت كولێره‌).

ئاماده‌كردنی:
1- له‌تكردنی گۆشته‌كه‌ و پاشان شۆردنه‌وه‌ی.

2- ئاوی ئاماده‌كراو له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت هه‌تا دێته‌ كوڵ، ئینجا گۆشت و خوێ و سه‌لكه‌ پیازه‌كه‌ (به‌ ساغی) ده‌خرێته‌ ناو ئاوه‌ كوڵاوه‌كه‌.

2- گۆشته‌كه‌ له‌ناو ئاوی ئاماده‌كراو ده‌كوڵێنرێت.

3- كاتێك گۆشته‌كه‌ نیوه‌كوڵ بوو پیازو به‌هارات و خوێ و لیمه‌ندۆزی تێ ده‌كرێت.

4- پاش ماوه‌یه‌ی تر ته‌ماته‌كه‌ به‌ قاژی گه‌وره‌ گه‌وره‌ تێ ده‌كرێت، خۆ گه‌ر ته‌ماته‌ نه‌بوو ویسترا دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ بكرێت ئه‌وا دۆشاوه‌كه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ پیاز و به‌هاراته‌كه‌ تێی ده‌كرێت. به‌جێ ده‌هێڵرێت تاكو ته‌واو ده‌كوڵێت.

5-  نانه‌كه‌ یان (كولێره‌كه‌) پارچه‌ پارچه‌ ده‌كرێت له‌ناو كاسه‌یه‌كی قوڵ، گۆشته‌كه‌ و ئاوی گۆشته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كرێت.

6- ده‌شێ سیر و ماست یاخود سركه‌ و سیری به‌سه‌ردا بكرێت و به‌ گه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێ.

تێبینی:
- له‌كاتی خواردنی تشریب دا سه‌وزی و زه‌ڵاته‌و خواردنه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی ئاره‌زوو به‌كار ده‌هێنرێت.

- گۆشته‌كه‌ تا ناسك بێت زووتر پێ ده‌گات و دێته‌ كوڵ، خۆگه‌ر پیرتر بێت ئه‌وا كاتی زیاتر ده‌وێت، بۆێه‌ ماوه‌ی لێنانی ئاماژه‌ پێ نه‌كراوه‌، واته‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر گۆشته‌كه‌ خۆی.[/size]

http://a3.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc6/250124_201232986587813_100001033404084_571387_6487999_n.jpg

ئانادەکردنی ..شنۆ ئەحمەد لە سویسرا

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

زانیاریه‌کی باش بوو:)
ده‌ست خۆش بێت...

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

3

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

هیوادارم فێر بووبی، ههههه;)

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

big_smile:Ddyar kabanike chake
Dast xosh

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

زريان كابان:o هههههههههههههه
دةست خوش

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

6

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

ریکاردۆ  بەخوا نازانم هێلکە لە ڕۆن بکەم ،،،ئەحمەد لەمن دەوەشێتەوە؟؟؟

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

7

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

dest xo6 serkewtw by

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

8

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

سوپاس

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

9

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

له‌ژیانم نه‌مخواردووه‌ و قه‌تیش نایخۆم..
چاوره‌ش كاكه‌ تۆش خوادنێكی صحی دابنێ وه‌ها بڕوا هه‌موومان ده‌بینه‌ فیل..

ده‌ست خۆش..

10

وه‌ڵام: دروست کردنی خواردنی ( تەشریب)

ئەوە دامنا برۆ سەیری بکە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .