1

بابه‌ت: نابینای دنیا دیته‌!

لەبەرانبەر تاڤگەیەكدا كچێكی گەنج و پیرەمێردێك دانیشتبوون.
پیرەمێرد لە كچەكەی پرسی:خەمباریت؟
كچەكە:نەخێر.
پیرەمێرد:دڵنیایت؟
كچەكە:نا
پیرەمێرد:بۆچی:
كچەكە:چونكە جوان نیم.
پیرەمێرد:پێشتر وایان پێ گوتوویت؟
كچەكە:نا
پیرەمێرد:بەڵام تۆ قەشەنگترین كچیت تا ئیستا بینیبێتم.
كچەكە:بەڕاستتە؟
پیرەمێرد::لەناخی دڵمەوە,بەڵێ
كچەكە هەستاو پیرەمیردی ماچ كرد و بەرەو هاوڕێكانی ر ێگەی گرت
پاش چەند خولەكێك پیرەمێردەكە فرمێسكەكانی سڕی و كیفەكەی كردەوەو گۆچانێكی سپی دەرهێناو رۆیشت.

له‌په‌رتووكی (نهێنییه‌كانی ژیان)ی مه‌سعود له‌علی
ده ربڕینه كانی رۆح

2

وه‌ڵام: نابینای دنیا دیته‌!

جوانه‌ خۆشترین کات ئه‌و کاتیه‌ بتوانی خه‌نده‌ بخه‌یته‌ سه‌ر لێوی که‌سی به‌رامبه‌ر
دڵخۆشی بکه‌یت به‌ڕاستی ......
ده‌ستت خۆش بیت براکه‌م هه‌میشه‌ ئاسوده‌ بیت

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: نابینای دنیا دیته‌!

SAWSAN نووسی:

جوانه‌ خۆشترین کات ئه‌و کاتیه‌ بتوانی خه‌نده‌ بخه‌یته‌ سه‌ر لێوی که‌سی به‌رامبه‌ر
دڵخۆشی بکه‌یت به‌ڕاستی ......
ده‌ستت خۆش بیت براکه‌م هه‌میشه‌ ئاسوده‌ بیت

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: نابینای دنیا دیته‌!

سبحان الله چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا ڤیدیۆیه‌كم هه‌ڵواسی كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و چیڕۆكه‌یه‌:
http://ysm21.net/viewtopic.php?pid=253529#p253529

5

وه‌ڵام: نابینای دنیا دیته‌!

سپاس بۆ په‌یامه‌كانتان ئایه‌خان و سه‌وسه‌ن خان و كاپتن
ده‌ستی نگۆش خۆشبیت