1

بابه‌ت: مه‌یلی ووڵات

چه‌ند ڕۆژێكــه‌ ، دڵم مه‌یلی ئێوارانی ووڵات ده‌كا
چاوم مه‌یلی سه‌رچنار و شنه‌ و ئاوی ووڵات ده‌كا

چۆن بیر ده‌چن باده‌ی ئه‌وێ و چپه‌ و ڕازی دڵدارانی
گه‌ڵای زه‌ردی پیره‌ دار و كوانووی گـــه‌رمی دڵدارانی

خۆزگه‌ ده‌كرا له‌سه‌ر باڵی گۆرانیه‌ك ده‌هاتمه‌وه‌
له‌ شه‌قاما ، له‌ كۆڵانا ، وه‌ك مناڵی ده‌خولامه‌وه‌

ئه‌ی نیشتیمان قه‌زای به‌فری كـــــوێستانه‌كه‌ت له‌ ئێره‌ خه‌م
قه‌زای هۆبه‌ی گه‌رمیانه‌كه‌ت ، سه‌د هه‌زار جار له‌ ئێره‌ خه‌م

چۆله‌كـــه‌ی سه‌ر هه‌ر چڵێكت ، سه‌د كـــه‌ناری ئێره‌ دێنێ‌
شه‌رم و بزه‌ی هه‌ر شۆخێكت ، سه‌د فریشته‌ی ئێره‌ دێنێ‌

ئه‌ی نیشتیمان ئێمه‌ بێ‌ تۆ ، ڕووبارێكین ، ڕۆخمان كوژراو
ئێمه‌ لێره‌ ، ئێمه‌ بێ‌ تۆ ، به‌هــــارێكین ، گـــــوڵمان كوژراو

ئه‌ی كوردستان دۆزه‌خیش بی ، هه‌ر به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
خوێنمان بۆ تۆ ، دڵمان بۆ تۆ ، تۆ به‌هــــه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا

(اسماعیل خورماڵی - مه‌یلی ووڵات)

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: مه‌یلی ووڵات

dasti sha3r u tosh xosh bet
sh3raki zor xosha

3

وه‌ڵام: مه‌یلی ووڵات

وابزانم ئەوە زەکەریا کردوویەتی بە گۆرانی

دەست خۆش هۆنراوەیەکی خۆشە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4 (دەستکاری کراوە: RzGaR 13 2011-06-24 06:38:44)

وه‌ڵام: مه‌یلی ووڵات

Jaw Zard نووسی:

وابزانم ئەوە زەکەریا کردوویەتی بە گۆرانی

دەست خۆش هۆنراوەیەکی خۆشە

به‌ڵێ چاو زه‌رد زه‌که‌ریا کردویه‌تی به‌ گۆرانی
سوپاس بۆ تۆ و کاک دلیاریش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

5

وه‌ڵام: مه‌یلی ووڵات

DellYaar نووسی:

dasti sha3r u tosh xosh bet
sh3raki zor xosha

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]