بابه‌ت: چــــاوت بــپـــــارێـــــزه .
چــــــــــــاوت بپارێزه
له بڵاو كراوه‌كانی : به‌ره‌و به‌هه‌شت
ئاماده‌كردنی باوكی چـــــــیا
خوشكی شیرینم برای خۆشه‌ویستم تهمهشاكردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه بۆت حه‌ڵاڵ نیه یه‌كه‌م ده‌رگایه بۆ توش بوون به زینای گه‌وره چونكه زینای بچوك(زینای چاوه) وه خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {قل للمؤمنین یغضوا .......} واته : بڵێ چاویان بپارێزن له تهمهشاكردنی ئافره‌تی نامه‌حره‌م ،وه عه‌وره‌تی خۆشیان بپارێزن وه بۆ ئافره‌تیش به هه‌مان شێوه ئه‌فه‌رمووێ { قل للمؤمنات یغضض من .......} وه‌هه‌روه‌ها به ئافره‌تانیش بڵێ چاویان بپارێزن له ته‌ماشاكردنی پیاوی نامه‌حره‌م وه عه‌وره‌تی خۆشیان بپارێزن ، وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ ( العینان تزنیان، وزناهما النظر) واته: چاو زینا ده‌كات ، زیناكه‌شی نامه‌حره‌مه .
ابن القیم ره‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رمووێ
((ته‌ماشاكردن سه‌ره‌تایه‌كه بۆ په‌یوه‌ندی كردن دواتر بۆ نزیك بونه‌وه تاده‌گاته په‌یوه‌ندی به‌یه‌كگه‌یشتن (زینا)
وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ (لا تتبع النظرة النظرة فان لك الاولی ولیس لك الاخرة) رواه الترمذی واته : ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت له دوو یه‌ك دوبارهمهكهوه ته‌نها یه‌كه‌م جارت بۆ هه‌یه و دووههمت بۆ نیه .
سوده‌كانی پاراستنی چاو
1- دڵ پاك ده‌كاته‌وه له په‌شیمانی
2- دڵ پڕ نوری ڕوناكی ده‌بێ و له ده‌م و چاوی ره‌نگ ئه‌داته‌وه
3- فراسهت و به‌ر چاو ڕونی په‌یدا ده‌كا
4- ڕۆشه‌نبیر ده‌بێ به هۆی پاكی دڵیه‌وه
5- دڵی به‌هێز و ئازا و خۆگر ده‌بێ
6- دڵێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌ی ده‌بێ
7- دڵی نابێته عه‌بدی شه‌هوه‌ت
8- ده‌رگاكانی جه‌هه‌نه‌می لێ داده‌خرێ
9- ده‌رگای به‌هه‌شت بۆ ئه‌بێته‌وه
10- له غه‌فله‌ت (بێ ئاگای)دا نابێ
12- خۆشه‌ویستی خوا دلی داده‌گرێ
13- ده‌بێته خاوه‌نی دانای
14- خۆشه‌ویستی و زێزی لای خه‌لك زیاد ده‌كات
15- به مردنێكی باش و چاك ئه‌مرێ
16- دڵ ده‌پارێزرێ له فه‌ساد و بۆگه‌ن بون چونكه ته‌ماشاكردنی ژه‌هرێكه له ژه‌هره‌كانی شه‌یتان
17- دوركه‌وتنه‌وه‌ی چاو له به‌ڵاو موسیبه‌ت به تایبه‌تی لاواز بوونی چاو
18- گیرا بوونی و قبوڵ بوونی خواپهرستهكانی
19- ئاسان بوونی وڵامی به‌رده‌م ته‌رازو له قیامه‌ت
20- چونه ژێرسێبه‌ری عه‌رشی خودای گه‌وره له ڕۆژی گه‌رمی قیامه‌ت
بۆیه له ئه‌حكامی شه‌رعی دا هاتوه ئه‌گه‌ر یه‌كێك سه‌یری ماڵێكی كرد ئه‌وانیش ئه‌وانیش به‌به‌رد چاویان كۆره كرد ئه‌وه مافی نیه له دادگای شه‌رعی داوای چاوی بكاته‌وه چونكه ئه‌و چاوه له‌وانه‌یه به خراپ سه‌یری كردبێ و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ ( اطلع احد فی بیتك ولم تأذن لقذفته بحصاة فققدته عینه ماكان علیك جناح ) رواه مسلم و بخاری
واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێ ته‌ماشای ماڵی كردی به‌بێ ڕوخسه‌ت ئه‌گه‌ر به‌به‌رد لێی بده‌ی و چاوی كوێر بكه‌ی گوناهت ناگاتێ
هۆكاره‌كانی ته‌ماشاكردنی ئافره‌تی نامه‌حره‌م و پیاوی نامه‌حره‌م
1- له ناوه‌راستی ڕێگا ڕۆیشتنی ئافره‌ت به له‌نجه‌ولار
2- له‌سه‌ر ڕێگا دانیشتنی پیاوان و ئافره‌تان
3- هاتنی ته‌قه‌ی پێی ئافره‌ت له كاتی ڕۆیشتن
4- خۆ بۆن خۆشكردنی ئافره‌ت له كاتی چونه ده‌ره‌وه
5- گوێ ڕایه‌ڵی كردنی شه‌یتان و هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی
6- بێ ئاگای له زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م
7- ته‌ماشاكردنی فیلم و حهلقات و به‌رنامه‌و وێنه‌ی ئافره‌تانی ڕوت و ڕازاوه له ڕێی ته‌له‌فیزۆن و ڕۆژنامه و گۆڤار
8- وازهێنان له ژن هێنان یان شو كردن
9- زۆر تێكه‌لاو بونی ئه‌و شوێنانه‌ی ئافره‌ت و پیاوی تێدا تێكه‌ڵن وه‌كو ژن گواستنه‌وه ڕۆژی ماره بڕین و یادی له دایك بون و بۆنه‌كان
10- دڵ خۆشبوون به‌م تاوانه‌ی بیری لێ نه‌كردنه‌وه‌ی
11- خوجوانكردن و به‌ده‌رخستنی ئافره‌ت له شوێنیه گشتی یه‌كان وه‌كو قوتابخانه‌و و بازاڕ .........هتد