بابه‌ت: رۆژنامه‌ی ئاسۆ دژی ئیسلام ده‌نوسێت
یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى بلاَوى كرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به بلاَو كردنه‌وه‌ى هۆنراوه‌یه‌ك له رِۆژنامهى ئاسۆدا كه سنوره‌كانى به‌زاندووه و بێ رِێزى به ئاینى ئیسلام ده‌كات به‌دواداچونى كردووه، عارف قوربانى سه‌رنوسه‌رى رِۆژنامهى ئاسۆ به رِهسمى داواى لێبوردنى كردووه و بلاَو كردنه‌وه‌ى ئه‌و پارچه هۆنراوه‌ى بهههڵهیهك داناوه به‌سه‌ریاندا تێپهرِیووه.
ئه‌مه و رِۆژى رِابردوو یه‌كێتى زانایان سه‌باره‌ت به‌و هۆنراوه‌یه‌ى له ژماره (1369)ى رِۆژنامهى ئاسۆ رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى (21/12/2010) بلاَو كراوه‌ته‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى سازكردووه و دواى په‌یوه‌ندى كردنى به عاف قوربانى ناوبراو بهرِهسمى داواى لێبوردنى كردووه دوپاتى كرده‌وه كه ئه‌و كاره دوباره نابێته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌مه چه‌ندین جاره له بلاَو كراوه كوردیه‌كاندا له رِێى چه‌ندین نوسنی و بابه‌ت سوكایه‌تى به پیرۆزیه‌كانى ئیسلام و گه‌لى كورد ده‌كرێت و زۆر جاریش هه‌رای سیاسی به‌دواوه بووه