1

بابه‌ت: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

[center]هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!


[size=24]تۆ بۆت هه‌یه‌ بێیت
مناڵانی کۆڵان بۆیان هه‌یه‌ بێن
موسافیره‌ غه‌مگینه‌کان
عاشقانی پێکراو
پۆسته‌چییه نیگه‌رانه‌کان‌ و
پیره‌مێرده‌ ده‌سفرۆشه زویره‌‌کانیش
بێن
هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌
به‌ڵام تۆ بۆت هه‌یه‌ بێیت و
تار‌ژه‌ن و غه‌مژه‌ن و ده‌فژه‌نه‌کان
باغه‌وانانی ته‌نیای باخه‌ دووره‌کان‌ و
په‌ڕه‌سێلکه‌ ته‌ڕه‌کانیش له‌ گه‌ڵت بێن
تۆ بۆت هه‌یه‌ بێیت و
کۆتر و په‌پووله‌ و شه‌مشه‌مه‌ وردبینه‌کان
له‌قله‌قه‌ حه‌کیم و زیکزیکه‌ قسه‌ زله‌کان
هه‌ر هه‌موو هه‌ژدیها و فیل و نه‌هه‌نگ و تیمساحه‌کان
هه‌ر هه‌موو مێرووله‌ و هه‌نگ و کرم و
خاڵخاڵۆکه‌کانیش با بێن
هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌
به‌ڵام تۆ بۆت هه‌یه‌ بێیت
به‌یانییه‌ک زوو ده‌ڕۆم
به‌ جانتایه‌که‌وه‌
له‌ چایخانه‌که‌ی گه‌راج داده‌نیشم
چاوه‌ڕێتان ده‌که‌م بێن و
هه‌ر هه‌موو پێکه‌وه‌ بڕۆین!


هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌
به‌ڵام تۆ بۆت هه‌یه‌ بێیت
پاشا و سوڵتان و ئه‌میر و بارۆن و
ژه‌نه‌راڵه‌کان بۆیان نییه‌ بێن
زاهید و شاعیر و قه‌دیس و گه‌ڕیده‌
برینداره‌کان دێن
هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌
به‌ڵام تۆ بۆت هه‌یه‌ بێیت و
خودا و نیشتمان
وێنه‌ ڕه‌ش و سپییه‌ غه‌مگینه‌کانی دڵشکان و
هه‌ر هه‌موو کوژران و ره‌قبوونه‌وه‌کان
له‌گه‌ڵت بێن
تۆ بۆت هه‌یه‌ بێیت و
با ماڵه‌باجێنه‌کانی کچێنیی
مسۆده‌ی راڕای نامه‌کان و
هه‌ر هه‌موو راوه‌ستانی پڕ له‌ دڵه‌خورپه‌ی
ئه‌مدیو ده‌رگه‌ی حه‌وشه‌کانیش له‌گه‌ڵت بێن
ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ جانتا ده‌پێچمه‌وه‌ و
ده‌ڕۆم
له‌ به‌نده‌رێکی غه‌ریب
له‌ دوای به‌له‌مێکی بچکۆله‌دا داده‌نیشم و
چاوه‌ڕێتان ده‌که‌م هه‌ر هه‌موو بێن!


هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌
به‌ڵام تۆ بۆت هه‌یه‌ بێیت
مانگ بۆی هه‌یه‌ بێت
با و باران و به‌فر و هه‌تاو
رووناکی و تاریکیی
ئومێد و نائومێدیی
چه‌پ و راست
ئاگر و ئاو و
وه‌رزه‌کان وه‌ک چوار مناڵی ئاقڵی
ده‌ستوپل بۆیاویی
یه‌ک له‌دوای یه‌ک
به‌ ڕیز بێن
شه‌وێک که‌ که‌س به‌ ده‌ره‌وه‌ نییه‌
ده‌چم بۆ سه‌فه‌ر
به‌ جانتایه‌که‌وه‌ له‌ وێستگه‌یه‌کی غه‌مگینی قه‌تار
به‌ ته‌نیا له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌ک داده‌نیشم
چاوه‌ڕێتان ده‌که‌م بێن و
هه‌ر هه‌موو پێکه‌وه‌ بڕۆین!
[/size]

( دلاوەر قەرەداغی )
ئایاری 2011
سلێمانی
[/center]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

شیعره کانی دلاوه ر قه ره داغی چێژێکی تایبه تی هه یه.
ده سته کانت خۆش مه ریه م گیان.
به رده وام بی.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

3

وه‌ڵام: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

dast xosh
sh3raki xosh dyar bu balam bash li tenagshtm
balam dazanm bom haya bem
awash basha maryam xan

4

وه‌ڵام: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

هه‌ڵبژاردنێکی جوانه‌ ..ده‌ست خۆش مه‌ریه‌م..

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

5

وه‌ڵام: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

supas  bo  payamakantan

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

nice

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

LoSt-MaN نووسی:

nice

thanks

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

8

وه‌ڵام: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

دەستت خۆش بیت زۆر جوانە

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

9

وه‌ڵام: *هاتن بۆ هه‌مووان نییه‌!*

supas  bo ba  dl buntan

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg