1

بابه‌ت: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

                                                                                 چــــــــــــاوت بپارێزه‌
 
                                                                          له‌ بڵاو كراوه‌كانی : به‌ره‌و به‌هه‌شت
                                                                                 ئاماده‌كردنی باوكی چـــــــیا

خوشكی شیرینم برای خۆشه‌ویستم ته‌مه‌شاكردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ بۆت حه‌ڵاڵ نیه‌ یه‌كه‌م ده‌رگایه‌ بۆ توش بوون به‌ زینای گه‌وره‌ چونكه‌ زینای بچوك(زینای چاوه‌) وه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ {قل للمؤمنین یغضوا .......} واته‌ : بڵێ چاویان بپارێزن له‌ ته‌مه‌شاكردنی ئافره‌تی نامه‌حره‌م ،وه‌ عه‌وره‌تی خۆشیان بپارێزن وه‌ بۆ ئافره‌تیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌فه‌رمووێ { قل للمؤمنات یغضض من .......} وه‌هه‌روه‌ها به‌ ئافره‌تانیش بڵێ چاویان بپارێزن له‌ ته‌ماشاكردنی پیاوی نامه‌حره‌م وه‌ عه‌وره‌تی خۆشیان بپارێزن ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێ ( العینان تزنیان، وزناهما النظر) واته‌: چاو زینا ده‌كات ، زیناكه‌شی نامه‌حره‌مه‌ .
ابن القیم ره‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رمووێ
((ته‌ماشاكردن سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ په‌یوه‌ندی كردن دواتر بۆ نزیك بونه‌وه‌ تاده‌گاته‌ په‌یوه‌ندی به‌یه‌كگه‌یشتن (زینا)
وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێ (لا تتبع النظرة النظرة فان لك الاولی ولیس لك الاخرة) رواه‌ الترمذی واته‌ : ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت له‌ دوو یه‌ك دوباره‌مه‌كه‌وه‌ ته‌نها یه‌كه‌م جارت بۆ هه‌یه‌ و دووهه‌مت بۆ نیه‌ .
سوده‌كانی پاراستنی چاو
1- دڵ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ په‌شیمانی
2- دڵ پڕ نوری ڕوناكی ده‌بێ و له‌ ده‌م و چاوی ره‌نگ ئه‌داته‌وه‌
3- فراسه‌ت و به‌ر چاو ڕونی په‌یدا ده‌كا
4- ڕۆشه‌نبیر ده‌بێ به‌ هۆی پاكی دڵیه‌وه‌
5- دڵی به‌هێز و ئازا و خۆگر ده‌بێ
6- دڵێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌ی ده‌بێ
7- دڵی نابێته‌ عه‌بدی شه‌هوه‌ت
8- ده‌رگاكانی جه‌هه‌نه‌می لێ داده‌خرێ
9- ده‌رگای به‌هه‌شت بۆ ئه‌بێته‌وه‌
10- له‌ غه‌فله‌ت (بێ ئاگای)دا نابێ
12- خۆشه‌ویستی خوا دلی داده‌گرێ
13- ده‌بێته‌ خاوه‌نی دانای
14- خۆشه‌ویستی و زێزی لای خه‌لك زیاد ده‌كات
15- به‌ مردنێكی باش و چاك ئه‌مرێ
16- دڵ ده‌پارێزرێ له‌ فه‌ساد و بۆگه‌ن بون چونكه‌ ته‌ماشاكردنی ژه‌هرێكه‌ له‌ ژه‌هره‌كانی شه‌یتان
17- دوركه‌وتنه‌وه‌ی چاو له‌ به‌ڵاو موسیبه‌ت به‌ تایبه‌تی لاواز بوونی چاو
18- گیرا بوونی و قبوڵ بوونی خواپه‌رسته‌كانی
19- ئاسان بوونی وڵامی به‌رده‌م ته‌رازو له‌ قیامه‌ت
20- چونه‌ ژێرسێبه‌ری عه‌رشی خودای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی گه‌رمی قیامه‌ت

بۆیه‌ له‌ ئه‌حكامی شه‌رعی دا هاتوه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك سه‌یری ماڵێكی كرد ئه‌وانیش ئه‌وانیش به‌به‌رد چاویان كۆره‌ كرد ئه‌وه‌ مافی نیه‌ له‌ دادگای شه‌رعی داوای چاوی بكاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و چاوه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ خراپ سه‌یری كردبێ و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ ( اطلع احد فی بیتك ولم تأذن لقذفته‌ بحصاة فققدته‌ عینه‌ ماكان علیك جناح ) رواه‌ مسلم و بخاری
واته‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێ ته‌ماشای ماڵی كردی به‌بێ ڕوخسه‌ت ئه‌گه‌ر به‌به‌رد لێی بده‌ی و چاوی كوێر بكه‌ی گوناهت ناگاتێ

هۆكاره‌كانی ته‌ماشاكردنی ئافره‌تی نامه‌حره‌م و پیاوی نامه‌حره‌م
1- له‌ ناوه‌راستی ڕێگا ڕۆیشتنی ئافره‌ت به‌ له‌نجه‌ولار
2- له‌سه‌ر ڕێگا دانیشتنی پیاوان و ئافره‌تا‌ن
3- هاتنی ته‌قه‌ی پێی ئافره‌ت له‌ كاتی ڕۆیشتن
4- خۆ بۆن خۆشكردنی ئافره‌ت له‌ كاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌
5- گوێ ڕایه‌ڵی كردنی شه‌یتان و هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی
6- بێ ئاگای له‌ زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م
7- ته‌ماشاكردنی فیلم و حه‌لقات و به‌رنامه‌و وێنه‌ی ئافره‌تانی ڕوت و ڕازاوه‌ له‌ ڕێی ته‌له‌فیزۆن و ڕۆژنامه‌ و گۆڤار
8- وازهێنان له‌ ژن هێنان یان شو كردن
9- زۆر تێكه‌لاو بونی ئه‌و شوێنانه‌ی ئافره‌ت و پیاوی تێدا تێكه‌ڵن وه‌كو ژن گواستنه‌وه‌ ڕۆژی ماره‌ بڕین و یادی له‌ دایك بون و بۆنه‌كان
10- دڵ خۆشبوون به‌م تاوانه‌ی بیری لێ نه‌كردنه‌وه‌ی
11- خوجوانكردن و به‌ده‌رخستنی ئافره‌ت له‌ شوێنیه‌ گشتی یه‌كان وه‌كو قوتابخانه‌و و بازاڕ .........هتد

2

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

جزاک الله خیرا ئاغا

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

3

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

ياسين نووسی:

جزاک الله خیرا ئاغا

زۆر سوپاس برام به‌رێزی به‌هیوای سود بینین .

دوعای خێرمان بۆ بكه‌ن .

4

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

ده‌ستت خۆش بێت ..بابه‌ته‌که‌ زۆر به‌ هێز بوو
هه‌موو گوناهێک سه‌رچاوه‌که‌ی چاوه‌ ..
خودا چاوه‌کانمان بپارێزێت له‌شتی حه‌رام کراو

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

5

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

جزاک الله خیرا
ده‌ستت خۆش بێت ..بابه‌ته‌که‌ زۆر به‌ هێز بوو

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

خاتو یاس & سه‌وسه‌ن

زۆر به‌خێربێن دوعای خێرمان بۆ بكه‌ن .

7

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

جزاک الله خیرا

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

8

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

ئامین ، به‌خێربێی خوشكه‌ بچوكه‌كه‌م
خودای گه‌وره‌ لێت ڕازیـــــبـێـت

9

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

هه‌ر له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بی، بابه‌ته‌كه‌ زۆر جوان و به‌سوده‌، ئینشائه‌ڵا سودی بۆ هه‌مووان ده‌بێ. .
داوا ده‌كه‌م تا ماوه‌یه‌ك جێگیری بكه‌ن.

10

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

21 نووسی:

هه‌ر له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بی، بابه‌ته‌كه‌ زۆر جوان و به‌سوده‌، ئینشائه‌ڵا سودی بۆ هه‌مووان ده‌بێ. .
داوا ده‌كه‌م تا ماوه‌یه‌ك جێگیری بكه‌ن.

زۆر سوپاس تۆش سه‌لامه‌تبی برام ...

زۆر سوپاس بۆ ئه‌م داوای جێگیركرنه‌ی ،ان شاءالله سودی ئه‌بێ ..

دوێنێ شه‌و لای مامۆستا عبدالخالقی ڕۆناكی بووم وتی ئه‌م بڵاو كراوانه‌ ببه‌ زۆر به‌سوده‌ بڵاوی بكه‌وه‌
دوعای خێر بۆ مامۆستا بكه‌ن . ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كێك بوو له‌ بابه‌ته‌كانی بڵاو كراوه‌كان .
خودای گه‌وره‌ پشتیوانبێ ئه‌وانیتریش ئه‌نوسمه‌وه‌ ان شاءالله

11

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

ده‌ی ئینشائه‌ڵا بوار ده‌بێ بڵاو كراوه‌كانی تریش ببینین.

12

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

xwa badashty xeartan batewe tosh w mamostaw w amadekary babet
babeteaky zor beswd bw

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

13

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

Chya نووسی:

xwa badashty xeartan batewe tosh w mamostaw w amadekary babet
babeteaky zor beswd bw

زۆر سوپاس خوشكی به‌خێربێـــــــــــــــــــــــی
خودای گه‌وره‌ لێت ڕازیبێ .

14

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

[size=24]جزاک الله خیرا..هه‌ر له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بی، بابه‌ته‌كه‌ زۆر جوان و به‌سوده‌، ئینشائه‌ڵا سودی بۆ هه‌مووان ده‌بێ. . [/size]

15

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

Chawrash نووسی:

[size=24]جزاک الله خیرا..هه‌ر له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بی، بابه‌ته‌كه‌ زۆر جوان و به‌سوده‌، ئینشائه‌ڵا سودی بۆ هه‌مووان ده‌بێ. . [/size]

زۆر سوپاس به‌ڕێـــــــــــزی برام .به‌ڵام ان شاءالله به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نوسرێ

16

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

دةستت خؤش بيت برام بةراستى جوانة.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

17

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

زۆر به‌ڕێزی برام دوعای خێرمان بۆ بكه‌ .

18

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

ياس نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت ..بابه‌ته‌که‌ زۆر به‌ هێز بوو
هه‌موو گوناهێک سه‌رچاوه‌که‌ی چاوه‌ ..
خودا چاوه‌کانمان بپارێزێت له‌شتی حه‌رام کراو

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

19

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

ياس نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت ..بابه‌ته‌که‌ زۆر به‌ هێز بوو
هه‌موو گوناهێک سه‌رچاوه‌که‌ی چاوه‌ ..
خودا چاوه‌کانمان بپارێزێت له‌شتی حه‌رام کراو

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

20

وه‌ڵام: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه‌ .

[size=24]خواخێرت بنوسی خاڵه‌شه‌ره‌ف به‌رده‌وام به‌ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌[/size]