1

بابه‌ت: دره‌نگ نییه‌

[center][size=18]دره‌نگ نییه‌

(1)
خۆشه‌ویستم !
که‌ ژووره‌که‌م جێده‌هێڵیت
تیشکی خۆر له‌ ژووره‌که‌ما
بوخچه‌ی خۆی ده‌پێچێته‌وه‌
میلی سه‌عات
خولی له‌ یاد ده‌چێته‌وه‌
که‌ ژووره‌که‌م جێده‌هێڵی و له‌لام ده‌ڕۆی
هه‌ر چوار ده‌ورم،وه‌ک داره‌ مه‌یت
هه‌ستی سڕم ده‌گرێته‌ خۆی
له‌ په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاکه‌وه‌
بۆ قورگم دێ ده‌ستی زریان
کتێبخانه‌ی بچکۆڵانه‌م
دیواره‌کان
هه‌موو یه‌ک یه‌ک دێنه‌ گریان
له‌گه‌ڵ مندا دێنه‌ گریان

(2)

خۆشه‌ویستم !
دنیا سارده‌ ... ئاو شه‌خته‌یه...
دڵی ته‌نیام هه‌ڵپه‌یه‌تی
بۆ لێوێکی گه‌رم،گه‌رم
گه‌رم وه‌کو پشکۆی په‌تی

(3)
چ ڕوده‌دا با ڕوبدا !
دڵنیابه‌ ، جێم مه‌هێڵه‌
باوه‌شی من – به‌ هه‌شتێکه‌
ده‌تپارێزێ له‌ ڕه‌هێڵه‌
جێم مه‌هێڵه‌...
دره‌نگ نییه‌
با نیگای چاو دڵنیا بێ
ئێستا...خۆرت بۆ ڕاده‌گرم
ناهێڵم وا زوو ئاوابێ !

.....................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
[/size][/center]

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

2

وه‌ڵام: دره‌نگ نییه‌

دةستت خؤش بيت زؤر جوانة بةتايبةتى ئةوةى 3زؤر جوان بو بزيت

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

3

وه‌ڵام: دره‌نگ نییه‌


خۆشه‌ویستم !
که‌ ژووره‌که‌م جێده‌هێڵیت
تیشکی خۆر له‌ ژووره‌که‌ما
بوخچه‌ی خۆی ده‌پێچێته‌وه‌
میلی سه‌عات
خولی له‌ یاد ده‌چێته‌وه‌
که‌ ژووره‌که‌م جێده‌هێڵی و له‌لام ده‌ڕۆی
هه‌ر چوار ده‌ورم،وه‌ک داره‌ مه‌یت
هه‌ستی سڕم ده‌گرێته‌ خۆی
له‌ په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاکه‌وه‌
بۆ قورگم دێ ده‌ستی زریان
کتێبخانه‌ی بچکۆڵانه‌م
دیواره‌کان
هه‌موو یه‌ک یه‌ک دێنه‌ گریان
له‌گه‌ڵ مندا دێنه‌ گریان

dast xosh zo0or jwana

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: دره‌نگ نییه‌

ماندوونه‌بی زۆر جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش

5

وه‌ڵام: دره‌نگ نییه‌

هه‌موو شیعره‌کانی په‌شێو جوانن

ده‌ست خؤش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

6

وه‌ڵام: دره‌نگ نییه‌

چ ڕوده‌دا با ڕوبدا !
دڵنیابه‌ ، جێم مه‌هێڵه‌
باوه‌شی من – به‌ هه‌شتێکه‌
ده‌تپارێزێ له‌ ڕه‌هێڵه‌
جێم مه‌هێڵه‌...
دره‌نگ نییه‌
با نیگای چاو دڵنیا بێ
ئێستا...خۆرت بۆ ڕاده‌گرم
ناهێڵم وا زوو ئاوابێ !

دەست خۆش زۆر شازە بەتایبەتی بەشی ٣ ،،بەردەوام بە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

7

وه‌ڵام: دره‌نگ نییه‌

که‌ شیعرێکی "په‌شێو" ده‌خوێنمه‌وه‌ ، پێم خۆشه‌ بۆ ده‌ست خۆشی کردن ڕسته‌یه‌ک بنوسم وه‌ک شیعره‌که جوان بێت ، به‌ڵام هیچ ڕسته‌یه‌کی وا جوانم بۆ نانوسرێت !

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ، هه‌ر بژیت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

8

وه‌ڵام: دره‌نگ نییه‌

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌لانتان خۆشحالم به‌دڵێ ئێوه‌یه‌:)

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

9

وه‌ڵام: دره‌نگ نییه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت.

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]