بابهت: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*
زۆر سهیرە لەدایک بونی پێغەمبەری مسوڵمانان وەکو ڕۆژی ڤاڵانتاین حسابی بۆ ئەکرێت لە کوردستان!!! هەرچی وەرەقەو پەڕۆ هەیە بە دوکان و ماڵ و سەیارەکانا هەڵ ئەواسرێت و زیکر و سڵاوات لێدان بە تەپڵ و دەفەوە ئەوترێت نازانم ئەمە کوێی دینە؟!! پێغەمبەر (د.خ) داوای ئەمەی لە ئێمە کرد؟!! بۆ یەک ڕۆژ هەمو بازاڕەکان ئەکرێت بە ناوی محمد (د.خ) بەڵام بۆ بەیانیەکەی هەر هەمان قۆڵبڕە کە شتەکان بە دوو قات و بە سێ قات ئەفڕۆشێت و لە ٥ نوێژی فەڕز ٣ دانەش بە تەواوی ناکات و لێی بکۆڵیتەوە لە ساڵێکا دینارێکی زەکات نەیاوە و ئەوەی سیفاتی پێغەمبەر (د.خ) بێت تیای نیە، ئیتر نازانم ئەم زیکر کردنە لە ڕۆژێکا بە تەپڵو دەفەوە بۆ پێغەمبەرە (د.خ) یان بۆ (ڕیا) و چاو پۆشکردنی خەڵک!!!
خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە و ئەم ڕۆژە وەک ڤاڵانتاین سهیر نەکرایە!!....
تؤ ئەلەى چى ؟؟؟:|