بابه‌ت: پـــرچ . . .
جاروبار . . . پرچت
به تاوێک باران ، به ڕه‌شه‌بایێ
وا تێک ده‌چڕژێ
وا ئاڵۆز ده‌بێ
ده‌ڵێم: تاماوه ئیتر دانایێ
که‌چی ئێواران ، که هه‌ر من و تۆین
به چاولێکنانێ هه‌ڵده‌ڕژێ و دادێ
دیسان وه‌ک جاران ، دابین ده‌بێت و
له به‌ری ده‌ست و هه‌ناسه‌م ڕادێ
زریان بۆ زریان
تۆفان بۆ تۆفان به‌جێده‌هێڵێ و
هه‌تا به‌یانی
نوقمی شه‌پۆڵی به‌رامه‌ی مۆردو کنێرم ده‌کا
دانی پیا ده‌نێم:
هه‌رچی ده‌یزانم له فه‌لسه‌فه‌ی ژین
ئه‌و فێرم ده‌کا !
عه‌بدوڵلا په‌شێو
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !