ئه‌گه‌ر پیاوێكی گه‌وره دزی بكردایه، ئه‌وا چاویان لێ ده‌پۆشی، وه‌لێ ئه‌گه‌ر هه‌ژارێك بیكردایه له داریان ده‌دا.
ئەی ئێستا چ جیاوازیەکی هەیە ؟
ماوەیەک پێش ئێستا لە یەکێک لە بەرنامەکانی تیڤی بینیم سێ گەنج دوکانێکی موبایلیان بڕی بوو هەندێک مۆبایل و کۆمپیوتەرێکیان دزی بوو ، هێنابوویانە سەر تەلەفزیۆن و ئەفسەرێکی پۆلیس مەسەلەکەی گەورە کردبوو دەیگوت باندێکی دزی کردنمان دەستگیر کردووە !
پاشان یەکێکیان وتی بێ کارم و هیچ پارەم نەبوو ، بۆیە ئەو کارەم کردووە هەرچەندە ئێستا زۆر پەشیمانم.
من ناڵێم قسەی ئەو گەنجە وام لێ دەکا بڵێم دەستی خۆش بێت کە دزی کردووە ، بەڵام دڵنیام ئەگەر ئیش و کارێکی هەبووایە و کەمێک پارە لە گیرفانەکانی بوایە بیری لە دزی نەدەکردەوە ، کەچی وەک هەموومان دەبینین %99 لە بچوکترین بەرپرس تا گەورەترینیان بە نهێنی و بە ئاشکرا خەریکی تاڵان و دزین کەسیانمان نەبینی بە هیچ جۆرێک لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت نەک بیهێننە سەر تەلەفزیۆن.
ده‌توانی گوێ له هه‌موو قورئانی پیرۆز بگریت به ته‌فسیری کوردی له یوتوب فـــــهرمــووکـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !