1

بابه‌ت: هه‌ر كوردم.......( مامۆستا هه‌ژار )

له‌خاكى عه‌ره‌ب، له‌ ئێران و ڕۆم
كۆك و پۆشته‌بم، ڕووت و ڕه‌جاڵ بم
كۆشم ده‌قات بێ، وێرانه‌ ماڵ بم
ئازا و ڕزگاربم شادان و خه‌ندان
يان زنجير له‌مل له‌سوچى زيندان
ساغ بم جه‌خێڵ بم بگرم گوێ سوانان
يان زار و نزار له‌نه‌خۆشخانان
دانيشم له‌سه‌ر ته‌ختى خونكارى
يان له‌كۆڵانان بكه‌م هه‌ژارى
كوردم و له‌ڕێى كوردو كوردستان
سه‌ر له‌پێناوم گيان له‌سه‌رده‌ستان
به‌كوردى ده‌ژيم به‌كوردى ده‌مرم
به‌كوردى ده‌يده‌م وه‌رامى قه‌برم
به‌كوردى ديسان زيندوو ده‌بمه‌وه‌
له‌و دنياش بو كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

http://www.lamst-a.net/upfiles/JGU02296.jpg

2

وه‌ڵام: هه‌ر كوردم.......( مامۆستا هه‌ژار )

[size=24]جوانه‌ ده‌ سته‌  كانت خۆش[/size]

3

وه‌ڵام: هه‌ر كوردم.......( مامۆستا هه‌ژار )

wink دةست خوش كورة ئاشقةكة

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: هه‌ر كوردم.......( مامۆستا هه‌ژار )

زۆر جوانه‌ ده‌ست خۆش براکه‌م:)

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm