1

بابه‌ت: له‌ رووداوێكى ده‌گمه‌ندا هه‌ساره‌ی زوهره‌ له‌ ‌به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕى

[center]http://www.kurdistantv.net/files/articles/large/060612092825.jpg

KTV ...


به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ساره‌ی زوهره‌ له‌ رووداوێكى ده‌گمه‌ندا له‌ ‌به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕ بوو ، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ دیارده‌ كه‌م و ده‌گمه‌نه‌كان ، كه‌ تاكو ساڵی 2117 ئه‌م حاله‌ته‌ دووباره‌ نابێته‌وه ‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌و تۆماره‌ مێژووییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ساره‌ی زوهره‌ له‌ساڵی (1032) به‌به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕیبوو ‌، ئه‌م حاله‌ته‌ش له‌لایه‌ن زانا (ئیبن سینا)وه‌ تۆماركرابوو‌.

ئه‌ستێره‌ی زوهره‌ 243 ڕۆژی ده‌وێت هه‌تا سوڕێک به‌ ده‌وری خۆیدا ده‌كات ، واته‌ 224.7 ڕۆژی ده‌وێت بۆ ده‌ورانێک به‌ ده‌وری خۆردا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ک ڕۆژی ئه‌ستێره‌ی زوهره‌ درێژتره‌ له‌ ساڵێکی سه‌ر گۆی زه‌وی .

هه‌ساره‌ی زوهره‌ دووه‌م نزیكترین هه‌ساره‌یه‌ له‌ خۆرو نزیكترین هه‌ساره‌یه‌ له‌زه‌وی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌دوای خۆرهه‌ڵاتنی ئێواره‌و به‌رله‌ خۆرهه‌ڵاتنی به‌یانیان به‌چاو ده‌بیندرێت و پله‌ی گه‌رماش له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ 449 پله‌ی سه‌دى یه‌‌ .


زاناكان ده‌ڵێن  دیارده‌ی تێپه‌ڕبوونی زوهره‌ له‌ به‌رده‌م خۆردا له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 105 ساڵدا دووجار روو ده‌دات ، به‌جۆرێك جیاوازی نێوان جاری یه‌كه‌م و دووه‌م ته‌نها هه‌شت ساڵ ده‌بێت.

له‌ ساڵی 2004یشدا هه‌ساره‌ی زوهره‌ له‌ به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕی‌ و به‌پێی وته‌ی زانایانى فه‌له‌كى  و گه‌ردون ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌تا ساڵی 2117 دووباره‌ نابێته‌وه‌.




[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: له‌ رووداوێكى ده‌گمه‌ندا هه‌ساره‌ی زوهره‌ له‌ ‌به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕى

ده ستخوش زورباشه ماندونه بي

http://www.kurdupload.com/images/PZGif1339360881/429262_276213649114220_1064439575_n.jpg

http://www.kurdupload.com/images/xfZT7s1339360915/mgtfv.jpg

3

وه‌ڵام: له‌ رووداوێكى ده‌گمه‌ندا هه‌ساره‌ی زوهره‌ له‌ ‌به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕى

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡