بابه‌ت: سێ‌و ڕێگه له ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت
[center]
KTV ...
ده‌رئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى فه‌ره‌نسی ئاشكراى كردووه ، كه خواردنى سێ‌و یان شه‌ربه‌ته‌كه‌ى ، ده‌كرێت رێگه له مه‌ترسی تووشبوون به ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان بگرێت.
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن توێژه‌ر كیلى دیكۆردى له زانكۆى مۆنتلبیلییر له فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر گیاندارى "هامستیر" ئه‌نجام دراوه ، بۆى ده‌ركه‌وتووه كه شه‌ربه‌تى سێ‌و به‌هۆى پێكهاتنى له مادده‌ى ئهنتى ئۆكسیدى ، یارمه‌تى به‌رگرى كردن له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات .
دیكۆردى وتیشی ، ئه‌و سیفه‌ته‌ى كه له میوه‌ى سێودا هه‌یه ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له ترێى ڕه‌نگ گۆڵدا هه‌یه .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر گۆڤارى "Molecular Nutrition and Food Research" بلاوكرایه‌وه ، هاتووه كه خواردنى سێ‌و یان ئه‌م جۆره ترێیه ، یان خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌ته‌كه‌یان ، ده‌كرێت رێگه له ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كانى دڵ بگرێت .
دیكۆردى ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ، كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كاریگه‌رى ئیجابی خواردنى ئه‌م دوو میوه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ ئاشكرابكرێت ، به‌هۆى ئه‌و پێكهاته ئهنتى ئۆكسیدهى كه تێیاندا هه‌یه ، به‌تایبه‌ت پێكهاته‌ى "فینۆلیك" .
[/center]