بابه‌ت: هه‌ر كوردم.......( مامۆستا هه‌ژار )
لهخاكى عه‌ره‌ب، له ئێران و ڕۆم
كۆك و پۆشتهبم، ڕووت و ڕه‌جاڵ بم
كۆشم ده‌قات بێ، وێرانه ماڵ بم
ئازا و ڕزگاربم شادان و خه‌ندان
يان زنجير له‌مل لهسوچى زيندان
ساغ بم جهخێڵ بم بگرم گوێ سوانان
يان زار و نزار لهنهخۆشخانان
دانيشم له‌سه‌ر ته‌ختى خونكارى
يان لهكۆڵانان بكه‌م هه‌ژارى
كوردم و له‌ڕێى كورد‌و كوردستان
سه‌ر له‌پێناوم گيان له‌سه‌رده‌ستان
به‌كوردى ده‌ژيم به‌كوردى ده‌مرم
به‌كوردى دهيدهم وهرامى قه‌برم
به‌كوردى ديسان زيندوو ده‌بمه‌وه
له‌و دنياش بو كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه