1

بابه‌ت: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*

زۆر سه‌یرە لەدایک بونی پێغەمبەری مسوڵمانان وەکو ڕۆژی ڤاڵانتاین حسابی بۆ ئەکرێت لە کوردستان!!! هەرچی وەرەقەو پەڕۆ هەیە بە دوکان و ماڵ و سەیارەکانا هەڵ ئەواسرێت و زیکر و سڵاوات لێدان بە تەپڵ و دەفەوە ئەوترێت نازانم ئەمە کوێی دینە؟!! پێغەمبەر (د.خ) داوای ئەمەی لە ئێمە کرد؟!! بۆ یەک ڕۆژ هەمو بازاڕەکان ئەکرێت بە ناوی محمد (د.خ) بەڵام بۆ بەیانیەکەی هەر هەمان قۆڵبڕە کە شتەکان بە دوو قات و بە سێ قات ئەفڕۆشێت و لە ٥ نوێژی فەڕز ٣ دانەش بە تەواوی ناکات و لێی بکۆڵیتەوە لە ساڵێکا دینارێکی زەکات نەیاوە و ئەوەی سیفاتی پێغەمبەر (د.خ) بێت تیای نیە، ئیتر نازانم ئەم زیکر کردنە لە ڕۆژێکا بە تەپڵو دەفەوە بۆ پێغەمبەرە (د.خ) یان بۆ (ڕیا) و چاو پۆشکردنی خەڵک!!!
خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە و ئەم ڕۆژە وەک ڤاڵانتاین سه‌یر نەکرایە!!....

تؤ ئەلەى چى ؟؟؟:|

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*

دەستت خۆش
بەلام زۆریش هەنە وا نیە بۆ خۆشەویستی پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم) و رازی بوونی خوا دەیکا
دەبێ ئەوەش لەبەر چاو بگرین و ئیشی دوو سێ کەسی نەزان بە هەمووی سەیری نەکەین

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

3

وه‌ڵام: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*

ئه‌وکه‌سه‌که‌سه‌ ئه‌لفه‌کی به‌سه‌ گه‌ر ته‌نههابۆیه‌ک ڕۆژ خواپه‌رستی ده‌که‌ی ئه‌مڕۆژه‌ش مه‌یکه‌
که‌مناڵی بێ هه‌ستی
که‌گه‌نجی سه‌رمه‌ستی
که‌پیری زۆر سستی
ئه‌ی که‌ی ده‌که‌ی خواپه‌رستی
هه‌رده‌تگاتێ مردنی ڕاستی

ئه‌مه‌ش ڕایی خۆم

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4 (دەستکاری کراوە: Xalat-sh 2012-02-04 10:05:13)

وه‌ڵام: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*

[center]زۆر ڕاسته‌،،به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌كرێت،،ئه‌وا ده‌ڵێن پشت گوێیان خستوه‌
بازاڕه‌كان له‌ ڕۆژی تردا ئه‌ڵێی بازاڕی ڕه‌شه‌،،به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخ له‌سه‌ر شتوومه‌ك دائه‌نێن،، neutral  ئیتر ئه‌وه‌ش نه‌فسی مرۆڤه‌كه‌ خۆی ده‌زانێت،،
خوا له‌وانه‌مان نه‌گێڕێت،،
ده‌ستی تۆش خۆش و سه‌ركه‌وتووبیت
[/center]

[size=24]
عه‌شق
خه‌ڵه‌تێنه‌ره‌
به‌بیانوی‌ پێكه‌وه‌ بوونه‌وه‌
ئه‌وبا بۆ سه‌ربانێژه‌ی‌ ته‌نیایی‌.
[/size]

5

وه‌ڵام: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*

[size=16]ڕۆژێكیان نزیكه‌ی 15رۆژبه‌رله‌ئێستابابه‌تێك له‌فه‌یس بووك هه‌بوو براده‌رێك دای نابوو كه‌ عاره‌بانه‌یه‌كی شه‌لغه‌م فرۆشتن ئاگری تێبه‌ربوو له‌باته‌ی هه‌ولێركه‌سێك نه‌بوو حه‌ ریقێك بێ نێ به‌هه‌رسه‌یاره‌یه‌كیان ئه‌گوت ده‌یگوت حه‌ریقم پێ نیه‌:oبیكوژێنێته‌وه‌ خه‌لیكش به‌دیاریه‌وه‌ بوون تا نزیكه‌ی دوای 30خوڵه‌ك ئنجا حه‌ریقێكیان هێنابوو كوژاندبویانه‌وه‌ به‌ ڵام دوای چی سوتانێكی ته‌واو كۆمێنتێكم نوسی ئه‌م باسی مه‌ولوده‌م كردبو كه‌ چۆن خه‌ڵكی هه‌ولێر بۆمه‌ولودخێروخێرات ئه‌كه‌ن هه‌رئه‌وانه‌شن دوای ئه‌م ڕۆژه‌ چیان له‌بیرنامی نێت sadقسه‌كانت زۆر جوانن زۆر ته‌واویشه‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی خاتونی یانه‌[/size]

6

وه‌ڵام: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*

one نووسی:

دەستت خۆش
بەلام زۆریش هەنە وا نیە بۆ خۆشەویستی پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم) و رازی بوونی خوا دەیکا
دەبێ ئەوەش لەبەر چاو بگرین و ئیشی دوو سێ کەسی نەزان بە هەمووی سەیری نەکەین

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

7

وه‌ڵام: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*

جوانة دةستت خؤش بيت

8

وه‌ڵام: *خۆزگە دین ئاوا ناشرین نەکرایە*

زؤر جوانة دةست خؤش جوانة

[size=24]له‌ ڕوخساری من مه‌ڕوانه‌ خۆر له‌ چاوما قه‌ت هه‌ڵنایه‌
که‌ به‌خه‌نده‌ بۆتۆ ئه‌دوێم قـــوڵپی گریان له‌ ناخــــمایه‌
نه‌ گریانم خه‌نده‌ ئه‌گرێ نه‌فـــــــرمێسکم گوڵ ده‌رئه‌کا
زه‌رده‌خـــــــــــه‌نه‌ش بێته‌ لێوم دیاره‌ دڵـــــــــم فریو ئه‌یا
[/size]