بابه‌ت: بــبــوره . . . !
ببوره..
قه‌ت به‌یه‌ک ناگه‌ین من و تۆ
توخوا به‌سیه شین و ڕۆڕۆ
دڵنیام ئه‌وه مه‌حاڵه
ئیتر بۆ بتکه‌م ده‌سخه‌ڕۆ ؟
ئاخر ژیانی من جیاوازه
وەکو تۆ بیر ناکه‌مه‌وه
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م لێ مه‌که
ده‌رگای دڵمت بۆ بکه‌مه‌وه
به داوای لێبوردنه‌وه
هه‌رگیز ڕێگه به خۆم ناده‌م
چونکه ئه‌زانم هه‌ڵه‌یه
هۆشم ڕاده‌ستی دڵ ناکه‌م !
ڕۆژگار ده‌رسی زۆری داوم
پێت وانه‌بێ هیچ نه‌دیوم
تۆش ئیتر من له دڵت ده‌رکه
وابزانه نه‌تناسیوم
من ئه‌زانم لێک ترازانمان
له‌لای هه‌ردووکمان زۆر سه‌خته
به‌ڵام سه‌د هێنده دڵنیام
بڕیارێکی زۆر دروسته !
که‌سێکیتر هه‌ڵبژێره
بڕۆ دوای ژیانی خۆتکهوه
هیوای شادیت بۆ ده‌خوازم
ئیتر من له‌بیر به‌ره‌وه..
سه‌هه‌ند
17/8/2011
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !