1

بابه‌ت: هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌(1)

[size=24]هەنگاوەکانى بەرەو پێششبردنى یانە.
سڵاوى خواتان لێبێت ئەندامان و هاوڕێیانى یانە.وەکو پێشتر بڕیاربوو لەچەند بابەتێک و نووسراوێکى چاکسازى دا کۆمەڵێک خاڵ بخەمە گەڕ بە بەبیرى من جێ بەجێ کردنیان یانە بەرو پێش و باشتر ئەبات.هەرچەند چاوەڕێى پێشنیارى هەمووان بووم و بەختەوەر ئەبووم بەهاوکاریتان،بەڵام جگە لەکاک شەرەفخان کەس پەیوەندى پێوەنەکردم و بیرو بۆچونەکانى نەخستە ڕوو.
بۆیە بەناچارى تەنها مامەوەو هەوڵەکانم خستە گەر ان شاء الله بەپێى پێویست کارمکردووە لەشتەکانم کۆڵیوەتەوە.وا لەم چەند خاڵە هەنگاوى یەکەم ئەخەمە ڕوو.کەتایبەتە بە چەند باسێک هەموومان درکمان پێى کردووەو بەکردار تەواو نەمان نوواندووە.

خاڵى یەکەم:.
هەموومان ئامانجەکانمان لەیەکتر نزیکە کەینەوەو بەرژەوەندییە تاکە کەسیەکان بخەینەلاوە.هەرچەند هەریەکەمان دید و بۆچوونى جیاواز و ئامانجى جیاوازمان هەیە،بەڵام پێویستە ئامانجەکانمان کاریگەرى خراپ نەلەسەرخۆمان و نەلەسەر دەورووبەرو کەسانى تر دروست نەکەن.با بەیەکەوە ئامانجى یەکەممان سوود وەرگرتن و سوود گەیاندن بێت بەیەکترى وە یانە بکەینە فێرگەیەکەو هەموومان مامۆستاو قوتابی بین.هەرگیز وێلى پەیامى زۆر و پلەى بەرز نەبین چونکە کاتێ ئەمە ئەبێتە ئامانجى یەکەممان کاریگەرى خراپ بەسەر دەوروبەر دروست ئەکا.حەتم کەسمان ناڵێین ئامانجمان سەرخستنى یانەو سوود وەرگرتن نییە بەڵام پێَویستە بەکردار ئەم ئامانجە پەیڕەو بکەین.

خاڵى دووەم:.
هەمووان لێرە خوشک و براین و کەس لەکەس گەورەتر نیەو ئەو زانست و زانیارییەى هەر یەکێک لە ئێمە هەیەتى فەزلى خوایە بۆکەسەکە و پێویست بەنازین  فیز لێدان ناکا.کاتێ بەدواى ڕاستى دا وێل بووین و گەڕاین ئەوکات دان بە هەڵەى خۆمان ئەنێین گەر بمان کردبێ بەم شێوەیە هەمووان ئەبینە تەواو کەرى یەکترى بەمەش کۆمەڵگەو کۆمەڵەیەکى پێرفێکت ئەبین و ئەبینە ئەو کەسانەى کەپێویستە ببین نەک ئەو کەسەى کە هەین بەهەر شێوەیەک بێت

خاڵى سێیەم:
شێوازى نووسین نوێنەرایەتى رۆشنبیرییەت و تێگەیشتنى نووسەرو ئەندامەکە ئەکات.پێویستە هەمیشە هێمنانەو لەسەرخۆ و دواى بیرکردنەوەیەکى چاک وەڵام و پەیامەکانمان بنێرین،وە داڕشتنێکى چاکى بۆبکەین و جوان پەیامەکەمان بگەیەنین.زۆر جار ئەبینم لەڕستەى راگەیاندندا نیشانەى پرس(؟)دانراوە.یان لە لەڕستەى پرسدا نیشانەى سەرسوڕمان(!)دانراوەکە ئەمانە مەبەستى نووسەر ئەشێۆینن و تێگەشتنى لێل ئەکا.ان شاء الله ئەم ماوەیە بابەتێک لەسەر چۆنیەتى باشتربوونى خاڵبەندى دا ئەڕێژم.

خاڵى چوارەم:.
پێویستە ئەندامان وەکو یەک خێزان مامەڵە بکەن و یانەش ماڵ بێت.زۆرجار لەسەر کێشەى بچووک ئەندامان لەیەکتر تووڕەبوونە و ئاشت بوونەوەشیان کاتێکى زۆرى خایەندووە.تەنانەت لەسەر لێک تێنەگەشتن و هەڵە تێگەیشتن چەند ئەندامێک ماڵئاواییان کردووەو نەهاتوونەتەوە.بۆیە پێویستە هەمیشە ویستى لەیەکتر تێگەیشتنمان هەبێت تاکو بەختەوەرى و تەبایی یانەو رۆحمان داپۆشێت.

[/size]

[size=24]
*بۆ دووبابه‌ته‌كه‌ی تر كه‌ پێك هاتوون له‌ ده‌ست نیشان كردنی كه‌م و كوڕییه‌كان و چاره‌سه‌رو هۆكاره‌كانی به‌ره‌و پیش بردن تكایه‌ به‌ په‌یامی تایبه‌ت هه‌ر شتیك هه‌یه‌ بۆم بنێرن
چونكه‌ ڕه‌نگه‌ ئێوه‌ش ڕه‌خنه‌ی تازه‌و پیشنیاری تازه‌تان هه‌بێت[/size]

2 (دەستکاری کراوە: Jaw Zard 2011-08-19 02:11:33)

وه‌ڵام: هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌(1)

دەست خۆش برام ،،بەراستی خاڵی زۆر پۆزەتیڤانەت ،،خستۆتە ڕوو ،،،

*بۆ دووبابه‌ته‌كه‌ی تر كه‌ پێك هاتوون له‌ ده‌ست نیشان كردنی كه‌م و كوڕییه‌كان و چاره‌سه‌رو هۆكاره‌كانی به‌ره‌و پیش بردن تكایه‌ به‌ په‌یامی تایبه‌ت هه‌ر شتیك هه‌یه‌ بۆم بنێرن
چونكه‌ ڕه‌نگه‌ ئێوه‌ش ڕه‌خنه‌ی تازه‌و پیشنیاری تازه‌تان هه‌بێت

انشاءاللە سبەی بۆت ئەنێرم

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌(1)

ماندوو نه‌بیت کاکه‌ هه‌ڵوێست ،
خۆشحاڵم که‌ ده‌بینم ده‌ربڕین و ڕوونکردنه‌وه‌ی جوانت هه‌یه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی یانه‌.
هیوادارم هه‌موومان ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ بکه‌ین که‌ ده‌ست نیشانت کردوون و ده‌ست نیشانیان ده‌که‌یت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لێره‌ کۆمه‌ڵێکی له‌یه‌ک تێگه‌یشتو و گونجاو بین.
به‌ هیوای به‌رده‌وامیت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌(1)

ده‌ست خۆش مامه‌ هه‌لوێست به‌راستی رونکردنه‌وه‌کانت زۆر جوانن
وته‌کانت له‌ شوێنی خۆیه‌تی

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

5

وه‌ڵام: هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌(1)

سه‌هه‌ند نووسی:

ماندوو نه‌بیت کاکه‌ هه‌ڵوێست ،
خۆشحاڵم که‌ ده‌بینم ده‌ربڕین و ڕوونکردنه‌وه‌ی جوانت هه‌یه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی یانه‌.
هیوادارم هه‌موومان ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ بکه‌ین که‌ ده‌ست نیشانت کردوون و ده‌ست نیشانیان ده‌که‌یت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لێره‌ کۆمه‌ڵێکی له‌یه‌ک تێگه‌یشتو و گونجاو بین.
به‌ هیوای به‌رده‌وامیت.

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌(1)

سه‌هه‌ند نووسی:

ماندوو نه‌بیت کاکه‌ هه‌ڵوێست ،
خۆشحاڵم که‌ ده‌بینم ده‌ربڕین و ڕوونکردنه‌وه‌ی جوانت هه‌یه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی یانه‌.
هیوادارم هه‌موومان ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ بکه‌ین که‌ ده‌ست نیشانت کردوون و ده‌ست نیشانیان ده‌که‌یت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لێره‌ کۆمه‌ڵێکی له‌یه‌ک تێگه‌یشتو و گونجاو بین.
به‌ هیوای به‌رده‌وامیت.

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌(1)

سـه‌رتـا ده‌ست خـۆشیت لێده‌كـه‌م كـاك هـه‌ڵویست گیـان بـۆ ئه‌م ووتـانه‌
له‌بــاره‌ی ره‌خــنــه‌و پێش نـیـاری ئـه‌ندامـان كـه‌بـۆتۆی بنێرن به‌پــیـامی تـایبه‌تی من پـاڵپشتیت ده‌كـه‌م ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی به‌رێو به‌ران ره‌خنه‌و پێشنیاری نـوێی ئه‌ندامـان ده‌خـه‌ینه‌ ســه‌رچـاومـان به‌ڵام به‌مــه‌رجێك پیشنیاره‌كان شیاو بێت له‌ یـانه‌
هیوادارم ئه‌ندامـان كه‌نایانه‌وێت راســتــه‌و خـۆ قسه‌ی بكه‌ن له‌ یـانه‌ بابه‌په‌یـامی تایبه‌تی بۆتۆ بنێرن ئێمه‌ش دووای سـه‌یری ئه‌كه‌ین

له‌كــۆتــایش دا ده‌ڵیم مـاندوو نه‌بیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خـوازم هیوادارم ســه‌ركـه‌وتووبی له‌ كـاره‌كانت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

8

وه‌ڵام: هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌(1)

دەست خۆش برام ،،بەراستی خاڵی زۆر پۆزەتیڤانەت ،،خستۆتە ڕوو ،،،
ان شاءاللە سبەی بۆت ئەنێرم

سوپاس بۆ به‌ژداریت و وته‌كانت چاوزه‌ردۆكه‌ی برام.
ان شاء الله چاوه‌ڕی ئه‌بم.

ماندوو نه‌بیت کاکه‌ هه‌ڵوێست ،
خۆشحاڵم که‌ ده‌بینم ده‌ربڕین و ڕوونکردنه‌وه‌ی جوانت هه‌یه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی یانه‌.
هیوادارم هه‌موومان ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ بکه‌ین که‌ ده‌ست نیشانت کردوون و ده‌ست نیشانیان ده‌که‌یت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لێره‌ کۆمه‌ڵێکی له‌یه‌ک تێگه‌یشتو و گونجاو بین.
به‌ هیوای به‌رده‌وامیت.

زۆر سوپاس بۆتۆ براكه‌م كاك سه‌هه‌ند منیش زۆر خۆشحاڵم كه‌ په‌یامه‌كه‌ت ئه‌بینم و به‌خته‌وه‌رم تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌مت به‌دڵه‌و پیت وایه‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆ دۆخی یانه‌كه‌مان
ان شاء الله هاورێیانی ترو خوشك و براكانی ترم پاڵپشت ئه‌بن به‌ناردنی په‌یامی تیبینی و ڕه‌خنه‌و پیشنیاره‌كانیان.
وه‌ سوپاس بۆخوشكه‌ سه‌وسه‌ی به‌ڕیزو كاكه‌ ڕیكادۆ كه‌ هه‌مان بۆچوونی تۆیان هه‌یه‌

ده‌ست خۆش مامه‌ هه‌لوێست به‌راستی رونکردنه‌وه‌کانت زۆر جوانن
وته‌کانت له‌ شوێنی خۆیه‌تی

زۆر سوپاس بۆتۆ و په‌یامه‌كه‌ت كاك حوسێن گیان.به‌خته‌وره‌ بت براكه‌م.ان شاء الله هه‌موان لێی سوودمه‌ند ئه‌بن و هاوكار ئه‌بین

سـه‌رتـا ده‌ست خـۆشیت لێده‌كـه‌م كـاك هـه‌ڵویست گیـان بـۆ ئه‌م ووتـانه‌
له‌بــاره‌ی ره‌خــنــه‌و پێش نـیـاری ئـه‌ندامـان كـه‌بـۆتۆی بنێرن به‌پــیـامی تـایبه‌تی من پـاڵپشتیت ده‌كـه‌م ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی به‌رێو به‌ران ره‌خنه‌و پێشنیاری نـوێی ئه‌ندامـان ده‌خـه‌ینه‌ ســه‌رچـاومـان به‌ڵام به‌مــه‌رجێك پیشنیاره‌كان شیاو بێت له‌ یـانه‌
هیوادارم ئه‌ندامـان كه‌نایانه‌وێت راســتــه‌و خـۆ قسه‌ی بكه‌ن له‌ یـانه‌ بابه‌په‌یـامی تایبه‌تی بۆتۆ بنێرن ئێمه‌ش دووای سـه‌یری ئه‌كه‌ین

له‌كــۆتــایش دا ده‌ڵیم مـاندوو نه‌بیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خـوازم هیوادارم ســه‌ركـه‌وتووبی له‌ كـاره‌كانت

زۆر زۆر سوپاس كاك سانی گیان برای ئه‌زیزی.
حه‌تم ئه‌ندامان و خوشك و برایانی یانه‌ كه‌سانی دلسۆزن و هه‌مو شتێكی باش ئه‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی یانه‌.منیش وه‌كو گووت ان شاء الله به‌هاتنی پیشنیار و ڕه‌خنه‌كانیان به‌خته‌وه‌ر ئه‌بین و ئه‌یخه‌ینه‌ سه‌ر چاومان
سه‌ر كه‌وتووبیت براكه‌م