بابهت: ههنگاوهكانی بهرهوپێش چوونی یانه(1)
[size=24]هەنگاوەکانى بەرەو پێششبردنى یانە.
سڵاوى خواتان لێبێت ئەندامان و هاوڕێیانى یانە.وەکو پێشتر بڕیاربوو لەچەند بابەتێک و نووسراوێکى چاکسازى دا کۆمەڵێک خاڵ بخەمە گەڕ بە بەبیرى من جێ بەجێ کردنیان یانە بەرو پێش و باشتر ئەبات.هەرچەند چاوەڕێى پێشنیارى هەمووان بووم و بەختەوەر ئەبووم بەهاوکاریتان،بەڵام جگە لەکاک شەرەفخان کەس پەیوەندى پێوەنەکردم و بیرو بۆچونەکانى نەخستە ڕوو.
بۆیە بەناچارى تەنها مامەوەو هەوڵەکانم خستە گەر ان شاء الله بەپێى پێویست کارمکردووە لەشتەکانم کۆڵیوەتەوە.وا لەم چەند خاڵە هەنگاوى یەکەم ئەخەمە ڕوو.کەتایبەتە بە چەند باسێک هەموومان درکمان پێى کردووەو بەکردار تەواو نەمان نوواندووە.
خاڵى یەکەم:.
هەموومان ئامانجەکانمان لەیەکتر نزیکە کەینەوەو بەرژەوەندییە تاکە کەسیەکان بخەینەلاوە.هەرچەند هەریەکەمان دید و بۆچوونى جیاواز و ئامانجى جیاوازمان هەیە،بەڵام پێویستە ئامانجەکانمان کاریگەرى خراپ نەلەسەرخۆمان و نەلەسەر دەورووبەرو کەسانى تر دروست نەکەن.با بەیەکەوە ئامانجى یەکەممان سوود وەرگرتن و سوود گەیاندن بێت بەیەکترى وە یانە بکەینە فێرگەیەکەو هەموومان مامۆستاو قوتابی بین.هەرگیز وێلى پەیامى زۆر و پلەى بەرز نەبین چونکە کاتێ ئەمە ئەبێتە ئامانجى یەکەممان کاریگەرى خراپ بەسەر دەوروبەر دروست ئەکا.حەتم کەسمان ناڵێین ئامانجمان سەرخستنى یانەو سوود وەرگرتن نییە بەڵام پێَویستە بەکردار ئەم ئامانجە پەیڕەو بکەین.
خاڵى دووەم:.
هەمووان لێرە خوشک و براین و کەس لەکەس گەورەتر نیەو ئەو زانست و زانیارییەى هەر یەکێک لە ئێمە هەیەتى فەزلى خوایە بۆکەسەکە و پێویست بەنازین فیز لێدان ناکا.کاتێ بەدواى ڕاستى دا وێل بووین و گەڕاین ئەوکات دان بە هەڵەى خۆمان ئەنێین گەر بمان کردبێ بەم شێوەیە هەمووان ئەبینە تەواو کەرى یەکترى بەمەش کۆمەڵگەو کۆمەڵەیەکى پێرفێکت ئەبین و ئەبینە ئەو کەسانەى کەپێویستە ببین نەک ئەو کەسەى کە هەین بەهەر شێوەیەک بێت
خاڵى سێیەم:
شێوازى نووسین نوێنەرایەتى رۆشنبیرییەت و تێگەیشتنى نووسەرو ئەندامەکە ئەکات.پێویستە هەمیشە هێمنانەو لەسەرخۆ و دواى بیرکردنەوەیەکى چاک وەڵام و پەیامەکانمان بنێرین،وە داڕشتنێکى چاکى بۆبکەین و جوان پەیامەکەمان بگەیەنین.زۆر جار ئەبینم لەڕستەى راگەیاندندا نیشانەى پرس(؟)دانراوە.یان لە لەڕستەى پرسدا نیشانەى سەرسوڕمان(!)دانراوەکە ئەمانە مەبەستى نووسەر ئەشێۆینن و تێگەشتنى لێل ئەکا.ان شاء الله ئەم ماوەیە بابەتێک لەسەر چۆنیەتى باشتربوونى خاڵبەندى دا ئەڕێژم.
خاڵى چوارەم:.
پێویستە ئەندامان وەکو یەک خێزان مامەڵە بکەن و یانەش ماڵ بێت.زۆرجار لەسەر کێشەى بچووک ئەندامان لەیەکتر تووڕەبوونە و ئاشت بوونەوەشیان کاتێکى زۆرى خایەندووە.تەنانەت لەسەر لێک تێنەگەشتن و هەڵە تێگەیشتن چەند ئەندامێک ماڵئاواییان کردووەو نەهاتوونەتەوە.بۆیە پێویستە هەمیشە ویستى لەیەکتر تێگەیشتنمان هەبێت تاکو بەختەوەرى و تەبایی یانەو رۆحمان داپۆشێت.
[/size]
[size=24]
*بۆ دووبابهتهكهی تر كه پێك هاتوون له دهست نیشان كردنی كهم و كوڕییهكان و چارهسهرو هۆكارهكانی بهرهو پیش بردن تكایه به پهیامی تایبهت ههر شتیك ههیه بۆم بنێرن
چونكه ڕهنگه ئێوهش ڕهخنهی تازهو پیشنیاری تازهتان ههبێت[/size]