سڵاو لە هەمەموو لایەک . . .
خۆشحاڵم کە دەبینم ئەندامانی یانە لە خەمی بەرەو پێش بردنی یانەدان , منیش پشتگیری هەر بابەتێک دەکەم کە دڵنیابم بۆ چالاک کردنی یانەیە.
1 - دیاریکردنی سەرپەرشتیار و سەرپەرشتیاری گشتی بە پرس و رابێت
بە هەڵبژاردن بێت باشترە !
2- سەرپەرشتیارەکان تەنیا وەلام بۆ چەند کەسێکی دیاریکراو نەنووسن
بەڕێزان هەریەکێک لە ئێوەش ئەگەر بکرێن بە سەرپەرشتیار کەس ناتوانێ زۆرتان لێ بکات کە دەبێ بۆ هەموو بابەتێک وەڵام بنوسن.
3- وە یانە بگەرێتەوە دۆخەکەی ساڵی ٢٠٠٨ کە ئەو کات یانە یەک چاو سەیر دەکرا لە لایەن ئەدمینەکانەوە
بۆ ئەو خاڵەیان وەڵامم نییە ، چونکە من 2009 بومەتە ئەندام ، دیارە ئەو (9) ئەندامە ئەزیزە باشتر دەزانن ئەوکات چۆن بووە.
4- خزم خزمێنە نەمێنێ
ئەوەی ئاگادار بم کاک ئاسۆ دوو خزمی لە یانەیە تا ئێستا هیچیان پلەی سەرپەرشتیاریان پێ نەدراوە ، نازانم کاک سەرهەنگیش خزمی هەیە لە یانە یاخود نا ، بەڵام هەموومان خوشک و برایین ئەوەمان بیر نەچێ .
5- وە دیاریکردینی ئەدمین ( دەبێت بە مەرج بێت { دەبێت کەسی دەست نیشان کراو چالاکی هەبێت رۆژانە })
لە بەڕێوەبەرایەتی چەند جارێک گفتوگۆمان لەسەر ئەو خاڵە کردووە و ئاگادار کراینەتەوە ، دەبێ ئەوانەی لە بەڕێوەبەرایەتین چالاکیان زیاتربێت لە ئەندامانیتر ، جا ئەگەر وامان نەکردبێ ئەوە کەمتەرخەمییە بەڕاستی.
6-بيوستة لة سةر بةريوةبةرايةتى كشتى ماوةيةكى دياريكراو دةست نيشان بكات بؤ هةلبزاردن بؤ ئةوةى بلةكان بة بيي دةنكى ئةندامان يةكلايي ببيتةوة.
لە خاڵی یەکەم ئاماژەم پێی داوە ، لەگەڵییم.
7- وە پێویستە بە پێی شارەزایی ئەندامەکان بکرێن بە چاودێر و ئەدمین نەک ( سەرپەرشتیار نەزانێت داخیلی یانە بێت و داوای ناوەکەی لە کەسێک بکات کە بۆی کۆپی بکات و بینێرێت بۆی )
بەڵێ سەرپەرشتیار پێویستە شارەزایی هەبێت ، بەڵام ئەوەی کە باس کراوە مەسەلەی داخل بوونی یانە من ئاگادار بووم لەو کاتەی کە یانە کێشەی هەبوو چەندین ئەندام ئەو کێشەیەیان هەبوو ، بۆ هەندێک لەو ئەندامانە من ناوەکانیانم کۆپی دەکرد و لە فەیسبووک بۆیانم دەنارد ، تا بتوانن بێنە ژوورەوە ، واتە کێشەکە لە یانە بوو نەک ناشارەزایی سەرپەرشتیارەکە.
8- وەلامی ئەم داواکاریانەمان بدرێتەوە ئەگینا پێچەوانەکەی ئەمە ، ئێمەش هەلوێستی جیاوازمان دەبێت
إن شاءاللە ئەوەی باش بێت جێبەجێ دەکرێت.
ئەم بابەتە 9 ئەندامی چالاکی یانە پشتیوانی دەکات ( بە ڕا و بۆچوونی ئەوان نووسراوە )
دەست خۆشیان لێ دەکەم و ڕێزم بۆ هەموو ئەندامان هەیە بەبێ جیاوازی.
کاک شەرەفخان برام ڕێزم بۆت هەیە ، تۆ کاتێک شتێکی وا دەڵێیت دەبێ ڕوونکردنەوە بدەیت یان باسی بکەیت کێشەکە چییە ، وە ئەگەر کێشەکە هی ئەوە نییە لێرە باسی بکەیت دەبێ کاک سەرهەنگی لێ ئاگادار بکەیتەوە (چونکە ئەو دەڵێ من ئاگادار نیم) ، تۆش بەشێوەیەك قسە دەکەیت کە شتی زۆر خراپ دەبێ ڕووی دابێت و ڕووبدات تەنانەت وای لێ کردووی دەڵێیت پەشیمانم لەو خزمەتانەی لێرە کردوومە!
برا ڕەنگە ئەو قسانەت لای کەسانێک گومانی خراپ دروست دەکات بەرامبەر بە بەڕیوەبەرایەتی یانە هۆکاری ئەو گومانەش قسەکانی تۆیە چاوی من ، بەڵام دڵنیات دەکەمەوە تا ئێستا ئەوەی من ئاگادار بم لە بەڕێوەبەرایەتی جگە لە ئەرکی خۆیان لە ڕێز گرتنی یەکتر زیاتر هیچ شتێکیتر نییە.
هیوادارم تۆش کاتێک دەتەوێ شتێک بنوسی لێی دڵنیا بیت ، إن شاءاللە بۆ بینینی ڕاستیەکانیش هەریەکێک لە ئێوە دێنە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و لە نزیکەوە هەموو شتێک دەبینن و دەزانن.
دهتوانی گوێ له ههموو قورئانی پیرۆز بگریت به تهفسیری کوردی له یوتوب فـــــهرمــووکـاتـێـک ژیـان سـهد هـۆکـارم نـیـشـان دهدات بـۆ گریان و ئازار . .مــن ههزار هۆکاری نیشان دهدهم بۆ خهنده و ژیانێکی بهختیار . . !