1

بابه‌ت: پـــرچ . . .

جاروبار . . . پرچت
به‌ تاوێک باران ، به‌ ڕه‌شه‌بایێ

وا تێک ده‌چڕژێ
وا ئاڵۆز ده‌بێ
ده‌ڵێم: تاماوه‌ ئیتر دانایێ

که‌چی ئێواران ، که‌ هه‌ر من و تۆین
به‌ چاولێکنانێ هه‌ڵده‌ڕژێ و دادێ

دیسان وه‌ک جاران ، دابین ده‌بێت و
له‌ به‌ری ده‌ست و هه‌ناسه‌م ڕادێ

زریان بۆ زریان
تۆفان بۆ تۆفان به‌جێده‌هێڵێ و
هه‌تا به‌یانی
نوقمی شه‌پۆڵی به‌رامه‌ی مۆردو کنێرم ده‌کا

دانی پیا ده‌نێم:
هه‌رچی ده‌یزانم له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژین
ئه‌و فێرم ده‌کا !


عه‌بدوڵلا په‌شێو

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: پـــرچ . . .

زریان بۆ زریان

له‌م نیوه‌ دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ وام زانی بانگی من ده‌که‌ی ...:D

ده‌ست خۆش به‌راستی هۆنراوه‌یه‌کی زۆر شاز بوو،،به‌رده‌وامبه‌ باشه‌ ئێ:D

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: پـــرچ . . .

دةست خوش شعريكى جوانه

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: پـــرچ . . .

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان .:)

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

5

وه‌ڵام: پـــرچ . . .

دانی پیا ده‌نێم:
هه‌رچی ده‌یزانم له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژین
ئه‌و فێرم ده‌کا !

هه‌موو شته‌ جوانه‌کان له‌وه‌وه‌ ده‌بینیت
بۆیه‌ سه‌رچاوه‌ی فێر بونه‌کانیشی له‌وه‌وه‌ ده‌بێت
ئه‌م دێره‌م زۆر پێ ‌ جوان بوو.

ده‌ست خۆش کاک سه‌هه‌ند:)

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

6

وه‌ڵام: پـــرچ . . .

شیعره‌كانی په‌شێو جوانی و گه‌وهه‌ریان لێ ئه‌بارێ ..
ده‌ست خۆش كاكه‌ سه‌هه‌ند

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

7

وه‌ڵام: پـــرچ . . .

dasti sha3r u tosh xosh bet
sheraki zor zor xosha bas tawze7i dawi lo kasaki wak mn
dast xosh 2 bara
sarkawto bet