1

بابه‌ت: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

1-      ئەنەسی كوڕی مالیك (ڕه‌زای خوای لێبێت) دەفەرموێت: ( جبریل )( علیه‌السلام) هات بۆلای پێغەمبەر(صلی الله‌علیه‌وسلم) یاری دەكرد لەناو منداڵەكاندا گرتی ودای بە زەویدا و لای دڵی لەت كرد و دڵی دەرهێناو پارچە گۆشتێكی لێ‌ دەركرد و فڕێ‌ ی دا ووتی:  ئەوە بەشی شەیتانە لە تۆدا ، و پاشان دلێ‌ شۆردەوە لە تەشتێكی ئاڵتون دا كە پڕ بوو لە ئاوی زەم زەم و پاشان خستیەوە جێ‌ ی خۆی و بەیەكیەوەلكاندەوە و منداڵەكان ڕایان كرد بۆ لای (حەلیمە) و پێیان  ووت : محمد كوژراوە ئەوانیش، چوون بۆ لای و بینیان پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) ڕەنگی تێك چووە .

ئەنەس (ڕه‌زای خوای لێبێت) دەفەرموێت: من جێگەی دورینەوەكەیم دەبینی لە سنگیدا ) (1).  هەروەها لە ڕیوایەتەكەی ئیبن و ئیسحاق دا لە  (پَوری) كوڕی یەزیدەوە ئەویش لە خالدی كوڕی مەعدانەوە دەگێڕێتەوە  و  دەفەرموێت sad هەندێ‌ لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) پرسیاریان لە پێغەمبەركرد ووتیان: ئەی پێغەمبەری خوا پێمان ڕاگەیەنە سەرەتایی پێغەمبەرایەتیت چۆن بوو، فەرمووی:

((نعم ، أنا دعوة أبي إبراهيم ، و بشارة أخي عيسى ، و رأت أمي حين حملت بي انه خرج منها نور أضاءلها قصور الشام ، و استرضعت في بني سعد بن بكر ، فبينما أنا مع أخ لي خلف بيوتنا نرعى بهما لنا اذ أتاني رجلان عليهما ثياب بيض بطست من ذهب مملوءة ثلجا فاخذاني فشقا بطني ، و استخرجا قلبـي فشقاه فاستخرجا منه علقة سوداء فطرحاها ، ثم غسلا قلبـي و بطني بذلك الثلج حتى أنقياه )) قال (( ثم قال أحدهما لصاحبه: زنه بعشرة من أمته، فوزنني بهم ، فوزنتهم، ثم قال: زنه بمائة من أمته فوزنني بهم فوزنتهم ، ثم قال زنه بألف من أمته فوزنني بهم فوزنتهم، فقال: دعه عنك فوالله لو وزنته بامته لوزنها )) .واتە : ( من دوعاكەی ئیبراهیمی باوەگەورەم بووم ومژدەی عیسای برام بووم ودایكم بینی نوریــــَك لێوەی دەرچووە كۆشكەكانی شامی ڕوناك كردەوە و لە ناو كوڕانی بەنی سەعدی كوڕی بەكردا دایەنگا بووم و لەوێ‌ بە خێو كرام وە كاتێ‌ من و برایەكم لە پشتی ماڵەكانماندا مەڕمان دەلەوەڕاند ، دوو پیاو كە پۆشاكی سپی یان لەبەر دابوو هاتنە لای من و تەشتێكی ئاڵتونییان پێ‌ بوو كە پڕ بوو لە بەفر، پاشان منیان گرتوو دڵیان دەرهێنام و كردیان بە دووكەرتەوە و پارچەیەكی ڕەشیان لێ‌ دەرهێنا و فرێیان دا پاشان دڵیان شۆردمەوە بەو بەفرە و سكیشیان شۆردم تا پاكیان كردەوە و یەكێكیان بەوی تریانی ووت : بیكێشە بە دەكەس لە ئومەتەكەی ( واتە:ئیمانی دەكەس لە ئومەتەكەی ) ئەویش منی كێشا  لە دە كەسەكە قورستر بووم ، پاشان وتی: بیكێشە بەسەد كەس لە ئومەتەكەی ، ئەویش منی كێشا لە سەد كەسەكەش قورستر بووم ، پاشان ووتی: بیكێشە بە هەزار كەس لە ئومەتەكەی ئەویش منی كێشا من لە هەموویان قورستر بووم دوایی ووتی: وازی لێ‌ بهێنە ئەگەر بیكێشیت بە هەموو ئومەتەكەی هەر ئەو قورسترە ) (2).

2-      عوتبەی كوڕی عەبدی سولەمی(ڕه‌زای خوای لێبێت) دەفەرموێت sad پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم)  كردو پێی ووت: سەرەتای پێغەمبەرایەتیت چۆن بووە ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) ؟ ئەویش فەرمووی: ((كانت حاضنتي من بني سعد بن بكر ، فانطلقت أنا و ابن لها في بهم لنا ، و لم أخذ معنا زاداً فقلت: يا أخي إذهب فاتنا بزاد من عند امنا ، فانطلق أخي و مكثتُ عند البهم ، فاقبل طيران أبيضان كانهما نسران فقال أحدهما لصاحبه : أهو هو؟ قال: نعم ، فاقبلا يبتدراني ، فاخذاني فبطحاني إلى القفى ، فشقا بطني ، ثم استخرجا قلبـي ، فشقاه فاخرجا منه علقتين سوداويين ، فقال احدهما لصاحبه: اتني بماء ثلج ، فغسلا به جوفي ، ثم قال: اتني بماء برد ، فغسلا به قلبـي ، ثم قال : اتني بالسكينة ، فذراها في قلبـي ، ثم قال أحدهما لصاحبه ، خطه ، فخاطه  و ختم عليه بخاتم النبوة . فقال أحدهما لصاحبه: اجعله في كفة ، و اجعل الفا من أمته في كفة ، فاذا أنا انظر إلى الألف فوقي ، اشفق ان يَخًر علىّ بعضهم فقال: لوأن أمته و زنت به لمال بهم ، ثم انطلقا  و تركاني ، و فرقت فرقا شديدا ، ثم انطلقت إلى أمي  فاخبرتها بالذي لقيته ، فاشفقت على ان يكون البس بي ، قالت: اعيذك بالله ، فرحلت بعيرا لها فجعلتني أو فحملتني على الرّحل ،  وركبت خلفي حتى بلغنا إلى أمي فقالت: أديت أمانتي و ذمتي ، و حدثتها بالذي لقيت ، فلم يرعها ذلك ، فقالت لي: رأيت خرج مني نور أضاءت منه قصور الشام)).

واتە: ( دایەنگا و ساوایەتیم لە بەنی سەعدی كوڕی بەكر بوو من و كوڕێكی ئەو ئافرەتە (واتە: برای شیریم) كاتێك لە ناو مەڕەكانماندا بوین خواردنمان لەگەڵا خۆماندا نەبرد بوو من  بە براكەم ووت:  بڕۆرەوە بۆلای دایكمان و هەندێ‌ پێویستیمان بۆ بهێنە  براكەم  ڕۆیشت و من بە تەنیا مامەوە ئەوەندەم زانی دوو باڵندەی سپی بەرەو لای من  هاتن وەك داڵ وابوون ، یەكێكیان بەوەی تریانی ووت : ( أهو هو ) ئەوە ئەوە ، ئەویش وتی: بەڵێ‌ ئەوە پاشان هاتن ومنیان گرت و خستمیان بە پشتا بە سەر زەویدا و سكیان لەتكردم و دڵمیان دەرهێنا و كردیان بە دوو پارچەوە و پاشان دوو پارچەی ڕەشیان لێ‌ دەرهێنا و یەكێكیان بە هاوەڵەكەی تری ووت:  ئاوێكی بەفراوم بۆ بێنە ،  ئەویش بۆی هێناو هەموو ناوسكمی پێ‌ شۆردەوە پاشان ووتی: ئاوێكی سەهۆڵاوم بۆ بێنە ئەویش هێنای و دڵمی پێ‌ شۆردەوە دوای ئەوە ووتی: هێمنی وئارامیم  بۆ بهێنە، ئەویش هێنایی و پاشان ئەوی تریان پرژانی بەسەر دڵمداو دوای ئەوە یەكێكیان بە هاوەڵەكەی تری ووت . بیدورەرەوە ، ئەویش دووریەوەو مۆری پێغەمبەرایەتی پیا ناو ئەوی تر بەوی ووت : بیكەرە لایەكی تەرازووەكەوە . وە هەزار كەسیش لە ئومەتەكەی بكەرە ئەولایەكەی تری .

دەفەرموێت: من بەچاوی خۆم تەماشای هەزار كەسەكەم دەكرد لە سەر و خۆمەوە دەترسام كەهەندێكیان بكەونە خوارەوە بەسەرمدا ، ئنجا ووتی: ئەگەر بە هەموو ئومەتەكەی بیكێشیت هێشتا ئەم لە ئومەتەكەی قورسترە ، ئنجا هەردووكیان ڕۆیشتن و منیان بەجێ‌ هێشت ، وە  من زۆر زۆر ترسام و گەڕامەوە بۆ لای دایكم و پێم ڕاگەیاند ئەوەی بەسەرمدا هات ، ئەویش ترسا لەوەی كە من ئەقڵم تێك چووبێت ووتی:( أعیزك بالله ) پەنات پێ‌ دەگرم بە خوا، دوای ئەوە ووشترێكی ئامادە كردوو منی خستە پێش خۆی و لەدوای منەوە سواربوو ، بەڕێكەوتین هەتا هێنامیەوە بۆ لای دایكم و پێ‌ ی ڕاگەیاندو  ووتی: ڕاسپاردەكەی خۆمم بەجێ‌ گەیاند و هێنامەوە ، پاشان بە سەرهاتی منی بۆ گێڕایەوە كە دایكم بەلایەوە سەیر نەبوو ، ووتی: من كاتێك لە سكمدا بوو ڕووناكیەكم بینی لێمەوە دەرچوو ، هەموو كۆشكەكانی شامی ڕووناك كردەوە ) .(3)

فةرموودة

http://mkurdan.org/uploads/gif/5b1ae3ad35.gif
http://mkurdan.org/uploads/jpg/1adeb6f237.jpg
[size=35][email protected][/size]

2

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

ده‌سته‌كانت خۆش خودا پاداشتت بداته‌وه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

3

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

سوپاس براکه‌م بژی

http://mkurdan.org/uploads/gif/5b1ae3ad35.gif
http://mkurdan.org/uploads/jpg/1adeb6f237.jpg
[size=35][email protected][/size]

4

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

ده ست خؤش  بزي

5

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

سوپاس گوڵه‌که‌م بژی

http://mkurdan.org/uploads/gif/5b1ae3ad35.gif
http://mkurdan.org/uploads/jpg/1adeb6f237.jpg
[size=35][email protected][/size]

6

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

دةست  جوانة هةربزيت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

dastt xosh bet xway gawra padashtt bdatawa smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

8

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

جزاك الله بةراستى بابةتيكى كرنك بوو دةستت خؤش بةهيواى بةردةواميت.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

9

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

سوودی هەیە ئەم جۆرە بابەتانە بەردەوامیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

10

وه‌ڵام: بەسەرهاتی لەتكردنی سنگی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم )

سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ بژی

http://mkurdan.org/uploads/gif/5b1ae3ad35.gif
http://mkurdan.org/uploads/jpg/1adeb6f237.jpg
[size=35][email protected][/size]