بابه‌ت: له رووداوێكى ده‌گمه‌ندا هه‌ساره‌ی زوهره له به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕى
[center]
KTV ...
به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ساره‌ی زوهره له رووداوێكى ده‌گمه‌ندا له به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕ بوو ، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له دیارده كه‌م و ده‌گمه‌نه‌كان ، كه تاكو ساڵی 2117 ئه‌م حاله‌ته دووباره نابێته‌وه .
به‌پێی سه‌رچاوه‌و تۆماره مێژووییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ساره‌ی زوهره له‌ساڵی (1032) به‌به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕیبوو ، ئه‌م حاله‌ته‌ش له‌لایه‌ن زانا (ئیبن سینا)وه تۆماركرابوو.
ئه‌ستێره‌ی زوهره 243 ڕۆژی ده‌وێت هه‌تا سوڕێک به ده‌وری خۆیدا ده‌كات ، واته 224.7 ڕۆژی ده‌وێت بۆ ده‌ورانێک به ده‌وری خۆردا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ک ڕۆژی ئه‌ستێره‌ی زوهره درێژتره له ساڵێکی سه‌ر گۆی زه‌وی .
هه‌ساره‌ی زوهره دووه‌م نزیكترین هه‌ساره‌یه له خۆر‌و نزیكترین هه‌ساره‌یه له‌زه‌وی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌دوای خۆرهه‌ڵاتنی ئێواره‌و به‌رله خۆرهه‌ڵاتنی به‌یانیان به‌چاو ده‌بیندرێت و پله‌ی گه‌رماش له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه 449 پله‌ی سه‌دى یه .
زاناكان ده‌ڵێن دیارده‌ی تێپه‌ڕبوونی زوهره له به‌رده‌م خۆردا له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 105 ساڵدا دووجار روو ده‌دات ، به‌جۆرێك جیاوازی نێوان جاری یه‌كه‌م و دووه‌م ته‌نها هه‌شت ساڵ ده‌بێت.
له ساڵی 2004یشدا هه‌ساره‌ی زوهره له به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕی و به‌پێی وته‌ی زانایانى فه‌له‌كى و گه‌ردون ئه‌م دیارده‌یه هه‌تا ساڵی 2117 دووباره نابێته‌وه.
[/center]