بابه‌ت: ژیان فێری كردم
ژیان فێری كردم
فێر بووم دووربینم بم ..دڵ فراوان بم ..لێبورده بم ... بچوكه‌كان گه‌وره نه‌كه‌م...رابردووش له یاد كه‌م ...هه‌وڵ بۆ دا هاتوو بده‌م ..بۆ ئێستاشم بژیم ...فێر بووم خۆراگربم ..له‌به‌رده‌م ڕهشبایڕۆژگار وه‌ك چیا و دار بهِروو بوه‌ستم ...به‌سه‌ر كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێ سه‌ركه‌وم...
فێری كردم به‌ده‌م ناخۆشیه‌كان پێبكه‌نم , چونكه ڕۆژێ دادێ كۆتاییان دێ ,,فێریش بووم به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ره‌خنه م لێ ده‌گرن ته‌واو بێ ده‌نگ بم .. چونكه راستیه‌كان نازانن ..به‌گومانن..هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ئه‌یلێن ئه‌یزانن ..فێری كردم .. ماندوو نه‌بم ..سوربم له‌سه‌ر جوانیه‌كان.. بۆ خۆم نه‌ژیم.. بێ‌دار بم ..به خهندهبم ئه‌گر چی هه‌ست به ئازاربم...
فێر بوم..په‌شیمان بم له كال َ فامی ..به‌هۆش بم بۆ پایه‌داری ..ئاسۆ و هیوای مرۆڤ دۆستی ..به‌هێزی كه‌سایه‌تی....فێربووم : وه‌ك گوڵ بم ..هێشتا بۆنی خۆشه و جوانه ..وا له‌ژێر پێدا كۆتایی به‌ته‌مه‌نی دێ ..ئارام بم .. سینه ساف بم..تا به ئامانجی بالا َ ئه‌گه‌م..وه‌ك گوڵه گه‌نم ..سه‌ردانه‌وێنم ..له‌گه‌ڵ ئاو و زه‌وی بدوێم..
فیر بووم..رازهكانم ..خه‌مه‌كانم...هه‌مووی بۆ خۆم..چونكه میوانم ...ناكرێ هیچ بدركێنم.. ئه‌بێ به ده‌ستی خۆم فرمێسكه‌كانم بسڕم..هێشتا ده‌م به خه‌نده بم ...پڕ سۆز بێ دیده‌ی چاوم..فێربووم وه‌ك خۆم بم ...تا بزانم تۆش خۆتی..بونت هه‌یه و هه‌ی.. فێربووم به‌خته‌وه‌ری له راستی دایه ..راستیش له رازی بوون دایه ..رازی بونیش وا له‌دڵدایه ..زانیم تا خۆشه‌ویست بم ..له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی بهمن نیه دوور بم ..تا له ئاسمان نزیك بم ..ئه‌بێ پاك بم ..
له‌وه‌ی ده‌وتری َ بێ باك بم... فێر بووم هاورێ بم ..له‌گه‌ل َ ژیان گورزه ركهم ...تا زیاتر‌و زیاتر فێر بم ...چونكه بۆ دوا جار به‌ته‌نیا له ناو گۆڕم...........
وه‌رگیراو
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...
مــــــــــــادر