بابه‌ت: مسولمان بوونى تيميكى بةريتانى
هةنجيرو زةيتون بونة هؤى موسلمان بووني ......
تیمێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی یابانی موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا گه‌شتنه ئه‌و ئه‌نجامه زانستی نوێ یه‌ی که‌ده‌رباره‌ی (هه‌نجیرو زه‌یتون) ئه‌نجامیان دابوو و قورئانیش پێش (1429) ساڵ له‌مه‌و پێش باسی له‌و دوو ڕووه‌که گرنگه کردووه ، ده‌رباره‌ی چیرۆکی موسڵمان بوونی ئه‌م تیمه یابانی یه دوکتۆر (طه ئیبراهیم خه‌لیفه) مامۆستای ڕووه‌که پزیشکی یه‌کان له‌زانکۆ ئهزهر و ڕاگری پێشووی زانکۆی ناوبراو ڕایگه‌یاند: تیمێک له‌زانایانی یابانی هه‌ستان بهئهنجان دانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر مادده‌ی(المیثالویثونیدز) که‌گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر لابردنی نیشانه‌کانی پیری. (المیثالویثونیدز) مادده‌یه‌که مۆخی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی که‌م ده‌ری ده‌دات ، که‌مادده‌یه‌کی پرۆتینی یه و مادده‌ی کیبریتی تێدایه که زۆر به ئاسانی له‌گه‌ڵ ماده‌کانی (زه‌نک و ئاسن و فسفۆر )دا یه‌ک ده‌گرن ، ئه‌م مادده‌یه بۆ زیندویه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر زۆر گرنگه که‌ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی کۆلیسترۆڵ و به‌هێز کردنی دڵ و ڕێکخستنی هه‌ناسه‌دان . ئه‌م مادده‌یه(المیثالویثونید� �)كه له‌ته‌مه‌نی (15 – 35) ساڵی یهوهمۆخی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی پله‌به‌ندی ده‌ری ده‌دات ، پاشان له دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه -35- زۆر که‌م ده‌بێته‌وه تاته‌مه‌نی (60) ساڵی به‌یه‌کجاری نامێنێت و مێشکی مرۆڤ توانای پێکهێنانی نامێنێت ، به‌ڵام له ئاژه‌ڵه‌کاندا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌رده‌وام ده‌بێت . دوکتۆری ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌و تیمه یابانی یه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م مادده‌یه(( (المیثالویثونیدز)له ئه‌نجام دا ته‌نها له دوو ڕووه‌ک دا ئه‌م مادده‌یانه دۆزی یه‌وه که بریتین له (هه‌نجیر و زه‌یتون). پاش پوخت کردنه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه له له‌و دوو ڕووه‌که ئه‌م تیمه بۆیان ڕوون بوویه‌وه که هه‌نجیر به‌ته‌نها یان زیتون به‌ته‌نها ئه‌و سووده گرنگه به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت و ئه‌بێت هه‌ردوو مادده‌که تێکه‌ڵ بکرێن . ئه‌م تیمه له‌ئه‌نجامی لێکۆڵیهنهکهیاندا بۆیان ده‌رکه‌وت بۆ باشترین سوود وه‌رگرتن له‌م دوو ڕووه‌که ده‌بێت به‌ڕێژه‌ی (1 – هه‌نجیر 7 زه‌یتون) تێکه‌ڵ بکرێن . دوکتۆر خه‌لیفه ده‌ڵێت به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی(الجزیرة) ی سعودی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م تیمه یابانی یه ئه‌م ڕاستیانه‌یان ئاشکرا کرد خۆم هه‌ستام بهلێکۆڵیهنهوه له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌رباره‌ی ئه‌م دوو ڕووه‌که بۆم ده‌رکه‌وت که ووشه‌ی (التین: هه‌نجیر) یه‌ک جار له‌قورئانی پیرۆزدا هه‌توه و ووشه‌ی (الزیتون : زه‌یتون) ڕآسته‌وخۆ شه‌ش جار هاتووه و یه‌ک جاریش به‌شێوه‌ی ئاماژه له‌سوره‌تی (المومنون) دا هاتووه که ده‌فه‌رموێت:{وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَاء تَنبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِّلْآكِلِينَ} (سورة المؤمنون: 20) که ده‌کاته حه‌وت جار. یه‌کسه‌ر دوکتۆر طه ابراهیم خه‌لیفه هه‌ڵده‌سێت نه‌ناردنی ئه‌م زانیاریانه‌ی که‌له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز کۆی کردبوویه‌وه بۆ ئه‌و تیمه یابانی یه ، دوای ئه‌وه‌ی که‌بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کردبوو گه‌شتبوونه ئه‌و ئه‌نجامه گرنگه و قورئانی پیرۆزیش پێش (1429) ساڵ له‌مه‌و پێش باسی لێوه کردووه ئه‌م تیمه موسڵمان بوونی خۆان ڕاگه‌یاند.
الحمدالله على نيعمة الاسلام..