بابه‌ت: دايك
[size=16]دايك
چیرۆکی کوڕ و دایکێک....
دایكێك ویستی سه‌ردانی كوڕه‌كه‌ی بكات و كه‌مێ تینوی هه‌ستی دایكایه‌تی بشكێ , هه‌ربۆیه بریاری دا
به كۆمه‌ڵێ دیاری جوان به‌ڕێ كه‌وێ , به ڵێ خۆی ئاماده كردوو و به‌دڵێك پڕ له شه‌وق و خۆشه‌ویستی
راسته‌قینه كه له هه‌موو دنیادا ده‌س ناكه‌وێ ته‌نها له دڵی دایكا نه‌بێ , به ده‌م ڕێگاوه بیری له یاده‌وه‌ریه‌كانی مناڵی كوره‌كه‌ی ئه‌كرده‌وه و سه‌ر جه‌م به‌سه‌ر هاته‌كانی له خه‌یاڵیا ئه‌هێناو ئه‌برد و ناوه ناوه بزه‌یه‌كی ئه‌كردوو بێ ئاگا له‌ده‌ورو به‌ری نقومی رابردوو بوو , سوپاسی خوای كرد كه‌ئێستا وا كوره‌كه‌ی خاوه‌ن ماڵ و خێزانه و ئه‌وه‌ی زیاتر دڵ خۆشی ئه‌كرد ئه‌وه بوو كه دوای چه‌ند ڕۆژێكی ترئهبێته نه‌نه و دایه گه‌وره و یه‌كه‌م نۆبه‌ره‌ی دێته بون , گه‌یشته ماڵی كوره‌كه‌ی وله‌ده‌رگای دا , كوره‌كه‌ی له‌ودیوو ده‌رگا پرسی كێیه؟ ووتی دایكتم ..... له‌و كاته‌دا كوره‌كه‌ی خواردنێكی خۆشی ئه‌خوارد به په‌له لای برد ئنجا ده‌رگای كرده‌وه,ژنه‌كه‌ی ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی زۆر لا سه‌یر بوو, به‌سه‌ر سورمانه‌وه سه‌یری مێرده‌كه‌ی ئه‌كرد و سه‌یرێكی دایكیشی ئه‌كرد كه ئه‌م هه‌موو رێگه‌ی بریوه‌و دیاری بۆ هێناوه , ئه‌ویش ئاوا شت ئه‌شارێته‌وه ,,له و كاته‌دا دایكه‌كه هه‌ستێكی كرد و زانی هه‌ردوكیان بێ تاقه‌تن , به‌سه‌ر خۆی نه‌هێناو ووتی ته‌نها ویستم بێم ئه‌م خواردنه‌تان بۆ بێنم چونكه له مناڵیه‌وه حه‌زت لێیه‌تی ویستم تۆی لێ بێ به‌ش نه‌بی,, ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و خواردنه بوو كه له‌و كاته‌دا له دایكی شارده‌وه , سه‌یره ئه‌وه دڵی دایك و ئه‌وه‌ش دڵی مناڵ,,, دایكه‌كه به دڵی پڕ له خه‌م گه‌ڕایه‌وه ,
بۆ به‌یانی خێزانی كوره‌كه ووتی ئه‌مه‌وی ئه‌م مناڵه‌ی ناو سكم له بار به‌رم , نامه‌وێ.. مێرده‌كه‌ی وتی بۆ؟ چۆن شتی وا ئه‌كه‌ی؟ خێزانه‌كی وتی : من ئاوا له سكم دا هه‌ڵی گرم و دوایی گه‌وره‌ی كه‌م وئازاری
پێوه ببینم , دوا ڕۆژ كه چومه ماڵی خواردنم لێ بشارێته‌وه‌و ڕوی گرژ بێ له‌گه‌ڵما ,, وهلاَ هه‌ر له ئیسته‌وه
نامه‌وێ, كوره‌كه هه‌ستی كرد كه هه‌ڵه‌ی كردوه به‌رامبه‌ر دایكی هه‌ربۆیه زۆر په‌شیمان بۆوه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه ژیره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه چونه سه‌ردانی دایكی و ده‌ستی ماچ كردوو به فرمێسكی په‌شیمانیه‌وه داوای
لێ بوردنی له دایكی كرد[/size]
س//فةيس بووك
بةو هيوايةم سودى هةبى بؤ هةموو ئةندامانى ئةم يانة خؤشةويستة
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...
مــــــــــــادر