بابهت: نابینای دنیا دیته!
لەبەرانبەر تاڤگەیەكدا كچێكی گەنج و پیرەمێردێك دانیشتبوون.
پیرەمێرد لە كچەكەی پرسی:خەمباریت؟
كچەكە:نەخێر.
پیرەمێرد:دڵنیایت؟
كچەكە:نا
پیرەمێرد:بۆچی:
كچەكە:چونكە جوان نیم.
پیرەمێرد:پێشتر وایان پێ گوتوویت؟
كچەكە:نا
پیرەمێرد:بەڵام تۆ قەشەنگترین كچیت تا ئیستا بینیبێتم.
كچەكە:بەڕاستتە؟
پیرەمێرد::لەناخی دڵمەوە,بەڵێ
كچەكە هەستاو پیرەمیردی ماچ كرد و بەرەو هاوڕێكانی ر ێگەی گرت
پاش چەند خولەكێك پیرەمێردەكە فرمێسكەكانی سڕی و كیفەكەی كردەوەو گۆچانێكی سپی دەرهێناو رۆیشت.
لهپهرتووكی (نهێنییهكانی ژیان)ی مهسعود لهعلی
ده ربڕینه كانی رۆح