1

بابه‌ت: رۆژنامه‌ی ئاسۆ دژی ئیسلام ده‌نوسێت

یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى بلاَوى كرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ بلاَو كردنه‌وه‌ى هۆنراوه‌یه‌ك له‌ رِۆژنامه‌ى ئاسۆدا كه‌ سنوره‌كانى به‌زاندووه‌ و بێ رِێزى به‌ ئاینى ئیسلام ده‌كات به‌دواداچونى كردووه‌، عارف قوربانى سه‌رنوسه‌رى رِۆژنامه‌ى ئاسۆ به‌ رِه‌سمى داواى لێبوردنى كردووه‌ و بلاَو كردنه‌وه‌ى ئه‌و پارچه‌ هۆنراوه‌ى به‌هه‌ڵه‌یه‌ك داناوه‌ به‌سه‌ریاندا تێپه‌رِیووه‌.

ئه‌مه‌ و رِۆژى رِابردوو یه‌كێتى زانایان سه‌باره‌ت به‌و هۆنراوه‌یه‌ى له‌ ژماره‌ (1369)ى رِۆژنامه‌ى ئاسۆ رۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى (21/12/2010) بلاَو كراوه‌ته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى سازكردووه‌ و دواى په‌یوه‌ندى كردنى به‌ عاف قوربانى ناوبراو به‌رِه‌سمى داواى لێبوردنى كردووه‌ دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ دوباره‌ نابێته‌وه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ له‌ بلاَو كراوه‌ كوردیه‌كاندا له‌ رِێى چه‌ندین نوسنی و بابه‌ت سوكایه‌تى به‌ پیرۆزیه‌كانى ئیسلام و گه‌لى كورد ده‌كرێت و زۆر جاریش هه‌رای سیاسی به‌دواوه‌ بووه‌

2

وه‌ڵام: رۆژنامه‌ی ئاسۆ دژی ئیسلام ده‌نوسێت

[size=24]ده‌ست خۆش
---------------------
----------------------
---------------------------
------------------------------
ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ سووكایه‌تی به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كرێت ئه‌وه‌ یه‌ك جار لێصێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت دووباره‌نابێته‌وه‌[/size]

[size=24]
عه‌شق
خه‌ڵه‌تێنه‌ره‌
به‌بیانوی‌ پێكه‌وه‌ بوونه‌وه‌
ئه‌وبا بۆ سه‌ربانێژه‌ی‌ ته‌نیایی‌.
[/size]

3

وه‌ڵام: رۆژنامه‌ی ئاسۆ دژی ئیسلام ده‌نوسێت

نازانم بۆچی ئێمه‌ ئه‌وه‌نه‌ به‌ فیكه‌ی نه‌یارانمان هه‌ڵئه‌په‌ڕین؟! له‌وه‌تی كورد هه‌یه‌ تا ئیستا ده‌ستی ده‌ره‌كی و ئاژاوه‌ گێڕی تێیدا نه‌بڕاوه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ ساڵی بیسته‌كاندا به‌ریتانیه‌كان به‌ سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ بۆ خۆیان، كوردستانیان كرده‌ دوو به‌شه‌وه‌ له‌ ڕووه‌ دینیه‌كه‌وه‌ ( قادری و نه‌قشبه‌ندی) كارێكیان كرد ئه‌م دوو لایه‌نه‌یان به‌ خوێنی یه‌كتر تینو كرد.
ئێستا كه‌ ئه‌بینن له‌وه‌یا سه‌ركه‌وتووبون، ئه‌یانه‌وێ تۆووی ئیسلام بنبڕ بكه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یهێڵن، به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش به‌ هاوكاری خۆمان په‌یڕه‌و ئه‌كه‌ن و سه‌رئه‌كه‌ون تێیدا!

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

4

وه‌ڵام: رۆژنامه‌ی ئاسۆ دژی ئیسلام ده‌نوسێت

به‌  راستی بێ شه‌رمن خوای گه‌وره‌ له‌ ناویان ببات
حه‌قه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ل بکرێت سزا بدرێن

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

5

وه‌ڵام: رۆژنامه‌ی ئاسۆ دژی ئیسلام ده‌نوسێت

Hussien_Kurdo نووسی:

به‌  راستی بێ شه‌رمن خوای گه‌وره‌ له‌ ناویان ببات
حه‌قه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ل بکرێت سزا بدرێن

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: رۆژنامه‌ی ئاسۆ دژی ئیسلام ده‌نوسێت

خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ بدات.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

7

وه‌ڵام: رۆژنامه‌ی ئاسۆ دژی ئیسلام ده‌نوسێت

خودا ریسوای ئه‌م شاعیرانه‌ بکات که‌له‌م هه‌موو وشه‌ زۆره‌ی دنیا
په‌ نا ده‌به‌نه‌ به‌ر وشه‌ی کوفر

ده‌ست خۆش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]