1

بابه‌ت: < له‌باره‌ی دزی>

پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێ فه‌رمووی:
( ئه‌و گه‌لانه‌ی ڕابردوو سه‌رپاكیان له‌ناوچوون، ئه‌گه‌ر پیاوێكی گه‌وره‌ دزی بكردایه‌، ئه‌وا چاویان لێ ده‌پۆشی، وه‌لێ ئه‌گه‌ر هه‌ژارێك بیكردایه‌ له‌ داریان ده‌دا. به‌و خودایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستپیسی له‌ فاتمه‌ی كچیشم ببینم چاو پۆشی لێ ناكه‌م و ده‌ستی ده‌بڕمه‌وه‌.)

. . پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێ، ڕاستی فه‌رمووه‌.

2

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

حه‌زده‌که‌م له‌باره‌یی ئه‌م حه‌دیسه‌وه‌ زانیاریی زیاترم چنگ که‌وێت
ئایا گه‌ر دزییه‌که‌ بچوک بێت هه‌رده‌بێت ده‌ستی ببردرێ یان ده‌بێت جارێک یان زیاتر ئاگه‌داربکرێته‌وه‌ سوپاس لۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌م

ده‌ستت خۆشبێت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3 (دەستکاری کراوە: one 2012-12-18 07:06:32)

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

ده‌ست خۆش کاك سه‌رهه‌نگ
وه‌لامه‌که‌ی کاکه‌ کۆسره‌ت نازانم
به‌لام له‌ هه‌موو مێژووی ئیسلامی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان بڕدرا نه‌گه‌یشته‌ 5 که‌س !

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

4

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

K O S R A T نووسی:

حه‌زده‌که‌م له‌باره‌یی ئه‌م حه‌دیسه‌وه‌ زانیاریی زیاترم چنگ که‌وێت
ئایا گه‌ر دزییه‌که‌ بچوک بێت هه‌رده‌بێت ده‌ستی ببردرێ یان ده‌بێت جارێک یان زیاتر ئاگه‌داربکرێته‌وه‌ سوپاس لۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌م

ده‌ستت خۆشبێت

- بۆت گه‌ڕام له‌نێو ئه‌و كتێبانه‌ی ئێستا له‌كنمن، له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ هیچم نه‌دۆزییه‌وه‌!
به‌ ئه‌ندام (بحر العلوم) ده‌ڵێم بێته‌ ناو باسه‌كه‌وه‌و وه‌ڵامت بداته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هێڵی ئینته‌رنێتی هه‌بێ چونكه‌ سه‌فه‌ری كردیه‌.

5

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

one نووسی:

له‌ هه‌موو مێژووی ئیسلامی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان بڕدرا نه‌گه‌یشته‌ 5 که‌س !

- زانیارییه‌كی باش بوو، ده‌ستت خۆش بێت.

6

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌لێم ئه‌گه‌ر ئه‌م حوكمه‌ ئێستا جێ به‌جێ بكرایه‌ ئه‌توانم بڵێم %90 به‌رپرسه‌كانی ئه‌م وولاته‌ بێ ده‌ست بوون !

خوایه‌ حاكمێكی عادلمان بۆ بنێره‌ حوكم به‌كتێبكه‌ی تۆ بكات كه‌ قورئانه‌


ده‌ستت خۆش كاپتن

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

7

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

خۆزگه‌ ئێستا له‌ کوردستان به‌ تایبه‌تی حوکمی دزه‌کان ده‌ست بڕین ده‌بوو به‌ڵکوو ره‌حمیان به‌و خه‌ڵکه‌ ده‌کرد .......
ده‌ست خۆش کاپتن .......

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

8

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

Sarhang Muhsin نووسی:
one نووسی:

له‌ هه‌موو مێژووی ئیسلامی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان بڕدرا نه‌گه‌یشته‌ 5 که‌س !

- زانیارییه‌كی باش بوو، ده‌ستت خۆش بێت.

براده‌رێك بۆی گێڕامه‌وه‌ سه‌فه‌ری عه‌مڕه‌ی كردبوو ،وتی له‌ مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ ،ئه‌و حوكمه‌ كاری پێئه‌كرێت .

9

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌یی کردم ئه‌و رۆژه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رێکم باسمان ده‌کرد ئاخیره‌که‌یی ئه‌م پرسیاره‌یی کردم لاامان بێ وه‌ڵام مایه‌وه‌
ویستم وه‌ڵامه‌که‌یی بزانم کاک سه‌رهه‌نگ گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم (بحر العلوم) براته‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

10

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

K O S R A T نووسی:

سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌یی کردم ئه‌و رۆژه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رێکم باسمان ده‌کرد ئاخیره‌که‌یی ئه‌م پرسیاره‌یی کردم لاامان بێ وه‌ڵام مایه‌وه‌
ویستم وه‌ڵامه‌که‌یی بزانم کاک سه‌رهه‌نگ گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم (بحر العلوم) براته‌

بةلئ برامه.

11

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

له‌ كتیبیی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی پۆلی شه‌ش خویندوومه‌ ئه‌گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم پار له‌ امتحان هاته‌وه‌ smile
ده‌ستت خۆشبێ كاپتن بۆ دانانی ..

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

12

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

ئه‌گه‌ر پیاوێكی گه‌وره‌ دزی بكردایه‌، ئه‌وا چاویان لێ ده‌پۆشی، وه‌لێ ئه‌گه‌ر هه‌ژارێك بیكردایه‌ له‌ داریان ده‌دا.

ئەی ئێستا چ جیاوازیەکی هەیە ؟

ماوەیەک پێش ئێستا لە یەکێک لە بەرنامەکانی تیڤی بینیم سێ گەنج دوکانێکی موبایلیان بڕی بوو هەندێک مۆبایل و کۆمپیوتەرێکیان دزی بوو ، هێنابوویانە سەر تەلەفزیۆن و ئەفسەرێکی پۆلیس مەسەلەکەی گەورە کردبوو دەیگوت باندێکی دزی کردنمان دەستگیر کردووە !

پاشان یەکێکیان وتی بێ کارم و هیچ پارەم نەبوو ، بۆیە ئەو کارەم کردووە هەرچەندە ئێستا زۆر پەشیمانم.
من ناڵێم قسەی ئەو گەنجە وام لێ دەکا بڵێم دەستی خۆش بێت کە دزی کردووە ، بەڵام دڵنیام ئەگەر ئیش و کارێکی هەبووایە و کەمێک پارە لە گیرفانەکانی بوایە بیری لە دزی نەدەکردەوە ، کەچی وەک هەموومان دەبینین %99 لە بچوکترین بەرپرس تا گەورەترینیان بە نهێنی و بە ئاشکرا خەریکی تاڵان و دزین کەسیانمان نەبینی بە هیچ جۆرێک لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت نەک بیهێننە سەر تەلەفزیۆن.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

13

وه‌ڵام: < له‌باره‌ی دزی>

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان.
- كاك سه‌هه‌ند زۆر ڕاستی له‌و ده‌ربڕینانه‌ت، ده‌ستت خۆش بێت.
- خۆشحاڵم به‌ به‌ژدارییه‌كه‌ت كاك سامان كه‌ركوكی.
- به‌خێربێیت سه‌وسه‌ن خان.
- وه‌ڵا كاك شه‌ره‌فخان له‌ ڕاستیدا ئاگاداری ئه‌وه‌ نیم كه‌ له‌وێ كاری پێ ده‌كرێ یان نا.
- ئایه‌ خان به‌خێربێی، له‌ ڕۆمانێك ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌م بینی، ئاگادارنیم له‌پۆلی شه‌ش هه‌یه‌ یان نا.