1

بابه‌ت: بــبــوره‌ . . . !

ببوره‌..


قه‌ت به‌یه‌ک ناگه‌ین من و تۆ
توخوا به‌سیه‌ شین و ڕۆڕۆ
دڵنیام ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌
ئیتر بۆ بتکه‌م ده‌سخه‌ڕۆ ؟

ئاخر ژیانی من جیاوازه‌
وەکو تۆ بیر ناکه‌مه‌وه
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م لێ مه‌که‌
ده‌رگای دڵمت بۆ بکه‌مه‌وه

به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌
‌هه‌رگیز ڕێگه‌ به‌ خۆم ناده‌م
چو‌نکه‌ ئه‌زانم هه‌ڵه‌یه‌
هۆشم ڕاده‌ستی دڵ ناکه‌م !

ڕۆژگار ده‌رسی زۆری داوم
پێت وانه‌بێ هیچ نه‌دیوم
تۆش ئیتر من له‌ دڵت ده‌رکه‌
وابزانه‌ نه‌تناسیوم

من ئه‌زانم لێک ترازانمان
له‌لای هه‌ردووکمان زۆر سه‌خته‌
به‌ڵام سه‌د هێنده‌ دڵنیام‌
بڕیارێکی زۆر دروسته‌ !‌

که‌سێکیتر هه‌ڵبژێره‌
بڕۆ دوای ژیانی خۆت‌که‌وه‌
هیوای شادیت بۆ ده‌خوازم
ئیتر من له‌بیر به‌ره‌وه..

سه‌هه‌ند
17/8/2011‌

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

گیانه‌ ژیانی من جیاوازه‌
من وه‌ک تۆ بیر ناکه‌مه‌وه
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م لێ مه‌که‌
ده‌رگای دڵمت بۆ بکه‌مه‌وه

دةس خؤش كاك سةهةند هؤنراوةيةكى زؤر جوان بوو هةر بزى

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

3

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

چو‌نکه‌ ئه‌زانم هه‌ڵه‌یه‌
هۆشم ڕاده‌ستی دڵ ناکه‌م !

ئەم دیڕەی سەرەوە زۆر جوانە ،،دەست خۆش کاک ونبو  big_smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

من ئه‌زانم لێک ترازانمان
له‌لای هه‌ردووکمان زۆر سه‌خته‌
به‌ڵام سه‌د هێنده‌ دڵنیام‌
بڕیارێکی زۆر دروسته‌ !‌

dast xosh sh3raki zor xosha
sh3ri wa lato dawashetawa wak sawsan goti la sh3ri peshtr
sarkawto bet

5

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

سه‌هه‌ند نووسی:

قه‌ت به‌یه‌ک ناگه‌ین من و تۆ
توخوا به‌سیه‌ شین و ڕۆڕۆ
دڵنیام ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌
ئیتر بۆ بتکه‌م ده‌سخه‌ڕۆ ؟

ده‌ستت خۆش ئه‌مه‌ زۆر جوانه‌
وه‌زن و فاقیه‌كه‌ی زۆر رێكه‌
هه‌ر له‌ كورته‌ شعره‌كانی ناو مۆبایل ئه‌چێ

به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌
‌هه‌رگیز ڕێگه‌ به‌ خۆم ناده‌م
چو‌نکه‌ ئه‌زانم هه‌ڵه‌یه‌
هۆشم ڕاده‌ستی دڵ ناکه‌م !

ده‌سته‌كانت خۆشبێ ئه‌مه‌ زۆر جوانه‌

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتوبی
هۆنراوه‌یه‌كی جوانه‌ .به‌رده‌وام به‌ .

6

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

دەست خۆش کاکه سه‌هه‌ند زۆر زۆر جوان بوو

ئاسوده بيت براكه م  smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

7

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

دةست خوش شعريكى زورجوانبوو

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

8

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، خۆشحاڵم هۆنراوه‌که‌م به‌ دڵتان بووه‌.:)

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

9

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

ده‌ست خۆش برام

10

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

هؤنراوةيةكى زؤر جوان بوو هةر بزى

11

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

سوپاس بۆ ئێوه‌ . . . کاک ئه‌حمه‌د & کاک کارزان .:)

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

12

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌
‌هه‌رگیز ڕێگه‌ به‌ خۆم ناده‌م
چو‌نکه‌ ئه‌زانم هه‌ڵه‌یه‌
هۆشم ڕاده‌ستی دڵ ناکه‌م !

ئمم زۆر جوانن بوو له‌لای خۆم هه‌ڵمگرت
ده‌ست خۆش بێت کاک سه‌هه‌ند

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

13

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

SAWSAN نووسی:

دەست خۆش کاکه سه‌هه‌ند زۆر زۆر جوان بوو

ئاسوده بيت براكه م  smile

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

14

وه‌ڵام: بــبــوره‌ . . . !

سڵاو سه‌هه‌ند ...
من ئه‌مه‌شم زۆر لا جوان نه‌بوو، چونكه‌ له‌ ڕابردوا شتی له‌مه‌ جوانترت زۆر هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هی سه‌هه‌ند نه‌بوایه‌ جوان ئه‌بوو له‌لام smile

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم