بابه‌ت: خواردنى ماسی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن سنوردار ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى كه زانایانى به‌ریتانى له كۆلیژى له‌نده‌ن له به‌ریتانیا ئه‌نجامیان داوه ، ئاشكراى كردووه كه كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن ، په‌یوه‌ندى به خواردنى برێكى باشی گۆشتى ماسیه‌وه هه‌یه .
توێژه‌ران ده‌لێن" لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر گرنگى خواردنى ماسی ئه‌نجام دراوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ، كه گرنگى و سوودى خواردنى ماسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونى برێكى زۆرى چه‌ورى سوودبه‌خش له‌ناو ماسیدا ، وه به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ماسی بڕژاو سووده‌كه‌ى زیاتره له ماسی سوركراو، چونكه ماسی سوركراو ڕێژه‌یه‌كى زۆرى چه‌ورى زیانبه‌خشى تێدایه .
هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه له‌سه‌ر نزیكه‌ى 63 هه‌زارو 914 ئافره‌ت ئه‌نجام دراوه ، وه پاش چاودێرى كردنى حاله‌تى شێرپه‌نجه‌ى کۆلۆن له‌سه‌ریان 254 حاله‌تى تووشبوون به‌و شێرپه‌نجه‌یه تۆماركراوه .
بهمن بڵێ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ بوی , تا پێت
بڵێم دوای مردنت له‌كوێ ده‌بیت....!
"شۆپنهاوەر"[/size]